ڕیشە/řîşe: ن:[ هـ][ ڕیش+ ئە]
1 . ڕەگ( ڕووەک)، ڕپن، ڕیشوو، ڕەتەوە( کهـ)، بنچ _ پنچ، گۆنج، بێخ، زنج. [ ئینگـ: Root].
2 . بنچینە، بنەما.
3 . [ کشت] شەتڵی دارادن : دارێکی ساوایە، کە بەڕیشەوە دەرهێندرابێت و لە سووێنێکی تر چەقێندرابێت یان بچەقێندرێت.{ گیو، ل، 514}.
ڕیشەبڕ/řîşebiř: نفا:[ ڕیشە+ بڕ( بڕین)] قران تێخەر، بنبڕ، بێخبڕ، بنەبڕ.
ڕیشەبڕبوون/řîşebiř bûn: کتن:[ ڕیشەبڕ+ بوون] لەبن هاتن، برانەوەی خێزان یان تیرە یان هۆزێک.
ڕیشەبڕکردن/řîşebiř kirdin: کتپ:[ ڕیشەبڕ+ کردن] لەبن هێنان.
ڕیشەبن/řîşebin: نتـ: بنبڕ، ڕیشەبڕ : چشتێکە لە پنجو بن هاتبێتە دەرەوە.
ڕیشەدار/řîşedar: ئانتـ: ڕیشوودار.
ڕیشەدارکردن/řîşedarkirdin: کتپ: ڕیشوودارکردن.
ڕیشەداکوتان/řîşedakuran: کتن:
1 . [ کشت] بنج داکوتان، ڕووان و ڕەگ و بیخ داکوتانی ڕووەکان، زنج داکوتان، رپندان.
2 . جێگیربوون، دامەزران.
ڕیشە دەرهاتن/řîşe derhatin: کتن: زیانکردن، کەنەفت بوونی یەکێک.
ڕیشە دەرهانین/řîşe derhanîn: کتپ: کەنەفتکردن و تووشی دەردەسەری کردنی کەسێک.
ڕیشە دەرهاوردن/řîşe derhawrdin: کتپ:[ ڕیشە+ دەرهاوردن] ڕیشە دەرهێنان.
ڕیشە دەرهێنان/řîşe derhênan: کتپ: لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکەندن، کەنەفت و پەرێشانکردنی کەسێک.
ڕیشە ڕیشە/řîşe řîşe: ئانتـ: ڕووش ڕووش : ووردەی قاقەز و دار و ئیتر.
ڕیشەکەش/řîşekeş: نفا:[] ڕیشەکێش.
ڕیشەکەن/řîşeken: نفا: ڕیشەکێش.
ڕیشەکەن کردن/řîşeken kirdin: کتپ: ڕیشەکێش کردن.
ڕیشەکێش/řîşekêş: نفا:[ ڕێشە+ کێش( كێش کردن)] ڕیشەکەن : گیاندارێك یان ڕووەکێک لە ڕەگ و ڕیشەوە دەرهاتبێت.
ڕیشەکێشان/řîşe kêşan: کتپ:1- ڕیشەدەرهێنان. 2- کوژتن : کاروبارتەواوکردن.
ڕیشەکێش کردن/řîşekêş kirdin: کتپ: لە ڕەگ و ڕیشەوە دەرهێنان.
ڕیشەمێو/řîşe mêw: نتـ:[ کشت] بنەمێو.
ڕیشەورەتەوە/řîşe wretewe: نتـ:
1 . ڕەگ و ڕیشە.
2 . نەژاد، بنەچەک.
ڕیشەهەڵبەستن/řîşe heľbestin: کتن: ڕیشوو هەڵبەستن.
ڕیشەی جەرگ/řîşey cerig: نتـ: منداڵ، بندڵ _ بەندی دڵ.
ڕیشەی جەرگبڕ/řîşey cerigbiř: نتـ: منداڵ.
ڕیشەی دووەم/řîşey duwem: ن: .[ ئینگـ: Square root].
ڕیشەی مێخی/řîşey mêxî: نتـ: ڕیشە سەرەکی دار.[ ئینگـ: Tap root].
ڕیشەی ناوینی توانگەلی دووەمی لادەرەکان/řîşey nawînî tiwangelî duwemî laderekan: نتـ: ڕیشەی ناوینی توانگەلی دووەمی هەڵەکان.[ ئینگـ:Root mean square deviation].
لە ڕیشە هەڵکەندن/le řîşe heľkendin: کتپ: لەڕەگ و بنچینە دەرهێنان، شەلپین.
.
ڕیشۆک/řîşok: ن: ڕیشو.
ڕیشۆی فێست/řîşoy fêst: نتـ: فسکۆڵ. [ ئینگـ : Tassel]
ڕیشۆل/řîşol: نتـ:[ ئەردە][ ڕیش+ ئۆل] ووردەی دار و قاقەز و ئیتر.
.
.
_____________
ڕیشوە/řîşwe: ن:
1 . ڕیشوو.
2 . ڕشفەت.
.
.
.
.