دۆ/do: ن:[ خوار][ پهـ : ] دو، دەو، ئاو و ماستی ژەندراوی كەرەی لێدەرهێندرابێت.

دۆانە/do: نتـ:[ دۆ+ انە(دانە)] دۆدانە، مەشكەی بچكۆڵە بۆ دەوتێكردن.

.  

دۆبردە/dobirde: نفا:[ دۆ+ بردە(بردن)] بەریش، نەخۆشییەكی ماڵاتە، تووشی گووانی دەبێت و شیری ووشك دەبێت.

دۆپەڕۆ/dopeřo: نتـ: پشكی مەشكە.

دۆخە/doxe: نتـ:[ دۆخ+ ـە] مانگا یان بزنێك بەدەست سپاردبدرێت، بەكەسێك بۆ ئەوەی تا سالێكی تر شیرەكەی بخوات و پاشان بیداتەوە، بەرانبەر بە بڕێك لە دراو.

.  

دۆخۆر/doxor: نتـ:[ دۆ+ خۆر( خواردن)] ئاژەڵی بەئامانەت، كە بكرێ بدرێت بۆ شیرلێ گرتنی.

 

                 گوڵبژێرێك لەو خواردنانەی كە دۆ پێكهاتەی سەرەكییەتی.                  

 

دۆبەكشت/dobekiŝit: نتـ:[ خوار][ هـ] دۆبەكەشك.

دۆبەكەشك/dobekeŝik: نتـ:[ خوار] دۆبەكەشت.

دۆخەستە/dow: نتـ:[ خوار][ دۆ+ خەستە]

1 – ئاودۆ، ماستاو، ماست ئاو.

2 – گۆراو.

3 – چەسنێك گیاو دۆكلیو.

.

دۆخەوا/doxewa: نتـ:[ خوار][ دۆخ+ ئەوا( ئاو+ئا)] دۆكوڵیو، دۆخووا.  

دۆخەوە/doxewe: نتـ:[ خوار] دۆخەوا.  

دۆخووا/doxǔa: نتـ:[ خوار] دۆخەوا

دۆغ/dow: ن:[ خوار] دۆ.

دۆووك/dow: نتـ:[ خوار][ دۆ+ ووك] بندۆك، دۆك، شۆكە: ئەو سپییایەیە كە لە تواندنەوەی ڕۆنی كەرەدا سەردەكەوێت.

دۆوشكە/dow: نتـ:[ خوار][ دۆ+ وشكە( وشك+ ئە)] كەشك.

{ خواردنەكانی كەشك: كەشك و ڕۆن، دۆكەشك، خوماراستی}.

.

.

___________________________

دۆ/do: ن:

1 – [ کوردەواری]  كیژێك لە هەڵپەركێ دێتە دەستی لاو.

2 – دوو، خۆشەویست، یار.

.

.

_________________________

دۆ/do: ن: ڕا _ هەڕاكردن، دەو _  ڕەوكردن، غاردان.

.

.

_______________________

دۆ/do: ن:[ کات] دوێنێ، دوێكە.

.

.

______________________

دۆ/do: ن: دەوڵەت، سامان، بەروبوو.

لەدۆكەوتن/le do kewtin: كتن: لەسامانكەوتن، لەبەروبووكەوتن.

دۆبڕ/dobiř: ئانفا:[دۆ+ بڕ(بڕین)] بەووم، جووت قۆشە، شووم، دووموهر. بەكەسێك گووتراوە كە هەموو شتێكی خۆی فرۆشتبێت و سەڵت مابێتەوە.

دۆبڕی/dobiřî: ئانفا:[ دۆ+ بڕ(بڕین)+ی] شوومی، دوومۆری.

.

.

____________

دۆ/do: ن:[ مۆسیقا] دۆ، ڕێ، می، فا، سۆل، لا، سی : دەنگەکانی پەیژەی مۆسیقا.

.

.

.

.

.