سیاسەت/siyaset: ن:[ ڕامیـ] ناوی پەرتووکەکەی ئەرەستۆ یان ئاریستۆتێلیس( Ἀριστοτέλης )ـە، لەم پەرتووکەدا پەیوەندییە پتەوەکەی نێوان فەلسەفە و پەروەردەی روونکردۆتەوە.[ ع : سیاسە]
1 – ڕامیاری، پۆلیتک : بەڕێوەبردنی کاروباری وڵات، هونەری ڕێخستنی کاروباری ناوخۆیی و دەرەکی وڵات.
2 – فروفێل.
3 – ئەتک، شکان، ڕیسوایی.
سیاسەتباز/siyasetbaz: ئانتـ:[ ڕامیا][ سیاسەت+ باز] فێڵباز، کەڵکباز بەتایبەتی لە کاروباری سیاسی دا.{ هەژیر، ل، 781}.
سیاسەتبازی/siyasetbazî : نچ:[ ڕامیا][ سیاسەتباز+ ئی] فێڵبازی.
سیاسەت کەرڎەی/siyaset kerdey: کتپ:[ ڕامیا][ ] ڕامیاری کردن. سیاسەت کردن.{ وشەنامە، ل، 725}.
سیاسەت کراو/siyaset kiraw: نفا:[ سیاسەت+ کراو( کردن)] ڕیسوا، پەرساری، خاکداری،
سیاسەت کردن/siyaset kirdin: کتپ:[ ڕامیا]
1 – سیاسەت کەرڎەی.
2 – ڕیسواکردن.
سیاسەتمەدار/siyasetmedar: نتـ:[ ڕامیا][ سیاسەت+ مەدار] سیاسەتوان، دیپلۆمات: کەسێک لە کارێن سیاسی و کاروباری وڵاتدا زانا، لێهاتوو و کارامە بێت.{ گۆڤەند، ل، 698}.
سیاسهتوان/siyasetwan: نتـ:[ ڕامیا] سیاسهتمهدار، رامیاروان.[ ئینگـ : Politici].
.
.
.
.