تەنگە¹/tenge: نتـ:[ تەنگ+ ئە]

1 – [ باڵە] كێشێكە بە ئەندازەی ‌هۆقە.

2 – ئامرازێكە لە كەرەستەی جووت.

3 – [ ئەردە] پشتیوان.

.

.

_________________________

تەنگە²/tenge: نتـ:[ تەنگ+ئە] پڕمل( كهـ)، بنار، ڕق _ ڕک _ ڕكۆ.

تەنگەبوون/tenge bûn: كتن: پڕمل بوون، ڕق بوون، پێمل بوون، ناچار بوون.

تەنگەكردن/pamil kirdin: كتپ: بناركردن، پڕملكردن، ڕقەبەرێ كردن _  ڕكەكردن _ ڕكگرتن _ ڕكۆكردن. 

.

.

_____________________

تەنگە³/tenge: نتـ:[ تەنگ+ ئە] تافتەنگ، تافزەهـ، تەنكێش، جێگای تەنگ، : بەشە دەریایە، كە بەتەنگی كەوتبێتە نێو دوو خاكەوە، دەرووی تەنگی دەریا.

تەنگەبەر/tengeber: ئانتـ:[ تەنگ+ ئە+ بەر]

1 – حاڵی هەر شوێنێكی بەرینایی كەم بێت.

:: كۆڵانی تەنگەبەر.

2 – هەرچی كە سنوور و مەرزی بۆ دیاری كرابێت، دەوروبەرگیراو، بەربەستراو.

:: بیری تەنگەبەر، ژیانی تەنگەبەر.

3 – خانۆک، دۆڵ، دەرە : جێگای تەنگەبەر.{ گیوی. ل. 355}. 

تەنگەبەربوون/tengeberbûn: كتن:[ تەنگەبەر+ بوون] مەودای پەرەسەندن و ئازادیی نەبوون، حەد بۆ دیاری كران، بەرپێگیران.

تەنگەبەركردن/tengeberkirdin: كتپ:[ تەنگەبەر+ كردن] مەودای پەرەسەندن و ئازادیی پێنەدان، بنرپێگرتن، سنووربۆ دیاری كردن.

تەنگەبەریی/tengeberîy: نچ:[ تەنگەبەر+ ئیی] تەنگەبەربوون، بەربەستراوی، ئازادنەبوون.

.

تەنگەتاو/tengetaw: ئاكتـ:[ تەنگ+ ئە+ تاو 4] تەنگاو : گیاندارێكە لە ڕوویەكەوە زۆری بۆ هاتبێت و گیری خوواردبێت.

تەنگەتاوبوون/tengetawbûn: كتن:[ تەنگەتاو+ بوون]

1 – زۆربۆهاتن، گییرخواردن.

2 – تەنگاوبوون، تەنگان.

تەنگەتاوكردن/tengetawkirdin: كتپ: زۆر و زەخت بۆ كەسێك هێنان، كەسێك بخرێتە حالێكەوە كە ڕێگەی ڕزگاربوونی نەبێت، گیركردن، بەگییرهێنان.

تەنگەتاویی/tengetawîy: نچ:[ تەنگەتاو+ ئیی] تەنگاویی.

تەنگەتیكە/tengetîke: نتـ: تەنگەتیلكە : تەنگەیەكە لەسەربار و سەربار یا كۆڵەوە ببەسترێت.

تەنگەتیلكە/tengetîlke: نتـ:

1 – [ ئەردە] كەمچیكڵدانە، تووڕەوسەرگەرمی.

2 – [ رۆژ، بابا] تەنگەتیكە: قەڵەوێكی خڕوپڕە، كە نەتوانێت بجووڵێت.

تەنگەتیلكەدان/tengetîkedan: نتـ: تووڕە و سەرگەرمی كردن.

تەنگ وتێلەكە/ tengûtêleke: نتـ:[ خۆ] تەنگاوتیلكە.

تەنگەچەری/tenge çerî: نتـ: تەنگەخەری، ژاندار، شاگرددارۆغە، جانداری( مكـ).

تەنگەخەری/tenge xerî: نتـ: تەنگەچەری{ گیو.ل. 235}.

تەنگەستوور/tengesitûr: ئانتـ:[ تەنگە+ ئەستوور] كەسێك كە دەوری كەمەری زل و ئەستوور بێت. مرۆڤی زگزل.

تەنگەنەفەس/tengenefes: نتـ:[ تەنگ+ئە+نەفەس]1- بەرهەنگدار، پشووسوات، هەناسەتوند، هەناسەسوار: كەسێك كە تووشی نەخۆشی تەنگەنەفەسی بووە. 2-[ ئد] بێسەبر وكەم تاقەت.

تەنگەنەفەس بوون/tenge nefes bûn: كتن:[ تەنگەنەفەس+بوون]

1 – هەناسەسوار بوون.

2 – كەم تاقەت و بێسەبربوون.

تەنگەنەفەسیی/tenggenefesîy: نچ:[ تەنگە نەفەس+ئیی] هەناسەسواریی، بەرهەنگ، هێنكەبڕ، هانكەهانك، پشووتەنگی، هەناسەبڕكێ نەخۆشییەكە كە پتر تووشی مرۆڤی پیر دەبێت و نیشانەكەی تەنگەنەفەس بوونی پەیتاپەیتایە. [ ئینگـ : Astma]

تەنگەوكەرە/tenge û kere: نتـ:[ ئەردە] دەرمانێكە ژنان بۆ تەنگكردنەوەی ئەندامی شەرمیان بەكاردبەن.

.

تەنگەبەرتاڵ/tengeber: نتـ:[ تەنگە+ بەر+ تاڵ] باریکە. [ ئینگـ : isthmus]

تەنگبوون/tengbûn: كتن:[ تەنگ+ بوون]

1 – گوشادنەبوونی جێ و شوێن.

2 – پۆشاكی چووكتر لە ئەندازەی لەش بوون.

:: كەوشەكانم تەنگە، پێم دەگرێ.

تەنگبوونەوە/tengbûnewe: كتن:[ تەنگ+بوون+ ئەوە] لەدەستدانی حاڵەتی فرەوانیی.

تەنگ پێهەڵچنران/teng pěheľ çinran: كتپ:[ كارابزر][ تەنگ+ پێهەڵ+چنران( چنین)] زۆربۆهاتن، وەتەنگ هاتن.

تەنگ( پێ) هەڵچنین/teng ( pě)heľçinîn: كتپ:[ تەنگ+ پێهەڵ+چنین] زۆربۆهێنان، دەرەتان لێبڕین، تەنگهەڵچنین، وە تەنگ هاتن، تەنگاوكردن، .

تەنگدان/tengdan: كتن:[ ئەردە][ تەنگ+دان] تەنگەدان، پشتدانەوە، پشتیواندان( بەدیوار و هتد). تەنگەبەستن بۆ ووڵاغ، كوشین، گووشانن.

تەنگدەس/tengdes: ئانتـ:[ مجـ][ تەنگ+دەس] تەنگدەست.

تەنگدەست/tengdest: ئانتـ:[ مجـ][ تەنگ+ دەست] دەستكورت، هەژار، دەستتەنگ، تەنگدەس.

تەنگدەستی/tenndestî: نچ:[ مجـ][ تەنگدەست+ئی] دەستكورتی، دەستتەنگی، نەداری، هەژاری تەنگدەستی.

تەنگدەسی/tengdesî: نچ:[ مجـ][ تەنگدەس+ئی] تەنگدەستی.

تەنگژە/tengije: نتـ:[ تەنگ+ ژە]1- دۆڵی تەنگ و هەڵدێر. 2- تەنگانە.

تەنگكردنەوە/tengkirdinewe: كتپ:[ ] كەم كردنەوەی فرەوانیی.

تەنگوچەڵەمە/tengûçeľeme: نتـ:[ جا، ڕۆژ][ تەنگ+و+چەڵەمە] ئڕستەنگ، بگرەوبەردە، تەنگانە، چەلەنگ، دژواریی، شێواویی، كۆلێژ، گیروگرفت.

تووشی تەنگوچەڵەمەبوون/tûŝî tengûçeľeme: كتن:[ تەنگ+و+چەڵەمە] تووشی كێشە و بگرەوبەردەبوون.

تەنگهاتن/teng hatin: كتن:[ تەنگ+هاتن] تەنگاوبوون، زۆربۆهاتن.

تەنگ هاووردن/teng hawirdin: كتن:[ ئەردە][ تەنگ+هڕووردن] تەنگاوكردن، هەراسانكردن.

تەنگیی/tengîy: نچ:[ تەنگ+ ئیی]1- تەسك وترووسكی. 2- بێدەرەتانی.

.

.

_______________________

تەنگە4/tenge: نتـ:[ تەنگ+ ئە] گەروو.[ ئینگـ : sound]

.

.

.

.