زیندوو/zîndû: ن:[ ئاڤێستایی : جییایتی : ciyaîtî : itiAiij] تناوور، زنە، زندی، زنوو( هـ)، زیندگ، زینگ، زیندی، زیننە، زیننی، زینوو، گیانەوەر، گیاندار، گیانلەبەر : ئەوەی كە دەژێت.[ ئینگـ : Biotic].
:: دڵێکی زیندوو.
:: کەسایەتییەکی زیندوو.
:: زمانی کوردیش وەك زمانێکی زیندوو کۆدی ( ژمارە : 342 ETS)خۆی وەرگرت.{ گەشە}{ code , p ,17}
زیندوو بوونەوە/zîndû bûnewe: کتن:
1 – بووژانەوە : بۆ تازەکردنەوەی چشتی کۆنیش بەکاردەنرێت.
2 – گیان وەبەرخستنەوە، ڕاست بوونەوە لەپاش مردن.
زیندوو دیتنهویی/zîndû dîtnewyî: نتـ: چێنراوههڵگری، شانهههڵگری..[ ئینگـ : Biospy].
زیندوو کردنەوە/zîndû kirdinewe: کتپ: بووژاندنەوە، گیان وەبەرخستنەوە، بۆ تازەکردنەوەی تشتی کۆنیش بەکاردەبرێت.
زیندووێتی/zînduwêtî: نچ: زیندوویی.
زیندوویی/zîndûyî: ن: زنەیی( کە)، ژیان،گیانداری، زیندووێتی.
.
زینە/zîne: ن: زیندوو، زیندی.
زینەماڵ/zîne maľ: نتـ: زیندەماڵ.
.
.
.
.