پڕ ¹ /piř: ئان:{{ تەر، تر}{ تەرین، ترین}}[ هیکـ: پوورنە. هەخـ: پەرو. پەهلەوی: پور، پورر. گیل: پور. فا: پر][ کباک: پر. كناو: پڕ. كباش، ل: پۆر. هـ: پەڕ، زا: پر، پڕ]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل.
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   
پۆورو uruop

1 .  زیا ، زۆر، فرە، زەحف.

{

ژ مەحبوب دور كرم چەرخێ فەلەک وی پڕ هەڵاڤیتم

نزانم دێ ل كو دەت من دەڤێ دەوران و چەرخێ دا

}{ جەزیری}.

دا بەكوێم دا بدات و بەكام پەڵمەوە بكات و چ پەندێكم بەسەر دێنێت؟{ هەژار}.

  تێبینی
  ڕیشەی ئەم ووشەیە لە زمانی كوردیدا پەرەیسەندووە و ووشەی زۆری لێبووەتەوە وەک فرەكەوتنەوە، پەلوپۆهاوپشتن، هەروەها( پوورە) بەواتای شڵخەی هەنگە دێت.

2 . پەڕ( هـ)، تژی( کباک)، لێوان لێو، دارماڵ.

3 . سفت، گەروونەی گەردوون، دژی من سوڕاو زۆری هەڵتەكانم و هەڵی هاویشتم و لە یاری خۆمی جوێ كردمەوە. هێشتا نازانم دەبێت لە ئەو چارخ و خولە پتەو، تشتی سفت.

:: ئەو قالیییە تانەكەی زۆر پڕە.

4 . ئەندازەیەكی تەواو

:: ئەو كراسە پڕ بەبەرتە

:: كەوشەكە پڕ بەپێمە

پڕانی/piřanî: ئاكتـ:[ کباک] زۆرتر، پتر، پیتر، پراهی.

پڕانیاوان/piřanyawan: شڕ:[ کباک] پتری ئەوان.

پڕاوپڕ/piřaûpiř: ئاكتـ:[ پڕ+ ئاو+ پڕ] دارماڵ، لێواو لێو، لیپ، تەواو پڕ. 

پڕاوپڕبوون/piřaûpiřbûn: كتن: دارماڵبوون.

پڕئێش/piřêş: ئانتـ:[ پڕ+ ئێش] بەئازار.

پڕەوبووگ/piřewbûg: ئانفا: پڕەوەبوو.

پڕەوەبوون/piřewebûn: كتن:[ ئەردە] پڕبوونەوە.

پڕەوكردن/piřewekirdin: كتپ:[ ئەردە] پڕكردن، دڵپڕكردن، هاندان، فیتدان.

پڕبار/piřbar: ئانتـ:[ كشت][ پڕ+ بار]

1 . پڕبەر : دارێكە كە بەری زۆر بێت.

2 . دەغلی قەڵەو.

3 . مرۆڤی زۆرزان.

پڕبەپڕ/piřbepiř: ئانتـ:[ پڕ+ بە+ پڕ] پڕاوپڕ.

پڕبەپێست/piřbepêsit: ئاكتـ:[ پڕ+ بە+ پێست] كێپ، قالب، بەئەندازەی.

پڕبەپێست بوون/piřbepêsitbûn: كتن:

1 . جل و بەرگ قالب و ئەندازەی لەش.

2 . پێکخواردنەوە و بۆ بوونی هەر تشتێكی دیكە بێ كەمووكووڕیی.

:: ئەو سزایە پڕ بە پێستی ئەو تاوانەیە.

پڕبەدڵ/piřbediľ: ئانتـ: بەڕاستی، لەناخی دڵەوە، لە كانگای دڵەوە.

:: پڕ بەدڵ پێمخۆشە ئاواڵەكانی منداڵیم ببینمەوە.

پڕبەر/piřber: نتـ:[ پڕ+ بەر] پڕبار، پڕبەهرە، بەردار، باردار.

پڕبەها/piřbeha: ئانتـ:[ ئاب] نرخدار، بەهادار، زۆربەبەها.

پڕبوون/piřbûn: كتن:[ پڕ+ بوون]

1 . تژی بوون، لێوان لێو بوونی تشتێك، تژی بوونی حەوز و ئەستێڵ لە ئاو.

2 . ئاووس بوونی ئافرەت و ماڵات.

پڕبوونەوە/piřbûnewe: كتن:

1 . لێوان لێوبوونی ئامان یان دەفرێک بەرەبەرە.

2 . تێر خواردن و داكەوتن.

پڕبێژ/piřbêj: ئانتـ:[ کباک][ پڕ+ بێژ] چەندەباز _ چەنەسووک، زۆربڵێ، بەژۆک، سازندە.

پڕبێژی/piřbêjî: ئاكتـ:[ کباک][ پڕ+ بێژ+ ی] زۆربڵێی، چەنەبازی.

پڕپڕ/piřpiř: ئانتـ:[ پڕ+پڕ] لێوڕێژ، تیكمە، لچان، لیپان.

پڕزان/piřzan: ئانتـ:[ کباک][ پڕ1+ زان] زۆرزان.

پڕزۆر/piřzor::

پڕكێشان/piřkêşan: کتپ:

.

.

__________

پڕ ² /piř: ئاک: ناكاو.

پڕە/piře: نتـ:[ پڕ+ ئە] فرە، پیڕە.

پڕپیابردن/piřpiyabirdin: كتپ: پڕپێبردن، دەرەقت هاتن.

پڕپیاكردن/piřpiyakirin: كتپ: پڕپێداكردن، پڕدان. لێ نەوین بۆ ڕفاندن، دەباوش گرتن لەناكاودا.

پڕپێدان/piřpêdan: کتپ:

پڕپێدادان/piřpêdadan: کتپ:

پڕپێداكردن/piřpêdakirdin: كتپ: پڕپیاكردن، تێڕۆهاتن، لەپڕڕافڕاندن، پڕدان.

لەپڕ/lepiř: ئاكتـ: لەناكاو.

.

.

.

.