ڕیا/řiya: ن:[ ڕوو] ڕوواڵەتبازی.

{

ڕیشەکەی پان و درێژە، بۆ ڕیا خزمەت دەکا
زاهیرە هەرکەس بە توول و عەرزی ڕیشیدا ڕیا
}{ نالی}
ڕیا/řiya: ف:[ کباش][ ری+ ئا] گووی کرد، گۊکرد.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 410}

.

.

_________

ڕیا/řiya: ن:[ ع : ] ڕووڵایی، مەرایی، کلکەسووتە، زمانلووسی، دووڕوویی.

:: شەهید “د . سەعید شەرەفکەندی” کادرێکی راستگۆ، قسه‌له‌ڕوو، ڕووخۆش، ڕه‌زاسووک، خاکی و خه‌ڵکی و بێفیز و ڕیابوو، هه‌ر بۆیه‌ ببوو به‌ سیمای خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.{ حوسێن نازدار}

{

نزیکە مردنت ئەی پیرە زاهید

وەرە با تۆبە کەیت، ئیتر ڕیا بەس

}{ مەحوی}

ڕیاکار/řiyakar: ئانفا:[ ڕیا+ کار( کەردەن)] ڕوولایی کار، ڕوواڵەتباز، ساختەچی، ڕووساز.

ڕیاکاری/řiyakarî: نچ:[ ڕیاکار+ ی] ڕووڵایی کاری، ڕوواڵەتبازی، ڕووسازی.

ڕیاکەر/řiyaker: ئانت:[ ڕیا+ کەر( کردن)] ڕووڵایی کەر.

ڕیاکردن/řiyakirdin: ئانت:[ ڕیا+ کردن ] ڕووڵایی کردن، ڕوواڵەتبازی كردن، ڕووپاكی كردن.

ڕیایی/řiyayî: نچ:[ ڕیا+ یی] ڕووڵایی، زمانلووسێتی.

ڕیایی کردن/řiyayîkirdin: کتپ:[ ڕێایی+ کردن] پاڵتۆ(وو)تەکانن، تەشی ڕێسیکردن، ماستاوساردکردنەوە، ڕوواڵەت كردن، مەرایی كردن، كلكەسووتەكردن، بەسەرڕووێشتن، تەوس لێدان.

{

ڕیای نه‌کرد

جه‌هه‌نمی کڕی و گوتی که‌ سۆژده‌ بۆ ئاده‌م نابه‌م

من که‌ ئه‌م خه‌ڵکه‌ دڵ دێو جامه‌ ده‌بینم

چۆن شه‌یتان ئافه‌رین ناکه‌م ؟

}{ بختیار رحیمی گوشخانی}

.

.

_____________________

ڕیا/řiya: ن:[ ئاب] سوو _ سوود.

ڕیاخۆر/řiyaxor: ن:[ ئاب] سووخۆر

ڕیاخواردن/řiyaxiwardin: ن:[ ئاب] سووخواردن

ڕیادان/řiyadan: ن:[ ئاب] سوودان

ڕیاوەرگرتن/řiyawergirtin: ن:[ ئاب] سوو وەرگرتن.

.

.

.

.