تەژ/tej: ئان:[ کباک] پڕ، تەژی، تژی.

.

تەژاو/tejaw: ئانتـ:[ تەژ+ ئاو] تێڕاو.

{

شەوکەتی جووتەی سمێڵت تاکە، مانەندی کەمە

تەرکەشی تیری تەژاو و شیری دەستی ڕۆستەمە

}{ حاجی قادر}

تەژە/teje: ئانتـ:[ تەژ+ ئە] زەبەلاح، حۆل : مرۆڤی درێژ و زەلام.

تەژەندەر/tejender: نتـ:[ تەژ+ ئەندەر] بە یەکێکی زلەی زەبەللاح دەگوترێت یا چشتێكی درێژە یان مەردومی درێژ و زەلام.

تەژەی ناقۆڵا/tejey naqoľa: ئانتـ: بۆرەزەلام.

.

تەژەند/tejend: نتـ:[ تەژ+ ئەند] ئەگەر بێین وشەی( تەژ)ی نیوەمردوو زیندوو بکەینەوە بە لابردنی( ئەر) لە( تەژەندەر) و ( تەژەند) بکەینەوە ناوی بە مەبەستی تێری و خۆشی و پیت و بەرەکەت، ئیشێکی باش دەکەین. بە وەشدا دوو وشەمان دەبێت( گەشەند) و ( تەژەند). یەکەمیان بۆ ئارایشتی ڕواڵەت دووەمیان بۆ ئیرووی ناوڕۆک. چونکە( گەشی) بۆ جوانییە. ( تەژ) بۆ تێرییە.{ مەسعوود محەمەد}

:: سازمانى پتەو دەخوازێت کاری تەژەند و بنەمادار بێت.

تەژی/tejî: ئان:[ کباک]

1 – پڕ، تژی. تێرو تەژی.

2 – تژیی، پاک.

.

تەژی كرن/tejî kirin: كتپ:[ کباک] پاكرن.

.

.

________________________

تەژ/tej: ڕنتـ:[ کباک][ تە+ ژ( ش)] تێر، تۆش، ئەتۆش.

:: تەژ بیرناکەم : تۆش بیرناکەم.

.

.

.

.