ڕیشە/řîşe: ن:[ هـ][ ڕیش+ ئە]

1- ڕەگ( ڕووەک)، ڕپن، ڕیشوو، ڕەتەوە( کهـ)، بنچ _ پنچ، گۆنج، بێخ، زنج. [ ئینگـ : Root].

2 – بنچینە، بنەما.

3- [ کشت] شەتڵی دارادن : دارێکی ساوایە، کە بەڕیشەوە دەرهێندرابێت و لە سووێنێکی تر چەقێندرابێت یان بچەقێندرێت.{ گیو، ل، 514}.

ڕیشەبڕ/řîşebiř: نفا:[ ڕیشە+ بڕ( بڕین)] قران تێخەر، بنبڕ، بێخبڕ، بنەبڕ.

ڕیشەبڕبوون/řîşebiř bûn: کتن:[ ڕیشەبڕ+ بوون] لەبن هاتن، برانەوەی خێزان یان تیرە یان هۆزێک.

ڕیشەبڕکردن/řîşebiř kirdin: کتپ:[ ڕیشەبڕ+ کردن] لەبن هێنان.

ڕیشەبن/řîşebin: نتـ: بنبڕ، ڕیشەبڕ : چشتێکە لە پنجو بن هاتبێتە دەرەوە.

ڕیشەدار/řîşedar: ئانتـ: ڕیشوودار.

ڕیشەدارکردن/řîşedarkirdin: کتپ: ڕیشوودارکردن.

ڕیشەداکوتان/řîşedakuran: کتن:

1 -[ کشت] بنج داکوتان، ڕووان و ڕەگ و بیخ داکوتانی ڕووەکان، زنج داکوتان، رپندان.

2 – جێگیربوون، دامەزران.

ڕیشە دەرهاتن/řîşe derhatin: کتن: زیانکردن، کەنەفت بوونی یەکێک.

ڕیشە دەرهانین/řîşe derhanîn: کتپ: کەنەفتکردن و تووشی دەردەسەری کردنی کەسێک.

ڕیشە دەرهاوردن/řîşe derhawrdin: کتپ:[ ڕیشە+ دەرهاوردن] ڕیشە دەر‌هێنان.

ڕیشە دەرهێنان/řîşe derhênan: کتپ: لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵکەندن، کەنەفت و پەرێشانکردنی کەسێک.

ڕیشە ڕیشە‌/řîşe řîşe: ئانتـ: ڕووش ڕووش : ووردەی قاقەز و دار و ئیتر.

ڕیشەکەش/řîşekeş: نفا:[] ڕیشەکێش.

ڕیشەکەن/řîşeken: نفا: ڕیشەکێش.

ڕیشەکەن کردن/řîşeken kirdin: کتپ: ڕیشەکێش کردن.

ڕیشەکێش/řîşekêş: نفا:[ ڕێشە+ کێش( كێش کردن)] ڕیشەکەن : گیاندارێك یان ڕووەکێک لە ڕەگ و ڕیشەوە دەرهاتبێت.

ڕیشەکێشان/řîşe kêşan: کتپ:1- ڕیشەدەرهێنان. 2- کوژتن : کاروبارتەواوکردن.

ڕیشەکێش کردن/řîşekêş kirdin: کتپ: لە ڕەگ و ڕیشەوە دەرهێنان.

ڕیشەمێو/řîşe mêw: نتـ:[ کشت] بنەمێو.

ڕیشەورەتەوە/řîşe wretewe: نتـ:

1 – ڕەگ و ڕیشە.

2- نەژاد، بنەچەک.

ڕیشەهەڵبەستن/řîşe heľbestin: کتن: ڕیشوو هەڵبەستن.

ڕیشەی جەرگ/řîşey cerig: نتـ: منداڵ، بندڵ _ بەندی دڵ.

ڕیشەی جەرگبڕ/řîşey cerigbiř: نتـ: منداڵ.

ڕیشەی دووەم/řîşey duwem: ن: .[ ئینگـ: Square root].

ڕیشەی مێخی/řîşey mêxî: نتـ: ڕیشە سەرەکی دار.[ ئینگـ: Tap root].

ڕیشەی ناوینی توانگەلی دووەمی لادەرەکان/řîşey nawînî tiwangelî duwemî laderekan: نتـ: ڕیشەی ناوینی توانگەلی دووەمی هەڵەکان.[ ئینگـ:Root mean square deviation].

لە ڕیشە هەڵکەندن/le řîşe heľkendin: کتپ: لەڕەگ و بنچینە دەرهێنان، شەلپین.

.

ڕیشۆ/řîşo: ئان:[ کە] پەست خوو، ڕژد، سەربۆر، پیسکە.

ڕیشۆک/řîşok: ن: ڕیشو.

ڕیشۆی فێست/řîşoy fêst: نتـ: فسکۆڵ. [ ئینگـ : Tassel]

ڕیشۆل/řîşol: نتـ:[ ئەردە][ ڕیش+ ئۆل] ووردەی دار و قاقەز و ئیتر.

ڕیشۆڵە¹/řîşoľe: نتـ:[ باڵ] ڕەشۆڵە، سێروو، گاوانی، هەزارداستان : باڵندەیەکی ڕەشی کونجی دەندووک باریک و درێژە لە چۆڵەکە گەورەترە بەگەڵێ جۆر دەخوێنێت.

ڕیشۆڵە²/ řîşoľe: ن:

1 – ڕیشۆڵ.

2 – گڵێکی گرمۆڵەکراوی سپی ڕەنگە ژنان خۆی پێ دەشۆن.

ڕیشوو/řîşû: ن:[ هـ]

1 – ڕیشە، ڕیشی( دەر) : تاوی بادراوی ئاغەبانوو شەدە و ئیدیکەیە.

2 – بادراوی هەڵوەشاوی کەنارەی پارچە.

3 -[ توێ] برژانگ _ بژانگ.

:: ڕیشووی چاو.

ڕیشووهەڵبەستن/řîşû heľbestin: کتپ:[ کباک] پاشتن.

ڕیشووی گوڵە پێغەمبەر/ řîşûy guľe pêxember: نتـ:[ ڕوو] پرچاگەنم شامی.

.

.

___________________

ڕیشوە/řîşwe: ن:

1 – ڕیشوو.

2 – ڕشفەت.

.

.

.

.

.

ڕیشالۆ/řîşalo: ن:[ ڕوو] جەحفەری : گیایەکی دەستچێنە و دەخورێت.

ڕیشالۆ/řîşalo: ئان: داڕووشاو، ڕنراو( بار).

ڕیشالۆک/řîşalok: ن:[ ڕەوا] بێزەروو، تەرخون، جەحفەری: جۆرێکە لە سەوزەوجات وەکوو تەڕەتیزە وایە.