پشوو/pişû: ن:[ دەر]

1 . هەناسە: هەوایەک كە لە دەم دێتەدەرەوە.

2 . ئەوزەڵ، مۆڵەت، وچان، : ماوەیەک وەستان لەكار.

:: پشوودانێكی كورت: بوسە.

3 . ( تەحتیلی).

4 . وەک زارەوەیەک بەكاردەهێندرێت لەگەلێک بواردا بۆ وێنە

:: پشووسوار: تەنگەنەفەس، بەرهەنگ.

:: پشووی شەر.

:: پشووی ساڵانە( قوتابخانە) : حەسانەوی هاوێن.

:: پشووی نێوان گێمەكان[ وەر] حەسانەوەی نێوان یارییەكان.

پشووبڕ/pişûbiř: ئانتـ:[ پشوو+ بڕ(بڕان _ بڕین)] حاڵی كەسێک كەباش بشوونەدات، پشووسوار.

پشووبڕبوون/pişûbiřbûn: كتن:[ پشوو+ بڕ+ بوون] باش پشوونەدان، پشوووەستان، پشووسواربوون.

پشووبڕان/pişûbiřan: كتن:

1 . بەرهەنگبوون، هەناسەبڕان.

2 . خەفەبوون، خامۆشبوون.

پشووبڕین/pişûbiřîn: كتپ: خەفەكردن، خامۆشكردن.

پشووپیاهاتنەوە/pişûpyahatinewe: كتن: بووژانەوەی لەش دوای نەخۆشی.

پشووپێهەڵچنین/pişûpêheľçinîn: كتپ:[ پشوو+ پێ+ هەڵ+ چنین]

1 . خەفەكردن، بەری پشوودانی كەسێک گرتن.

2 . زۆر ئەزیەتكردنی كەسێک، زەخت بۆهێنان.

پشووخواردنەوە/pişû xwardinewe: كتن: دامركانەوە، دانبەخۆداگرتن، سەبركردن.

پشوودار/pişûdar: ئانتـ:[ پشوو+ دار] پشوودرێژ، بەپشوو.

پشوودان/pişûdan: كتن:

1 . هەناسەدان.

2 . حەسانەوە، ماندوودەركردن لە لەش.

:: ئەمڕۆ یەشتا پشووم نەداوە.

پشوودانەوە/pişûdanewe: كتن: هەناسەهێنانەوەی ناوسی یەكان، هێووركردنەوەی ماندوێتی لەش. 

پشوودرێژ/pişûdirêj: ئانتـ:[ پشوو+ درێژ] دڵفڕە، مەند، خوێنسارد، بەپشوو، لەسەرەخۆ، دڵدرێژ( خۆ)، بەرگەدار، بەرگەگر، بارقۆڵ، باڵدرێژ.

پشوودرێژەدان/pişûdirêjedan: كتن: بەرگەگرتن.

پشوودرێژبوون/pişûdirêjbûn: كتن:[ پشوو+ درێژ+ بوون]

1 . لەسەرخۆبوون.

2 . درێژخایەن بوون، زۆركێشان.

پشوودرێژی/pişûdirêjî: نچ:[ پشوو+ درێژ+ ئی] وەقرە، مەهوار، خوێنساردی.

پشووڕاگرتن/pişûřagirtin: كتن:[ پشوو+ ڕا+ گرتن] بینكێشان لەبن ئاودا.

پشووسوار/pişûswar: نتـ: تەنگەنەفەس، بەرهەنگ.

پشووسوار لە تووڕەیی/pişûswar le tûřeyî: نتـ: پەنگڵەمێش( مجـ).{ هەمبانەبۆرینە، ل، 125}.

پشووسواری/pişûswarî: نچ: تەنگەنەفەسی، بەرهەنگی.

پشووکەر/pişûker: نفا:

پشووکرن/pişûkirin: کتپ:

پشووکری/pişûkirî: ئانفا:

پشووكێشان/pişûkêşan: كتن: هەناسەوەرگرتن.

پشووگە/pişûge: نتـ: [ پشوو+ گە] جێگای هێووربوونەوە.

پشووگرتن/pişûgirtin: كتن:[ پشوو+ گرتن] پشوودان.

پشوولەسەرخۆبوون/pişû leserxobûn: كتن، شڕ: ئارام ولەسەرخۆبووە، تووڕەنەبوون.

پشوو لێبڕین/pişû lêbřîn: كتپ: بەری پشوودانی کەسێکگرتن، خەفەكردن، پشوپێهەڵچنین.

پشوونەمان/pişû neman: كتن: تاسەند، خنكان، هەناسەبڕان.

پشووهاتنەوەبەر/pişû hatinewe ber: نتـ: ئاسوودەبوون، حەسانەوە.

پشووهەبوون/pişû hebûn: كتن:[ پشوو+ هەبوون] بەپشووبوون، خۆگرتن، سەبرگرتن لەسەر، پشووگرتن.

پشوووەرگرتن/pişû wergirtin: كتن: ووچاندن، ووچان وەرگرتن.

.

.

.

.