پیواز/pîwaz: ن:[ ڕوو] پیاز، پیڤاز : ڕووەکێکی سەلكدارە، سەلكەکەی دەکەوێتە ژێرزەوی و ساقی گیایەیەکەی بە ئاسماندا چووە. [ لا : Allium cepa]

: لە ناوچەی خۆشناوەتی دا سێ جاران دەچێندرێت :

1 – كە تۆوەكەی دەچێندرێت دەبێتە خسكە( قسكە). بەڵان، كە زەوییەكەی باش بوو بە یەكجا رەكی دەبێتە سەلك.

2 – خسكە دەچێندرێت دەبێتە( دەق)یان سەلكی ناونجی.

3 – دەق دەچێندرێت دەبێتە سەلكە پیواز.

.

  ناوەڕۆك لە 100 گرامدا
 هێزی وزە   26 kcal
 ئاو  92,1 g
 پرۆتین  g 1,0
 چەوری  0,1 g
 کاربۆهیدرات  5,7 g
 ڕێشاڵ  g 1,0
 کانزاکان  سۆدە  10 mg
 پۆتاسیۆم  140  mg
 کالیسیۆم  25 mg
 فۆسفۆر  35 mg
 ڤیتامینەکان  ڤیتامین A   3 μg
 ڤیتامین  B1  mg 0,02
 ڤیتامین B2  mg 0,03
 ڤیتامین PP  mg 0,50
 ڤیتامین C  mg 5

.

:: پیوازی زەرد

:: پیوازی سوور

:: پیوازی سپی

.

پیوازاو/pîwazaw: نتـ: [ خوار] [ پیواز+ ئاو] ئاڤپیواز : خواردنێکی شۆربایە کە پیوازی سوورەوەکراو لە نێو ئاو کوڵاو.

پیوازەخووگانە/pîwazexŭgane: نتـ:[ ڕوو][ پیواز+ ئە+ خووگ+ ئانە] پیازەخووگانە.

پیوازەكێویلە/pîwazekěwyle: نتـ:[ ڕوو][ پیواز+ ئە+ كێوی+ لە] پیازەخووگانە.

پیوازپاككردن/pîwazpakkirdin: كتپ:[ پیواز+ پاك+ كردن][ ئد] پیازپاككردن.

پیوازی/pîwazî: نچ:[ كباك] پیڤازای، ڕەنگی پیوازی.

.

ترشی پیواز/pîwaz: نتـ:[ خوار] ترشی پیاز.

{ بۆ ئامادەکردنی ترشی پیواز، دوو کیلۆ پیوازی پاكژکراو، لیترێك سرکە، یەك ئیستیکان نەعناع ووشک، خوێ بەپێی پێویست. پاش کوڵاندنی پیازەکە ، سرکە و نەعناع و خوێی دەکرێت بە سەردا، دوای بیست رۆژێك وەک ترشی بەکاردەهێندرێت}.

.

.

.

.