تابڵۆ/tabľo: ن:[ هونەر][ فەر: tableau]
1 . پەردەیەک كە نەقاشی لەسەركراوە، تابڵۆی نەقاشی.
2 . تەختەیەكی چوارگۆشیی هەندێ گەورەی كە لە یانە و شوێنی دیكە هەڵی داوەسن و ئاگاداریی یان كوتە كاغەزی دیكەی لێدەدەن.
3 . چوار گۆشەیەكە لەهەر كەرەسەیەك كە لەسەر دەركی دوكان یان شوێنی دیكە دەدرێت و ناوی ئەم جێگایانەی لێ دەنووسێ.
4 . تەختەیەكی ڕەش كە لە فێرگەكان بە گێچ و تووس وانەی لەسەر دەنووسرێت.
5 . [ مجـ] بیچم و قیافەی سەیر و سەمەرە.
6 . دڕاشتنی بیر و خەیاڵی بەنووسین یا شێوەیەكی دیكەی هونەری.
:: ئەم رۆمانە تابپووەكی زۆر بەسام و ڕەشە لە ژیانی هیتلەر.
تابڵۆساز/tabľosaz: ئانفا:[ هونەر][ تابڵۆ+ ساز( سازكردن)] كەسێك كە تابڵۆ سازبكات.
تابڵۆسازیی/tabľosazîy: نچ:[ هونەر][ تابڵۆساز+یی] كار و پیشەی تابپۆساز.
تابڵۆفرۆش/tabľofiroş: نفا:[ هونەر][ تابڵۆ+ فرۆش( فرۆشتن)] ئەو كەسەی تابڵۆ دەفرۆشێت.
تابڵۆی چوارچێوەدار/tabľoy çwarçêwedar: نتـ:[ هونەر] بەزۆری تابڵۆی بیرەوەری.[ ئینگـ: tablet]
.
.
.
.