ڕیا/řya: ن:[ ڕوو] ڕوواڵەتبازی.
.
.
_______________________
ڕیا/řya: ن:[ ع : ] ڕووڵایی، مەرایی، کلکەسووتە، زمانلووسی، دووڕوویی.
:: شەهید “د . سەعید شەرەفکەندی” کادرێکی راستگۆ، قسه له‌ڕوو، ڕووخۆش، ڕه‌زاسووک، خاکی و خه‌ڵکی و بێ فیز و ڕیا بوو، هه‌ر بۆیه ببوو به سیمای خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.{ حوسێن نازدار}
{
نزیکە مردنت ئەی پیرە زاهید
وەرە با تۆبە کەیت، ئیتر ڕیا بەس
}{ مەحوی}
.
ڕیاکار/řyakar: ئانفا:[ ڕیا+ کار( کەردەن)] ڕوولایی کار، ڕوواڵەتباز، ساختەچی، ڕووساز.
ڕیاکاری/řyakarî: نچ:[ ڕیاکار+ ی] ڕووڵایی کاری، ڕوواڵەتبازی، ڕووسازی.
ڕیاکەر/řyaker: ئانت:[ ڕیا+ کەر( کردن)] ڕووڵایی کەر.
ڕیاکردن/řyakirdin: ئانت:[ ڕیا+ کردن ] ڕووڵایی کردن، ڕوواڵەتبازی كردن، ڕووپاكی كردن.
ڕیایی/řyayî: نچ:[ ڕیا+ یی] ڕووڵایی، زمانلووسێتی.
ڕیایی کردن/řyayî kirdin: کتپ:[ ڕێایی+ کردن] پاڵتۆ(وو)تەکانن، تەشی ڕێسیکردن، ماستاو ساردکردنەوە، ڕوواڵەت كردن، مەرایی كردن، كلكەسووتەكردن، بەسەر ڕووێشتن، تەوس لێدان.
{
ڕیای نه‌کرد
جه‌هه‌نمی کڕی و گوتی که سۆژده بۆ ئاده‌م نابه‌م
من که ئه‌م خه‌ڵکه دڵ دێ‌و جامه ده‌بینم
چۆن شه‌یتان ئافه‌رین ناکه‌م ؟
.
.
_____________________
ڕیا/řya: ن:[ ئاب] سو‌و _ سوود.
ڕیاخۆر/řyaxor: ن:[ ئاب] سووخۆر
ڕیاخواردن/řyaxiwardin: ن:[ ئاب] سووخواردن
ڕیادان/řyadan: ن:[ ئاب] سوودان
ڕیاوەرگرتن/řyawergirtin: ن:[ ئاب] سو‌و وەرگرتن.
.
.
.