هەڵاکوو/heľkû: ن:[ ڕوو][ کناو، دەر] باخۆخە، قێزبەلە، کەپەلووک، هەپلۆک _ هەپوولک : گیایەکی بەهارییە گوڵەکێکی سپی یان زەرد دەگرێت، گەڵای لە گەڵای ئەسپنگ و پنکی دەچێت بەڵان پانترە. هەڵاکووهەم بە خووێ وهەم بە پاكکراوی دەخوورێت. سەلکەکەی بە دۆینەش لێدەنرێت.{ گیو، ل، 916 ، 725}.
ھەلبژاردەی گروپی ھەولێر
له‌هه‌گبه‌ی فۆلکلۆری کورده‌واری/ ده‌شت
هه‌ولێر
له رووه‌که خۆڕسکه‌کان/ به‌شی یه‌که‌م
نووسەر – ئـامادەکردنی عباس نادر
2- کوارگ (قارچک)
ناوی زانستی : Lentinula edodesیه‌کێکه له‌که‌ڕووه به‌ناوبانگه‌کان که له‌زۆربه‌ی جیهان بڵاوه ، زیاد له 5000 جۆری هه‌یه ، له‌کوردستان 4 جۆری زۆر لێ بڵاوه ، 2 جۆریشی بۆ خواردن ده‌شێ . له‌کۆتایی زستان و سه‌ره‌تای به‌هار له‌ناوچه شێداره و خاکه به‌پیته‌کان په‌یداده‌بن .کوارگ ،له‌قه‌دێکی کورت و کڵاوێک پێک دێت له‌گه‌ڵ ده‌زووله که‌ڕوو که کوارگه‌که له‌زه‌وی ده‌چه‌سپێنی ، خانه‌کانی به‌دیواره‌خانه ده‌وره‌دراوه ،خانه‌کانی به‌پێجه‌وانه‌ی رووه‌ک سه‌وزه‌پلاستیدی تێدانیه ، بۆیه له‌جیهانی رووه‌کی ئه‌ژمێرناکرێ ، به‌ڵکوو سه‌ر به‌جیهانی که‌ڕووه‌کانه ، ئه‌گه‌رچی وه‌ک رووه‌ک ده‌بێ له‌خاک یان ناوه‌ندێکی تایبه‌تی زۆربوون په‌روه‌رده‌بکرێ ، مادام سه‌وزه‌پلاستیدی تێدانیه که‌واته‌ناتوانێ خۆراک بۆخۆی دروست بکات ، به‌ڵکوو خۆراک له‌ماده ئۆرگانیه شیبووه‌کان وه‌رده‌گرێ ، به‌هۆی ده‌زووله که‌ڕووه‌وه.کوارگ به‌هۆی سپۆڕه‌وه زۆرده‌بێت که‌له‌سه‌ر زۆرێک له ریشووه‌کانی ژێره‌وه‌ی کڵاوه هه‌یه.ئه‌و وێنانه‌ی خواره‌وه‌م له‌زورگه‌زراو و حه‌وشۆرانی – دیبه‌گه‌ی وێنه گرتووه
3-قوڕاده
قوڕاده یان که‌وه‌ری خۆڕسک ، رووه‌کێکی گیاییه له خێزانی زه‌نبه‌قیه ناوی زانستی Allium Porrum له خواردن له پیاز نزیکه شێوه‌ی له که‌وه‌ری ماڵی ده‌چێت ،له زۆربه‌ی وڵاتان خۆڕسک شین ده‌بێت ، له‌کوردستان له به‌هاران له دوای نه‌ورۆز خۆڕسک شین ده‌بێ تا کۆتایی نیسان گوڵ ده‌گرێ گوڵه‌کانی سپی یان په‌مبه‌ی کاڵ ، ئه‌و مێسهه‌نگینه‌ی شیله‌ی گوڵی قوڕاده بکاته هه‌نگین هه‌نگوینه‌که‌ی به به‌ها ده‌بێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ تۆزێ له خواردندا گه‌رم ده‌بێ و له ژێر زه‌وی سه‌لک ده‌کات وه‌ک پیاز به‌ڵام بچووکه و هه‌روه‌ها یه‌ک قه‌دی سه‌ره‌کی هه‌یه 6-7گه‌ڵا هه‌ڵده‌گرێ که گه‌ڵاکان وه‌ک که‌وه‌ر درێژ‌و تۆزێ پانن ، گه‌ڵاو قه‌د و سه‌لکی پیازه‌که‌ی ده‌خورێ ، کرمکوژ و هه‌رسڕه‌وان و میزهێنه‌ره‌و بۆ که‌م خوێنیش سوودی هه‌یه به‌وه‌ی خرۆکه سووره‌کان زیاد و چاڵاک ده‌کات، له ناو کورده‌واری له کۆنه‌وه قوڕاده له گه‌ڵ ساوار و تۆڵکه ماست وه‌کوو سه‌وزه ده‌خورێ
4- پیفۆک (پیشۆک):
رووەکێکی سروشتی پیازی خۆڕسکە لەزورگ و تەلان و بەرزاییەکان شین دەبێ، لەمانگی شوبات تا ئادار گەشەی دەردەکەوێ, گەڵاکانی باریک و سەوزن و هێڵی سپی لەناوداهەیە وقەدیان پیازیە لەناوخاکدایە چینێکی ریشاڵیڕەنگ زەردی خورمایی بەرەکە دادەپۆشێ , رەگی ریشاڵیە , بەرەکەی قەدێکی خڕە و سپیە و خواردنی خۆشە . لەناوەڕاستی پایز کۆمەڵێ گوڵی سپی لەشێوەی زەعفەران دەردەکات , بێ بۆنە
بەرەکەی لەسەرەتای بەهار لەژێر زەوی پێ دەگات کەبەقەدی ژێر زەوی دادەنرێت، بەرێکی سپی شیرین و شیریە ، وەک پیاز بە شانەی تۆڕی رەنگ خورمایی داپۆشراوە ، ١٠-١٥ سم لەژێر زەویدادەبێت ، بە پیشەقان بەهاران مێرد منداڵ و کچان دەیکەن ،گەڵاکانی باریک و سەوزن لەسەر زەوین هێلی سپی باریکی تێدان ، لەپایزدا گوڵی سپی دەکات گوڵەکانی لەو پایزەدا لەدەشتی هەولێر لەزورگ و تەلان و چیای قەرەچوغ کە وەرزی بێ گوڵییە ، ئەو رووەکە گوڵ دەکات بەڵام بۆنی زۆر نییە ، لەناو جوتیارانی دەشتی هەولێر وا باوە هەر کاتێک پیفۆک گوڵی کرد مامز (ئاسک)بێچووەکەی لەشیر دادەبڕێت.
5- قێزبەلە
ررووەکێکی سروشتیە خۆڕسک شین دەبێ لەزورگ و تەلان و بەرزاییەکان ، لەمانگی شوبات تا ئادار گەشەی دەردەکەوێ , ٣-٤ گەڵا ی هەیە و گەڵاکانی سەوز و لێوار مشارین و لاسکێک هەڵیگرتوون , قەدیان کورتە و ڕەگى گرۆییە و پاش سپیکردن دەخورێ و تامێکی خۆشی هەیە , زۆرکەسیش هەیە گەڵاکانیشی پاش بەئاوخاوێنکردنەوە دەیخۆن.
6-حوشترالوك:
العاقول يان شوك الجمل يان كعوب الاباعر: Alhagi maurorumناوي زانستى : لةخيَزاني پاقلةييةكانة،رووةكيَكي بةتةمةني پاقلةييه گولَيَكي په‌مبةيي تؤخي هةية بةرزي رووةكةكة دةگاتة 50 سم لةمانگي چوار دةست بة گةشة دةكاتةوة تا هاوينيش بةردةوام دةبيَ , بةتايبةتي لة مانگی 9 گةشةى زؤر بةهيَز دةبيَ و سةوز دةردةچيَ , گةلآكاني گؤرِاون بؤ درِكي بچوك , حوشتر دةيخوات , لةناوچة گةرمةكان و بيابانةكان زؤر دةرويَ . مةرو مالآتي تر نايخوات و كة وشك بوو بؤ سووتان بةكاري دةهيَنن .وةختي خؤي لة هاوينان لةبةر په‌نجةرةيان دادةنا ئاويان پێدادةكرد تا ژوور فيَنك بكاتةوة بةو مةرجةى هةوا ليَي بدات , يان لة جياتي پوشي موبةريدةى دادةندرا بؤ فينك كردنةوة , بؤنيشي خؤشة
7- زه‌ره‌ند:گوأاڵک
ناوي عةرةبي : حنظلة : ناوي زانستي Citrullus colocynthis
لة فصيلةى كوله‌كةيية Cucurbitaceae
رووةكيَكي بةتةمةنة , قةدةكةى 100سم دريَژ دةبيَ , لةزستان وشك دةبيَ , گه‌لآكاني هيَلكه‌یی و سيَگۆشةيية بةش بةشة , لةهاوين وپايز گوڵ دةكات و گولَي رةنگيان زةردة یان سپیه. بؤ لةوةرِ نابيَت , تؤوةكان و بةرةكاني دةخوريَن , به‌ر و تۆوه‌کانی تاڵه
8- کاردی : کاردوو ،
له‌خێزانی قه‌قاسیه‌یه ، له‌به‌هاران له زورگ و چیا‌و به‌رزاییه‌کان شین ده‌بێ ، باڵای کورته ، بنکی گرۆییه ، قه‌دی له‌ژێر زه‌وییه ، دووگه‌ڵای سه‌وز له‌سه‌ر زه‌وی ده‌رده‌چوێنێ ، ئه‌وها بیخۆی زۆر تیژه زمان ده‌بڕێ و ده‌سووتێنێ ، به‌ڵام ده‌یکوڵێنن و شه‌کری تێ ده‌که‌ن تیژییه‌که‌ی نامێنێ ، به‌زه‌ردکراوی ده‌خورێ ، له‌گه‌ڵ گه‌نمه کوتای لێ ده‌نرێ پێی ده‌ڵێن گه‌نم به‌کاردی >ته‌رزی تری هه‌یه به‌ڵام ناخورێ.
.
.
.
.