هەڵاڵ/heľaľ: ن:
1 . [ ڕوو] گوڵێکی زەردی بەهۆشی زۆر بۆنخۆشە.
{
لەکن وەنەوشە و خاو و هەڵاڵ و بەیبوونی
هەڵاڵی پێستەیی خاوە عەبیر و مێشکی خەتا
}{ حاجی قادر}
2 . دەرمانی چەرم خۆشکردن.
هەڵاڵە ¹ /heľaľe: ن:[ ڕوو]
1 . هەڵاڵ : گوڵی ڕەنگ زەردی بەناوبانگە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 984}.
2 . تۆزی کولیلک، گوڵەتۆز، تۆوی نێرەکی، هاگ، هەراڵە : تۆزی رووەکە کە بە بێ تێکەڵ بوونی تۆوی نێر و مێ دەبێتە هۆی ئاوس بوون و ژیان لە هێندێک رووەکدا. نموونەی هەرە باش ئەم جۆرە رووەکانە کارگە.[ ئینگـ: Pollen ،pollin].
3 . دەرمانی پێستەخۆشکردن.
4 . ماکی مۆم کە مێشەنگووین لە گوڵانی دەگرێت.
هەڵاڵەبوون/heľaľebûn: کتن:[ ڕوو] هەلالەبوون. [ ئینگـ : pollination].
هەڵاڵەدەکات/heľaľedekat: ف:[ ڕوو] هەلالە دکت.[ ئینگـ : pollinate , pollinizie].
هەڵاڵەک/heľaľek: ن:[ ڕوو] هەلالەک.[ ئینگـ : pollinium].
هەڵاڵەکراو/heľaľekiraw: ف، ئانفا:[ ڕوو] هەلالەکری.[ ئینگـ: pollinated].
هەڵاڵەکردن/heľaľekirdin: کتپ:[ ڕوو] هەلالەکرن( کباک)، چاتکردن.[ ئینگـ: pollinating ، pollinisation].
هەڵاڵەیی/heľaľeyî: ن:[ ڕوو] هەڵالەیی.[ ئینگـ: pollinic , polliniferous].
هەڵاڵخانە/heľaľxane: نتـ:[ پیشە][ هەڵاڵ+ خانە] دەباغخانە : ئەو شوێنەی چەرمی لێخۆش دەکەن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 984}.
هەڵاڵکردن/heľaľkirdin: کتپ:[ پیشە][ هەڵاڵ+ کردن] خۆشکردنی چەرم بەدەرمان.
توورەگەی هەڵاڵە/tûregey heľaľe: نتـ:[ توورەگە+ ی+ هەڵاڵە ] توورهکه ههڵاڵه. [ ئینگـ : Pollen bag]
خۆهەڵاڵەکردن/xo heľaľekirdin: کتپ:[ ڕوو] خۆچاتکردن. [ ئینگـ : Self pollinisation]
کۆسپی ڕووەک/guľî řuwek: نتـ:[ ڕوو] بەشی سەرەوی نێرکی گوڵ، پێشوازی لە تۆوی هەڵالە دەکات.[ ئینگـ: stigma ]{ کەماڵنامە، ل، 1485}.
هەڵاڵە برایمە/heľaľe birayme: نتـ:
هەڵاڵە برمە/heľaľe birme: نتـ:[ ڕوو] شلێرە : گوڵی بگریۆ واتا گوڵی گریان( لور و بەختیاری)، فرمێسکی مریەم: لە داوێنی زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس بەتایبەت لە داڵاهۆ و شاهۆ زۆر دەڕوێت، دەڕوێن و بەرزاییان لە 50 بۆ 80 سەنتیمەترە و بە ( هەڵاڵە برمەی زاگرۆسی) ناسراون. خەلک لە مانگی بانەمەڕ دا دەچن بۆ لێکردنەوەی ئەم جۆرە گوڵە لەگەڵ گوڵە شلێرە و دەیان فرۆشن. هەڵاڵە برمەی کوردستان یەکێکە لەجوانترین گوڵەکانی کوردستان و ساڵی 2015 ئێران لەڕێی بەڕێوەبەرایەتیی کەلەپوور و کولتوورییەوە، دۆسیەیەکی بۆ ئەم گوڵە کردەوە و خستییە لیستی کاتی یۆنسکۆ بۆ تۆماری جیهانی. ئەم گوڵە تا ئێستا زیاتر لە 15 جۆری لە جیهان و کوردستاندا ناسراون کە جوانترین و بەرزترینی تایبەتە بە چیاکانی کوردستان.[ ئینگـ: Fritillaria]
هەڵاڵە برمە لە کولتووری کوردیدا
نەخشی هەڵاڵەبرمە لەسەر شوێنەواری مێژوویی تاقۆسانی کرماشان لەپاڵ نەخشی پادشا ساسانییەکان هەڵکەنراوە و ئەوە دەگەیەنێت کورد لەمێژە هەڵاڵەبرمەی بەلاوە پیرۆزە و لەناو شیعر و گۆرانییەکانیشدا رەنگی داوەتەوە. و هۆکارەکەشی بۆ چیرۆکێکی کۆنی کوردی دەگەڕێتەوە کە گوایە: هەڵاڵەبرمە سەرەتا سەری بەرز بووە، بەڵام ئەم گوڵە شایەتحاڵی مەرگی سیاوەش( لە هەندێ دەقی کۆنی کوردی وەک دیوانە گەورەی یارسانەکان بە سیاوەخش هاتووە) بووە و کاریگەری مەرگی سیاوەش وای کردووە، ئەم گوڵە سەری شۆڕ بکاتەوە و دایمە بگریێت. فرمێسکەکانیشی ئەو دڵۆپانەن هەندێ جار لێوەی دەڕژێن.
هەڵاڵەبرمە لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەڕوێت و جوانی بەچیا و شاخەکانی کوردستان دەبەخشێت و بووە بەهێمای خوێنی شەهید، بەڵام دەشتی هەڵاڵەبرمە لە شاری کوهرەنگی چوارمەحاڵ و بەختیاری ناسراوترین شوێنە. رۆژهەڵاتی پارێزگای لوڕستان و بەرزاییەکانی کرماشان بەتایبەت چیای شاهۆی نزیک لە هەورامان و جوانڕۆ، هەروەها ئیوان و ئابدانان و ئیلامیش شوێنی سەرەکین بۆ شینبوون و گەشەکردنی ئەم گوڵە. لە بەرزاییەکانی باشووری کوردستان بەتایبەت سۆران و ئامێدی و باکوورمانیش بەهاران ئەم گوڵە دڵی ئەویندارانی سروشت و ژینگەپارێزان خۆش دەکات.{ باسنیوز }.
.
.
_____________
هەڵاڵە ² /Heľaľe: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ رەگەزی مێینە.
.
.
_______________________
هەڵاڵە ³ /heľaľe: ن:
1 . جاڕ، بەقەو هەڕاکردن.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 984}.
.
.
.
.