بە/be: ئمـ:[ ئاڤێسـ: ap :پە، پهـ : پەت][ لەكرمانجی ناوەڕاست دا بەرامبەر بە( ب)ی باكووری دێت] ڤ _ ڤە( كباك )، وە( هـ).

1 – رێچكەی رووداو بەرەو بكەر دەست نیشان دەكات.

:: بەز بەكتك ئەسپێردرێت ؟.

:: بەكەریان ووت ماریفەتت بنوێنە، كلكی بەرز كردو زەری.{ پپ}

:: بەدەنگی مەلا باوەڕ ناكات،

:: بەزەرینی كەر باوەڕ دەكات.{ پپ}.

2 – دۆخی تیان و شوێن پیشان دەدات : – بۆ سوێند خواردن:

:: بەچاوەكانی تۆ.

:: بەیەزدان، بەخودا.

3 – بۆیاریی دەدان:

:: بەخامە دەنووسم

:: بەپارەش بێ هەر دەتكڕم.

4 – بۆ خستنەسەر:

:: بەرۆژكار كاردەكەم و بە شەو دەنووم.

5 – بۆ بەرزێتی:

:: كرا بەدارا.

6 – بۆ تەشبیهە:

:: كەسم نەدیوە بەڕەنگی تۆ .

7 – بۆ چەندێتی و ئەندازە:

:: گەنم لە هەندێك شوێن بەكێشان و لە هەندێك شوێن بەپێوانە سەودا دەكرێت.

8 – بۆ پێكەوە نووسانی دووشت.

9 – بۆكردنی ناو بە ئاوەڵناو و ڕۆڵی( خاوەند، مەند، دار، یار )دەگێڕێت.

: هۆش : بەهۆش _ هۆشیار

: هێز : بەهێز _ هێزدار

: هونەر: بەهونەر _ هونەرمەند.

10- لە نێو ئەم ووشە دووبارەكراوانەی واتای كات و شوێن دەبەخشن، بەردەوامی ڕووداو دەگەیەنن

:: ڕووبەڕوو

:: مووبەمووو

:: دەست بەدەست

:: سەربەسەر

:: ساڵ بەساڵ

:: ماڵ بەماڵ

:: پێ بەپێ.

11- ببە:

:: من چۆنم تۆش وابە.

12- پەیوەندی:

:: كەمن باراشەكەم بێ بارەبەربێ .

13- لای:

:: دەفتەر بە تۆیە.

:: بەدەستی خەڵك مار دەگرێت{ پپ}.

:: بەگوڵێك بەهار نایەت.{ پپ}.

:: نووسینی كوردی بەلاتینی بۆمان زۆر گرنگ و بەنرخە.{ پپ}.

هەروەها گۆڕانی باریش دەخاتەڕوو.  – بەپێی واتای[ كار] دەگۆڕێت، رێچكەی كار لە هەردوو دیالێكتە كەوا هەمیشە یەك چین نین

.

.

___________________________  

بە /be: پرپیۆزیشن :

تەنیا خۆی لە ڕستەدا:

1 –  دیارخستنی ( واسیتە)[ هۆ]

:: گۆشتەكەم بەچەقۆ ورد كرد.

:: پارەكەی بەفێل لەدەستم دەرهێنا.

:: یڕایم بەگوێز دەكرد.

:: بەمن بوی بەپیاو

.

2 – بەستنەوەی چەمكی ناو ڕستەوە بەو ووشەی دوای خۆیەوە.

:: بەشێركۆیان گووت بڕۆ.

:: بەخودام سپاردن.

:: بەدەست خۆم نیە، خۆشم دەوێت.

:: بەمن بێت وەها نەكەم.

.

3- بۆسوێندخواردن:

:: بەخودا وەرزی بەهار خۆشە.

:: بەسەری تۆ نایەم بۆ ئەوێ.

:: بە شێخەكەی كانی كەوە ئەم زەویی یە بۆگەنم باشە.

:: بەسەری تۆ.

.

4 – بۆ حالەت بەكاردێت.

:: چێشتەكە بەگەرمی مەخۆ.

:: هەژارەكە بەدڵ شكاوی ڕۆیشت.

.

لەگەڵ تەواوكەری (( دا، ەوە، ڕا)) : بۆ زەرفیەت بەكاردێت.

:: باخەوانەكە بەبێستانەكە گەڕا.

:: چاوی بەپەڕتووكەدا خشاند.

.

2 – بەهۆی:

:: پارەكەم بە شێركۆدا بۆناردی

:: ئەم گوڵەیە بەبۆنەكەیدا لە مێخەك دەچێت.

.

3- بۆ حاڵەت:

:: بە ڕۆیشتنەكەیدا بەدارا دەكات.

:: بەكۆڵوانەكەیدا دیارە بڵباسە.

.

4- بەگەڵ تەواوكەری ( ەوە) دا بۆ ئەم مەبەستانەبەكاردێت.

بۆ هاوڕێتی :

:: نانەكەم بەدۆوە خوارد.

:: پێنووسەكەم گرت بەدەستەوە.

:: رێویەكە بە تەڵەكەوە ڕای كرد.

.

بۆ گوزەران :

:: چایەكەم بە پێوە خواردەوە.

:: دارەكەم بەڕەگەیەوە هەڵكەند.

بۆ زەرفیەت

:: باڵندەكە بە سەردارەكەوە نیشتەوە.

:: كۆلارەكە بەتەڵەكەوە گیرسایەوە.

.

5- پەیوەندی

{

كە من باراشەكەم بێ بارەبەر بێ

بە من چی دەشت ودەر پڕ نێرەكەربێ

}{ __}.

6 – خاوەن :

:: بەجەرگ،

:: بەهۆش.

.

.

__________________

بە ……انە/be…..ane: ئاك:[ بۆ پێكهێنانی ئاوەڵكاری چۆنێتی: پێكهاتەیەكە لە ئامرازی پەیوەندی( بە: سۆرانی) + ناو+ ئانە]

:: بەژنانە.

:: بەپیاوانە.

:: بەكورانە.

.

.

بە …… ایەتی/be…..ayetî: ئاك::[ بۆ پێك هێنانی ئاوەڵكاری چۆنێتی: پێكهاتەیەكە لە ئامرازی پەیوەندی ( بە: سۆرانی) + ئاوەڵناو+  ئایەتی( بەدۆستایەتی)].

:: بەدۆستایەتی

.

.

بە …… ەوە/be…..ewe: ئمـ:

:: هەر یەك بەلایەوە دەچوو.

:: بە هاواری كوردە دێمۆكراتەكانەوە بچن.{ چیرۆكی زادیج}

:: بەهاتنتان دڵم كرایەوە.

بۆ هاوڕێتی :

:: بەخۆشییەوە دەچێتە قوتابخانە.

.

.

بە …… بوون/be…..bŭn: ئمـ:

1 – هۆیەتی و سەبەبی ئەو گووتەیەیە كە ئەم دەچێتە سەری و گووتارێك كە لەدواوەی دێت :.

:: بەمن بووی بەپیاو.

:: هەزاران بوون بە قوربانی دەوڵەتی بۆگەن.{ خانزاد}.

2- ڕوودان: 

:: ئەو پاروویەت بەسندان بێت.

:: بەفرەكەبوو بە ئاو.

:: ترێ دەبێت بە مێوژ.

:: ئاو دەبێت بە سەهۆڵ.

گیرۆدەبوون

: بووم بەتەڵەوە.

.

.

بە …… یەتی/be…..yetî: ئاك::[ بۆ پێك هێنانی ئاوەڵكاری چۆنێتی: پێكهاتەیەكە لە ئامرازی پەیوەندی ( بە: سۆرانی) + ئاوەڵناو+  یەتی (بەهاوڕێیەتی)].

:: بەهاوڕێیەتی.

.

بە …… ی/be…..y: ئاك::[ بۆ پێك هێنانی ئاوەڵكاری چۆنێتی: پێكهاتەیەكە لە ئامرازی پەیوەندی ( بە: سۆرانی) + ئاوەڵناو+ ی ( بەكوردی)].

:: بەكوردی.

.

…..بە……/….be….. : ئاك: ئاوەڵكاری تێكەڵ بەهۆی دووپاتكردنەوەی نێو و ژمارە بەیارمەتی ئامرازی پێوەندی ( ب) لەكرمانجی، و (بە) لە سۆرانی دا و (پەی) لە كرمامجی دا  دادەڕێژرێت. :

….. ب……( كرمانجی)

….. پەی…. ( كرمانجی) 

1 –

:: دەست بە دەست،

:: شەو بە شەو،

:: رۆژ بە رۆژ.

2-

:: یەك بە یەك

:: دوو بە دوو

:: سێ بە سێ

:: چوار بە چوار

::شان بەشان.

.

.

.

.

.