ئینسان/însan: ن:[ ع : انسان، ناوە زانستی یەکەی : Homo sapiens sapiens]
1 – مرۆ‌ڤ، مه‌ردووم، ئاده‌می، ئاده‌میزاد، بنیاده‌م، به‌شه‌ر : گیاندارێكه كه له ئه‌نجامی گۆڕان و ته‌كامووڵی مێشكی‌دا له گیانداره‌كانی تری سه‌ر زه‌وی جیابۆته‌وه و تاكه گیاندارێكه به هۆی قسه‌كردن و نووسینه‌وه‌وه توانی ده‌ربڕینی بیری خۆی هه‌یه و ته‌نها گیاندارێكیشه ده‌ستی شت ده‌گرێت و له‌سه‌ر دووپێ ده‌ڕوات.
2 – [ مجـ] كه‌سێكی خاوه‌نی ڕه‌وشت و خوی باش بێت. كه‌سێكی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی تر پیاوه‌تی و چاكه بكات.
:: ئینسانی وا چاك له‌كوێ ده‌ست ده‌كه‌وێت،
:: ئینسانی وا هه‌ر نابێته‌وه.
.
ئینسانی/însanî: نتـ:[ ع: انسان+ كو: ئی] مرۆ‌ڤی : ئه‌وه‌ی په‌وه‌ندی به‌مرۆ‌ڤه‌وه هه‌بێت.
ئینسانه‌تی/însanetî: ن:[ ع : انسان+ كو : ئه‌تی]
1 – ڕه‌وشت وخوی چاك كه مه‌ردووم له گیاندارانی تر هه‌ڵداوێرێت.
2 – [ مجـ] پیاوه‌تی، به‌زه‌یی، چاكه، جوامێری.
:: ئینسانه‌تی ده‌گه‌ڵ زۆر كه‌س كردووه.
.
.
.
.