جێناو/cênaw: ن:[ ڕێزمان][ جێ+ ناو] ڕاناو لە ڕێزماندا.[ لا: Pronoun]
جێناوە کەسییە سەربەخۆیەکان لە دەوری بکەر (ئەمن، ئەتوو، ئەو، ئەمە، ئەنگۆ، ئەوان)ن. ئەگەر تەنها بەراوردی بکەین لەگەڵ زمانی ئینگلیزی، لەوێندەر (I, she, he, you, we, you, they)ن. کاتێ ئەو جێناوە کەسییە سەر بەخۆیانە دەبنە بەرکار، تەواوکەری ناو، یان ئیزافە، لە کوردی دەبنە (من، توو، وی، مە، نگۆ، وان) و لە ئینگلیزیش دەبنە (me, him, her, you, us, you, them). تاوەکو ڕوونتر لە هەردوو گروپە جێناوکان بگەین، با بزانین لە کێندەر کوردستان ئەوها دێنە پەیڤاندن و نووسین.
ئەگەر سەرنج بدەن، لە ناوچەکانی هەولێر، بادینان، دیالێکتی سەرێ، پشدەر، بتوێن، و مهاباد هەموو یان زۆربەی جێناوەکان لە دەوری بکەدا (ئە)یان لە پێشە. ئەوەی لێرە باسی دەکەین، شەش جێناوەکەی هەولێر، دیالێکتی کرمانجی سەرێ و بادینی، پشدەر، مهاباد، و بتوێنن، لە دەورەکانی بکەر، بەرکار، و ئیزافەدا.
پۆلێنکردنی جێناو لە زمانی کوردییدا |
جێناوی تاک | جێناوی کۆ | |||||||||
جێناو | جێناوی کەسی | جێناوی سەربەخۆ | من | تۆ | ئەو | ئێمە | ئێوە | ئەوان | ||
جێناوی لکاو | ڕابروو | تێپەڕ | م | ت | ی | مان | تان | یان | ||
تێنەپەڕ | م | یت ، ی | ین | ن | ن | |||||
ڕانەبردوو | تێپەڕ و تێنەپەڕ | م | یت ، ی | ات ، ێت | ین | ن | ن | |||
جێناوی پرس | کێ | کام | کامە | کێیە | کییان | چی | ||||
جێناوی خۆیی | خۆم | خۆت | خۆی | خۆمان | خۆتان | خۆیان | ||||
جێناوی نیشانە | ئەوە | ئەمە | ئەوانە | ئەمانە | ||||||
جێناوی شیاو | هەموو | هەر | گشت | تەواو | ||||||
جێناوی نەرێنی | چ | هیچ | ||||||||
جێناوی نادیار | فیسار
فڵان |
کابرا | یەکێ
یەکێن |
هین | کەسێک | تشتێک | ||||
جێناوی هیی | ئی | هی | ||||||||
جێناوی لکێنەر | کە | ی ئە | ||||||||
جێناوی چەندێتی | چەن
چەند چەندە چەندی |
هێن
هێند هێندە هێندی |
ئەوەندە
ئەمەندە |
|||||||
جێناوی هاوبەشی | یەکدی |
جۆرەکانی جێناو |
جێناو/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی پهیوهندیی/cěnawî peywendî: ن:[ ڕێزمان].[ لا : Relative Pronoun]
جێناوی پرس/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی تاک/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی چەندێتی/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی خاوهنی/cěnawî xawenî: ن:[ ڕێزمان] .[ لا : Possesive Pronoun ]
جێناوی خۆیی/cênaw: ن:[ ڕێزمان] .[ لا : Reflexive Pronoun]
جێناوی دوولایهنه/cěnawî dûlayene: ن:[ ڕێزمان] .[ لا : Reciprocal Pronoun]
جێناوی سەربەخۆ/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی شیاو/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی كهسیی/cěnawí kesîy: ن:[ ڕێزمان] .[ لا : Personal Pronoun]
جێناوی کۆ/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی لکاو/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی لکێنەر/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی نادیار/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی نەرێتی/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی نیشانە/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی هاوبەشی/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
جێناوی هیی/cênaw: ن:[ ڕێزمان]
.
جێناوی تاك | جێناوی کۆ | ||||||
کەسی یەکەم | کەسی دووەم | کەسی سێیەم | کەسی یەکەم | کەسی دووەم | کەسی سێیەم | ||
هەولێر و موکریان | ئەمن | ئەتوو | ئەو | ئەمە | ئەنگۆ | ئەوان | |
بتوێن | ئەمن | ئەتۆ | ئەو | ئەمە | ئەنگۆ | ئەوان | |
پشدەر | ئەمن | ئەتۆ | ئەو | ئەمە | ئەوە | ئەوان | |
ئەردەلان | من | توو | ئەو | ئێمە | هێوە | ئەوان | |
بابان | من | تۆ | ئەو | ئێمە | ئێوە | ئەوان | |
کرمانجی سەروو | من | تە | وی – وێ | مە | وە | وان | |
د گەل کاری تێپەڕ و تێنەپەڕیشدا | ئەز | توو | ئەو | ||||
.
.
دۆزینەوەی شەش جێناوی کەسیی سەربەخۆ لە زمانی کوردیدا!
جێناوە کەسییە سەربەخۆیەکان؛ ئەو جێناوانەن کە ڕۆڵی بکەر دەگێڕن، بە کار یاخود بەرکارەوە نالکێن. لە زمانی کوردی، بە گوێرەی دیالێکتی جوایەز، جێناوەکانیش جوایەزن. لۆ نمونە، لە هەولێر و موکریان (ئەمن، ئەتوو، ئەو، ئەمە، ئەنگۆ، ئەوان) هەن. لە ناوچەی ئەردەلان (من، توو، ئەو، ئێمە، هێوە، ئەوان) بەکار دێن. لە بابان (من، تۆ، ئەو، ئێمە، ئێوە، ئەوان) هەن. کرمانجی سەروو دەگەڵ کاری تێپەڕ، ویستن، و هەبووندا (من، تە، وی-وێ، مە، وە، وان) و د گەل کاری تێپەڕ و تێنەپەڕیشدا (ئەز، توو، ئەو، ئەم، هوین-هنگ، ئەو) بەکار دێن. لە پشدەر (ئەمن، ئەتۆ، ئەو، ئەمە، ئەوە، ئەوان) بەکار دەهێنن، لە بتوێنیش (ئەمن، ئەتۆ، ئەو، ئەمە، ئەنگۆ، ئەوان) دێنە بەکار هێنان. ڕەنگە، لە دەڤەرە فراوانەکان، وەکو هەولێر، هەموو ناوچەکانی سەر بەو دەڤەرە وەکو یەک نەبن، بۆ نمونە، لە دۆڵی خۆشناوەتی، ڕواندز، باڵەکایەتی، ناوچەی سورچیاتی، مێرگەسۆر، دیانان، هتد، جیاوازی گچکە ببیندرێ.
جێناوە کەسییە سەربەخۆیەکان لە دەوری بکەر (ئەمن، ئەتوو، ئەو، ئەمە، ئەنگۆ، ئەوان)ن. ئەگەر تەنها بەراوردی بکەین لەگەڵ زمانی ئینگلیزی، لەوێندەر (I, she, he, you, we, you, they)ن. کاتێ ئەو جێناوە کەسییە سەر بەخۆیانە دەبنە بەرکار، تەواوکەری ناو، یان ئیزافە، لە کوردی دەبنە (من، توو، وی، مە، نگۆ، وان) و لە ئینگلیزیش دەبنە (me, him, her, you, us, you, them). تاوەکو ڕوونتر لە هەردوو گرووپە جێناوکان بگەین، با بزانین لە کێندەری کوردستان ئەوها دێنە پەیڤاندن و نووسین.
ئەگەر سەرنج بدەن، لە ناوچەکانی هەولێر، بادینان، دیالێکتی سەرێ، پشدەر، بتوێن، و مهاباد هەموو یان زۆربەی جێناوەکان لە دەوری بکەردا (ئە)یان لە پێشە. ئەوەی لێرە باسی دەکەین، شەش جێناوەکەی هەولێر، دیالێکتی کرمانجی سەرێ و بادینی، پشدەر، مهاباد، و بتوێنن، لە دەورەکانی بکەر، بەرکار، و ئیزافەدا.
1) لە دەوری بکەردا
هەر کاتێ جێناوەکان وەکو بکەر بەکار هاتن لە کاتی ئاخافتن و نووسیندا، لە هەولێر، مهاباد، پشدەر، و بتوێن ئەوا (ئە)یەکەیان پێوەیە بە شێوەی (ئەمن، ئەتوو، ئەو، ئەمە، ئەنگۆ، ئەوان) دەنووسرێن، لە دیالێکتی سەرێ و بادینانیش (من، تە، وی،وێ، مە، وە، وان) و (ئەز، توو، ئەو، ئەم، هوین-هنگ، ئەو) دەنووسرێن. بە نمونە؛
هەولێر: ئەنگۆ وەرنە کنمان.
مهاباد: ئەنگۆ وەرنە کنمان.
پشدەر: ئەوە وەرنە کن مە.
بتوێن: ئەمن لەگەڵ وی چووم.
دیالێکتی کرمانجی سەرێ و باهادینی: هین وەرنە دەڤ مە.
2) لە دەوری بەرکاری بەیاریدەدا
بەڵام کاتەک ئەو جێناوانە دەبنە بەرکاری بەیاریدە (لە پاش ئامرازی پەیوەندی-حەرف جەڕ- دێن)، لە هەولێر، مهاباد، پشدەر، و بتوێن ئەوا یان (ئە)یەکە هەمووی دەڕوا و دەبنە (من، توو، وی، مە، نگۆ، وان)، یاخود تەنها هەمزە (ئ)ەکە دەقرتێ، دەبنە (ە من، ە توو، ە وی، ە مە، ە نگۆ، ە وان). لە باری دووەم، بزوێنی (ە) دەچیتە سەر ئامرازی پەیوەندییەکە. لە دیالێکتی سەرێ و بادینانیش دەبنە (من، تە، وی- وێ، مە، وە-هەوە، وان). بۆ وێنە؛
هەولێر: وەرە کنە من دانیشە.
بادینان: وەرە دەڤ من ڕینە خار.
مهاباد: وەرە لە کن من دانیشە.
پشدەر و بتوێن: وەرە کنە من دانیشە
3) لە دەوری تەواوکەری ناودا (ئیزافە)
لێرەکانەدا هەر شەشیان لە هەولێر، مهاباد، و بتوێن لە شێوەی (من، توو، وی، مە، نگۆ، وان) و لە پشدەر کەسی سێیەمی کۆ “وە”، گۆ دەکرێن. لە دیالێکتی سەرێ و بادینان دەبنە (من، تە، وی، مە، وە-هەوە، وان). دەگۆترێ؛
هەولێر: نانەکەی وانم خوارد.
مهاباد: نانەکەی وانم خوارد.
پشدەر و بتوێن: نانەکەی وانم خوارد.
بادینی: من خارنا وان خار.
4) لە دەوری بەرکاری ڕاستەوخۆدا
لێرەدا جودان، جێناوەکان هیچ گۆڕانەکیان بەسەردا نایێ. دەبیسترێ؛
هەولێر: ئەنگۆ ئەمەتان فێر کرد.
کرمانجی و بادینی: هەوە مە فێر کر.
پشدەر: ئەوە ئەمەو فێر کرد.
بتوێن: ئەنگۆ ئەمەتان فێر کرد.
مهاباد: ئەوان ئەتۆیان هاندا.
چەند تێبینی و بەراوردکارییەکی گرنگ
١. لە شێوەزارەکانی هەولێر، موکریان، پشدەر، بتوێن، بادینی، و دیالێکتی کرمانجی سەرێش هەمان ڕێسا جێبەجێ دەبن. لە دیالێکتی کرمانجی سەروودا، لە دەوری بەرکار، کارای یاریدەدەر، تەواوکەری ناو، جێناوەکان دەبنە (من، تە، وی-وێ، مە، وە-هەوە، وان). بە نمونە؛
سۆرانی؛ نانەکەی وانم خوارد
کرمانجی؛ من خارنا وان خار.
سۆرانی؛ لۆ وی مەپاڕێوە.
کرمانجی؛ هیڤیا ژ وی نەکە.
لە ناوچەی موکریان؛ بە توو دەوێرم.
٢. لە کرمانجی سەرێ، ئەو دوو گروپە بکەرە بە جودا بەکار دێن، گرووپی (ئەز، توو، ئەو، ئەم، هوین- هنگ، ئەو) د گەل کاری تێنەڕی ڕابردوو و حازر و داهاتوو و تێپەڕی حازر و داهاتوو دێنە بەکار هانین، هەرچی گرووپی (من، تە، وی-وێ، مە، وە، وان)ە، دەگەڵ تێپەڕی ڕابردوو و کاری ویستن و کاری هەبوون بەکار دێن. سەرنجی ئەو نمونانە بدەن؛
کاری تێنەپەڕ؛ ئەز چووم. ئەز دچم. ئەز دێچم.
کاری تێپەڕ؛ ئەز دخۆم. ئەز دێخوم.
کاری تێپەڕ؛ من خار
کاری ویستن؛ من ڤیا. من دڤێ. من دێڤێ.
کاری هەبوون؛ من ولات هەبوو. من ولات هەیە. من ولات دێ هەبت.
ئەوەی لە کنە من مایەی سەرنجە، لە دیالێکتی کرمانجی سەرێ، کاتێ هەردوو گووپە جێناوەکان دەبنە بەرکار یاخود تەواوکەری ناو ئەوا تەنها گرووپە جێناوی (من، تە، وی-وێ، مە، وە-هەوە، وان) بەکار دێن. سەرنج بدەن؛ لە دەڤەرەکانی هەولێر، مهاباد، پشدەر، و بتوێنیش جێناوەکان لە دەوری بەرکار یاخود ئیزافە بریتین لە (من، توو، وی، مە، نگۆ، وان). ئەوەی فەرقی هەیە، کەسی دوومەی تاک، کە (توو، تە)ن، هەروەها، کەسی دووەمی کۆیە کە (نگۆ، وە)ن، ئەگەرچی لە پشدەر ئەو جێناوە نەگۆڕایە، لە پشدەر و کرمانجی سەرێ هەر (وە) لۆ کەسی دووەمی کۆ بەکار دێ.
٣. ئەو شەش جێناوە لە دەوری بەرکاردا ئەوهان (من، توو، وی، مە، ئەنگۆ، وان)، کەچی لە دەوری بکەردا (ئەمن، ئەتوو، ئەو، ئەمە، ئەنگۆ، ئەوان)ن. سەرنج بدەن، لە دەوری بکەر و بەرکاردا جودان. خاڵە سەرەکییەکە بوون و نەبوونی “ئە”یەکەیە.
٤. ئەنگۆ؛
کاتێ ئەنگۆ دەبێتە جێناوی بەرکار (المفعول بە)، ئەوا “ئە”یەکەی دەقرتێ، بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە، دەنگەکانی /ن/، /گ/، و /ۆ/ نین، بەڵکو دەنگی /ئنگ/ و /ۆ/ دەمێننەوە. ئەو /ئنگ/ەیە، دەنگی ingی زمانی ئینگلزییە، کە نە دەنگی /ن/ یان /نگ/ە، نەیش /گ/ە، بەڵکو دەنگەکی سەربەخۆەیە، کە یەکێکە لە دەنگە کەپوویییەکان.
٥. “ئەمە” و “ئەوە”؛
بە زۆری (زۆرداری) ئامراز”جێناو”ەکانی نیشانە (اداة الاشارة) لە زمانی کوردی هاوتەریبی ئینگلیزی و عارەبی دەکرێن. گوایە کوردیش ئامرازی ئاماژەدانی نێزیک و دووری هەس. دیسان گوایە، (ئەمە) بۆ نێزیک و (ئەوە)ش لۆ دوور دێنە فەرق پێکردن، بەڵام، هەردوو دەنگی /و/ و /م/ دوو دەنگن، شوێنی گۆکردنیان لێوەکانن، بەڵام چۆنییەتی گۆکردنیان جوودایە. /و/ گڵایدە، کەچی /م/ کەپوویییە. لەبەرئەوەی لە یەک شوێندا گۆ دەکرێن، پیتگۆڕکێش لە بەینیاند زۆر ڕوو دەدا. ئەوەش لە هەموو زمانێک هەیە. لەبەرئەوە، هەردوو ئامرازەکە (ئەمە، ئەوە) یەکن. ئەوانەی (ئەمە) بەکار دەهێنن، (ئەوە) بەکار ناهێنن، پێچەوانەکەشی درووستە. لە سلێمانی کارم دەکرد، قەت نەمبیست کەسێ (ئەوە) ژ بۆ چشتەکی دوور بەکار بهێنێ، خەڵکی هەولێریش بەبڕایبەبڕ (ئەمە) بەکار ناهێنن. ژبەرهەندێ، کە (ئەمە) لەباتی (ئێمە) بەکار دەهێنین، هیچ بەدحاڵیبوونێک چێ ناکا، چونکە، دەگۆترێ، (ئەمە قەت ئەمەی بەکار ناهینین!) (“ئەمە”ی یەکەم جێناوی کەسییە، هی دووەمیش نیشانەیە).
٦. ئەگەر سەرنج بدەن، لە زمانی ئینگلیزی جێناوە بکەرەکان (I, you, he-she, we, you, they)ن، کەچی جێناوەکان لە دەوری بەرکاردا (me, you, him, her, us, you, them) بەکار دێن. ئەوەش ئاستی دەوڵەمەندی زمان و فراوانکردنی مەودای گەیاندنی مانای قسەکردنی قسەکەر بە بیسەر و خوێنەر زیاد دەکا. چونکە، ئەو کەسەی کاری ڕستەکە ئەنجام دەدا، ڕۆڵی فەرقی هەیە وەک لەو کەسەی، کە کارەکەی لەسەر، یاخود ژ بۆ ئەنجام دەدرێ.
ئامانج؛
ئامانج لەو بابەتە ئەوەیە، مادامەکی بەشی هەرە زۆری ئاخێوەرانی کورد دوو گرووپە جێناوی جودا لە دەوری بکەر و بەرکار، وەکی زمانی ئینگلیزی (هەر کەسێ زانیاریی لەسەر زمانی دیکە لەو بوارەدا هەیە، با بیخاتە ڕوو)، بەکار دەهێنن، دەبێ دەست بە باڵای زمانەکەمان بگرین و ڕەگەزە ئەسڵزادە و دێرینەکانی بپارێزین، چونکە بەلای کەمی، بە بەکارهێنانی ئەو دوو شەش جێناوە کە (ئەمن، ئەتوو، ئەو، ئەمە، ئەنگۆ، ئەوان) و (من، توو، وی، مە، نگۆ، وان)ن، ئاستی نووسینی کوردی بەرزتر دەبێتەوە و دەشتواندرێ دەگەڵ زمانەکانی دیکەی دنیایێ، لەو بوارە، بەراورد بکرێ. خاڵەکی دیکەی گرنگ، کاتێ جێناوەکان “ئە”یەکەیان پێوەیە، ڕۆڵی بکەر دەگێڕن، کەچی کاتێ “ئە”یەکەیان لێ کراوەتەوە، ئەوە دەبنە بەرکار و ئیزافە. بە بەکارهێنان و نووسینی ئەو دوو گروپە جودایە، شارەزایی و دەوڵەمەندی نووسەر و نووسین نیشان دەدەن.
دەرئەنجام؛
جێناوە کەسییە سەربەخۆیەکان لە دەوری بکەر و بەرکاردا وەها دەبن لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان:
هەولێر بادینان/کرمانجی مهاباد/ موکریا ن پشدەر بتوێن ئینگلیزی
——- —————– ————– ——– —— ———
ئەمن/ من ئەز، من/ من ئەمن/ من ئەمن/ من ئەمن/ من I/ me
ئەتوو/ توو توو، تە/ تە ئەتوو/ توو ئەتۆ/ تۆ ئەتۆ/ تۆ You/you
ئەو/ وی (ئەو، وی، وێ/ وی، وێ، هەوە) (ئەو/ وی) (ئەو/ وی) (ئەو/ وی He,she/him,her
ئەمە/ مە ئەم، مە/ مە ئەمە/ مە ئەمە/ مە ئەمە/ مە We/ us
ئەنگۆ/ نگۆ (وە، هوین، هنگ/ وە) ئەنگۆ/ ئەنگۆ ئەوە/ وە ئەنگۆ/ نگۆ You/ you
ئەوان/ وان ئەو، وان/ وان ئەوان/ وان ئەوان/ وان ئەوان/وان They/ them
ژێدەرەکان:
1. ئەو نووسینە بەشێکە لە کتێبێکی دەستنووسی خۆم لەسەر زمانی ئاخاوتنی هەولێر، کە نەهاتیتە وەشاندن.
2. ڕێزمانی ئاخاوتنی کوردی، بە پێی لێکۆڵینەوی لێژنەی زمان و زانستەکانی، لە کۆڕی زانیاری کورد. دەزگای ئاراس، ٢٠١١.
3. Waengler, J. (2012). Articulatory and phonological impairments, a clinical focus. Pearson Education, Inc., USA.
4. لە ڕستەکاندا سوود لەو کەسانە وەرگیراوە وەکو ئاخێوەر کە دانیشتوانی ئەو ناوچانەن؛ بەڕێزان پشدەر پشدەری، نەرمین مەسعود، و لەیلا ڕەحیمی، دەستیان خۆش بێ.
.
.
.