تێر¹/têr: ئان:[ پهـ : سێر] سێر( هـ)، تەسەل : كەسێك كە گەدەی لەخوردن پڕە ومەیلی خواردنی نەماوە. >< برچی، برسی.
تێراڤ/têr: ئانتـ:[ كباك] تێراو.
تێراو/têraw: ئانتـ:[ تێر+ ئاو]
1 – گیاندارێك یان مرۆڤێك كە هەتا ئاستی تێنوایەتی شكان ئاوبخاوتەوە.
2 – حاڵی شینا وەرد و دەغڵ و دانێك كە باش ئاودابێت. پراو، تەڕوتازە، ڕەنگین، دژی تینووێتی، بەراو، پڕاڤ.
تێراوبوون/têrawbǔn: كتن:[ تێراو+ بوون]
1 – پڕاوبوون، ترهان، ئاوداربوون، دەغڵ و شیناوەردێك كە بەڕادەی پێویست ئاودار بێت.
2 – بڕشكاندن : ئاوخواردنەوە هەتا ڕادەی تینوایەتی شكان، پێویستی بەئاوی زێدەنەبوون.
تێراوكردن/têraw kirdin: كتپ:[ تێراو+ كردن] ئاودان بەڕادەی پێویست.
تێراویی/têrawyǐ: نچ:[ تێر ئاو+ ئیی] تێراوبوون، پێویستی بەئاوی زێدەنەبوون، پاراوی، ئاوداری، تەڕوتازەیی.
تێرەخۆرە/têrexore: ئانفا:[ تێر+ ئە+ خۆر( خواردن)+ ئە] ڕادە و ئەندازەیەك لە چێشت كە مرۆڤ بەتەواوی تێربكات.
پێتێربوون/pětêrbǔn: كتن:[ پێ+ تێر+ بوون] خۆراك و خواردنێك كە گیاندار یا مرۆڤ تێربكات.
:: گۆشت مرۆڤ پێتێردەبێت، بەڵام ئاش مرۆڤ پێی تێرنا بێت.
تێربوون/têrbǔn: كتن:[ تێر+بوون] تێرخواردن : پڕبوونی گەدە و دەست لەخواردن هەڵگرتن.
تێرتێر/têrtêr: ئانتـ :[ تێر+تێر]
1 – زۆرتێر، مڕ.
:: تێرتێر دۆڵمەی خوارد.
تێرخۆرە/têrxore: ئانفا:[ تێر+ خۆر( خواردن)+ئە] حاڵی كەسێك كە تێرخواردنی خوارد بێت. \\ تێرنەخۆرە.
تێرخواردن/têrxore: كتن:[ تێر+ خواردن]
1 – تێربوون لە خواردەمەنی.
2 – تێربوون لە كردەوەیەك.
تێركردن/têrkirdin:كتپ:[ تێر+ كردن] ناندان بەكەسێك یان گیاندارێك هەتا ئەو ڕادەیەی مەیلی خواردنی نەمێنێت.
تێركردنی پێداویستی/têrkirdin: كتپ:[ئینگ: Need gartification].
تێركردنی نێرگسی/têr kirdin: كتپ:[ ئینگ: Narcissistic gain].
تێرنەبوون/têrnebǔn: كتن:[ تێر+نە+بوون] تێرنەخواردن لە شتێك.
تێرنەخۆر/têrnexor: ئانفا:[ تێر+ نە+ خۆر(خواردن)] تێرنەبوون.
تێرنەخۆرە/têrnexore: ئانفا:[ تێر+ نە+ خۆر( خواردن)+ ئە] برچی( كباك)، برسی، خێز، نێز، حاڵی كەسێك كە هەرچەندی بخوا دیسان هەر تێرنەبێت. \\ دژی تێری.
تێرنەخواردن/têrnexiwardin: كتن:[ تێر+ نە+ خواردن] تێرنەبوون.
{
تیرم نەخوارد لە كوسی
مردم لەبوونی تڕ و فسی
}{ پپ.}.
تێرنەخواردنی ژن لەگان/ těrnexwardnî jin le gan: نتـ:[ ئینگـ : Nymphomania].
تێر و پڕ/têr ǔ piř: ئانتـ:[ تێر+ و+ پڕ] بێنیاز، كاربەكەس نا، خاوەند دەستەڵات.
تێر و پڕی/têr ǔ piřǐ: نچ:[ تێروپڕ+ ئی] بێنیازی، دەستەڵا تداری، دەوڵەمەندی.
تێر و تەسەل/têrǔtesel: ئانتـ:[ تێر+و+ تەسەل] پڕ بە باڵای شتێك، بەفرەوانی.
تێر و تەسەل بوون/têrǔteselbǔn: كتن:[ تێروتەسەل+بوون] پڕبەباڵابوون، پڕبەئارەزو وبوون.
تێر و تەسەل كردن/têrǔteselkirdin: كتپ:[ تێروتەسەل+ كردن] پڕ بەباڵاكردن، پڕبەئارەزووكردن، بێنیازكردن.
تێرێتی/têrětî: نچ:[ تێر+ ئێتی] تێریی.
تێریی/têrîy: نچ:[ تێر+ ئیی] تێرێتی، تەسەلیی، تێروپڕیی : ئەوەی پێوەندی بە تیرەوە هەبێت.
.
.
________________________
تێر²/têr: ئان:
1 – تژی، پڕ.
2 – [مجـ] پڕبەدڵ، بەكەیفی خۆ
:: دانیشە تێرچاوی لێكە.
تێربەز/têrbez: ئانتـ:[ تێر+ بەز] قەڵەو، گۆشتن، بەزدار.
تێربوون/têrbǔn: كتن:[ ئد][ تێر+ بوون] ئاكام و ئەنجامی كارێك كە بەدڵ نەبێت.
:: ئەگەر ببیە دوكتۆر تێر دەخۆین.
تێرتێر/têrtêr: ئانتـ:[ تێر+تێر] پڕبەدڵ، بەكەیفی خۆ.
:: تێرتێرمان باسی كۆن كرد
:: تێرتێر پێكەنین و تێرتێر گریان.
تێرخەوتن/têrxewtin: كتن:[ تێر+ خەوتن] بە ڕادە و ئەندازەنووستن، تێرنووستن.
:: منداڵ ئەگەر تێر بخەوێت
:: تێرەخەودەبێت.
تێرخواردن/têrxwardin: كتن:[ ئد][ تێر+ خواردن] ئاكام و ئەنجامی كارێك كە بە دڵ نەبێ.
:: ئەگەر ببیە دوكتور تێر دەخوێن( تەوس).
تێرخوێ/têrxwě: ئانتـ:[ تێر+ خوێ] پڕخوێ : حاڵی یان دۆخی چێشتێكی بەئەندازە خوێی هەبێت و پێویستی بەخوێ پێداكردن نەبێت.
تێردۆن/têrdon: ئانتـ:[ كباك][ تێر+ دۆن( ع : دهن: ڕۆن)] چەور، قەڵەو.
تێردۆنی/têrdonǐ: نچ:[ كباك][ تێردۆن+ ئیی] چەوریی، قەڵەویی.
تێردوهن/têrduhin: ئانتـ: [كباك][ تێر+ دوهن(ع: دهن: ڕۆن)] چەور، قەڵەو.
تێرشیتی/têrŝǐtǐ: ئانتـ:[ تێر+ شیتی (؟)] پڕگرۆ، پڕخەلك، جەنجاڵ.{ گیوی.ل.263}.
تێرنووستن/têrnǔstin: كتن:[ تێر+ نووستن] تێرخەوتن.
تێروپڕ/têrǔpiř: ئانتـ: تەواوپڕ.
:: تێر وپڕمان گأكەخوارد لە بێستانەكە.
تێرهەنگ/têrheng: ئانتـ:[كباك][ تێر+ هەنگ] پڕحەشمەت.
تێرهەنگودنگ/têrhengǔ ding: ئانتـ:[ تێر+ هەنگ+ و+ دنگ] بەدەبدەبە، بەشانوشكۆ.
تێرێش/têrěŝ: ئانتـ:[ كباك][ تێر+ئێش] پڕئێش.
.
.
_______________________
تێر³/têr: ئان: بێزار، وەڕەز.
تێربوون/têrbŭn: كتن:[ تێر+ بوون] بێزاربوون، بێمەیل بوون.
لێ تێربوون/lě têrbŭn: كتن:[ لێ+ تێر+ بوون] لێبێزاربوون، لێ بێمەیل بوون، لەبەرچاوكەوتن، كەس یان شتێك كە ئیدی مەیل ڕانە كێشێت.
:: سیگار لێی تێربووم.
:: لە گەڕان و خووڵانەوە تێربووم.
.
.
____________________________
تێر4/têr: ن:[ ڕەنگ]
1 – هەر ڕەنگێكی تۆێ (جگە لە سپی).
2 – دەوڵەمەند، تەسەڵ.
:: سووری تێر، شینی تێر.
.
.
.
.