بارۆ/baro: ن: {{ ەك / ێ / ێك / ێوە // ان / ێ / ن }{ ەكە / ێ // ەكان / ەكێ }}

[ گر : baros] پاڵەپەستۆی هەوا. 

بارۆسكۆب/barosikop: نتـ:[ بارۆ+ سكۆب] ئامرازێكە گۆڕانی پاڵەپەستۆی هەوا و كەم بوونی كێشی تەن لە هەوا نیشان دەدات.

بارۆگراف/barograf: ن:[ بارۆ+ گراف] دەزگایەكە لە خۆیەوە پاڵەپەستۆی هەوا تۆماردەكات.

بارۆمەتر/baro meter: نتـ:[ بارۆ+ مەتر] بانما، پەستان پێو، پێوەری پاڵەپەستۆی هەوا. : دەزگایەكە بۆ پێوانی پاڵەپەستۆی هەوڕ و دۆزینەوەی بەرزی بەكاردەهێندرێت.

.

.

.

.