زاوزێ/zaw: نتـ:[ زا( زایین)+و+ زێ] زاوزێی سێکسی[ ئینگـ: gam – or gamo-]{ بەركوڵ، ل، 113}.

1 – توخمە زۆربوون لە مرۆڤدا پێویستی بە هەردوو ڕەگەز( تاک)ی نێر و مێ هەیە.  

2 – وەچەخستنەوە.

زاوزێ کردن/zawzê kirdin: کتپ:[ زاوزێ+ کردن] برییتیه‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌ی كه‌ زینده‌وه‌رێک زینده‌وه‌ری زیاتر هاوشێوه‌ی خۆی دروست ده‌كات.{ رامان سابیر }

ئەندامی زاوزێ/endamî zaw: نتـ:[ توێ][ ئەندام+ ی+ زاوزێ] بەو ئەندامانە ئەوترێ لە گیانەوەراندا کە ئەرکی زاوزێ و جووتبوونیان هەیە.

ئەندامی زاوزێی مێیینە/endamî zaw: نتـ:[ توێ] کوز _ کوس، قوز.

ئەندامی زاوزێی نێرینە/endamî zaw: نتـ:[ توێ] کێر.

پرۆسەی زاوزێ کردن/pirosey zawzê kirdin: کتپ:[ زاوزێ+ کردن] له‌مرۆڤدا، دوو جۆر خانه‌ی زایندەگی ده‌گرێته‌وه‌، خانه‌ی نێره‌( تۆو) له‌گه‌ڵ خانه‌ی مێیه‌( هێلكه‌ یاخود هێلكۆكه‌)، ئه‌م دووخانه‌یه‌ له‌ كۆ ئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌ یه‌كده‌گرن و كۆرپه‌ڵه‌ دروستده‌كه‌ن. یا هه‌ر ره‌گه‌زێک كۆئه‌ندامێكی زاوزێی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، كه‌ جیاوازن له‌شێوه‌ و پێكهاته‌، به‌ڵام هه‌ردوو كۆئه‌ندام به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت رێكخراون بۆ دروست كردن و پێگه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی هێلكه‌، یاخود تۆو. جیاواز له‌ره‌گه‌زی مێ كه‌ ئه‌ندامه‌كانی زاوزێی ده‌كه‌وێته‌ ناوحه‌وز. ره‌گه‌زی نێر ئه‌ندامه‌كانی زاوزێ ده‌كه‌ونه‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی حه‌وز.{ رامان سابیر }

خورانی کۆئەندامی زاوزێ/xuranî koendamî zaw: نتـ:[ نخ] خورانی كۆئه‌ندامی زاوزێ بەتایبەت له‌ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا دیارده‌یه‌كی بێزاركه‌ره‌ :

 ده‌ردراوه‌كان  به‌شێک له‌و ده‌ردراوانه‌ی له‌كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌ دێنه‌ده‌ر و به‌تایبه‌تیش ده‌ردراوی Candida خوروو دروستده‌كات.
 نه‌خۆشیه‌ گواسراوه‌كان  به‌شێک له‌و نه‌خۆشییانه‌ی له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رجێییه‌وه‌ ده‌گوزارێنه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی خوروو له‌ ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا.
 هه‌وكردن  زۆركات هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵه‌ له‌جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌دا هه‌وكردن دروستده‌كات، بۆیه‌ باشتره‌ جلی ژێره‌وه‌ لۆكه‌ بێت.
 به‌كارهێنانی گوێزان  زۆرێک له‌خانمان گوێزان بۆ لابردنی موو به‌كارده‌هێنن، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی خوران له‌كاتی سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی موه‌كه‌دا.
 هۆرمۆنه‌كان  نارێكی و هه‌ڵكشان و داكشانی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین له‌خانماندا ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی خوران له‌و ناوچه‌یه‌دا.
 په‌ستانی ده‌روونی  دڵەڕاوکێ( قه‌له‌قی) و نائارامی و په‌ستانی ده‌روونی ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی گۆڕانكاری له‌ هۆڕمۆن و دواترین دروستبونی خوران له‌و ناوچه‌یه‌دا.
 ڕانه‌گرتنی پاکوخاوێنی   پاکوخاوێنی كۆئه‌ندامی زاوزێ زۆرگرنگه‌، چونكه‌ گه‌ر گرنگی به‌و لایه‌نه‌ نه‌ده‌یت ئه‌وا ئه‌گه‌ری دروستبوونی خوران زۆره‌.
  نه‌خۆشی  كۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی دیاریكراو هه‌یه‌، كه‌ خوران دروستده‌كات، به‌تایبه‌تیش شه‌كره‌ و سوزەنەک و هه‌وكردن.
  ئاو   نه‌خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێویستی ئاو له‌رۆژێكدا ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی خوران به‌هۆی هه‌وكردنی بۆریه‌كانی میزه‌وه‌.{ خێزان}

سیستەمی زاوزێی ژنانە/sîstêmî zawzêyî  jinane: نتـ:[ توێ] ئەم کۆئەندامە پێکهاتووە لە دوو هێلکەدان : Ovaries، دوو بۆری هێلکەدان : Fallopian tubes، منداڵدان : Uterus، ملی منداڵدان : Cervix، قوز : Vagina. کۆئەندامی زاوزێی ژنانە ئەرکی سەرەتایی تۆرەمخستنەوەی لە ئەستۆ دایە.

سیستەمی زاوزێی پیاوانە/sîstêmî zawzêyî piyawane: نتـ:[ توێ] ئەم کۆئەندامە پێکهاتووە لە کێر : Penis، گون : Testicle، گوندێن : Scrotum. کۆئەندامی زاوێی پیاوانە، ئەرکی دروستکردنی تۆو و دەردانی هۆرمۆنە زایندەگییەکانە بۆ کامڵبوونی زاندەگی لەکاتی هەرزەکارییدا.[ ئینگـ : Male reproductive system]

کۆئەندامی زاوزێ/koendamî zaw: نتـ:[ ئینگـ : reproductive system]

هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێی مێیینە/hewkirdinî koendamî zawzêy mêyîne: نتـ:[ نخ] یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشییه‌ باوانه‌ی‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ ئافره‌تان پێوه‌ی‌ ده‌ناڵێنن. { نازنين عوسمان}

.

.

___________________________

زاوزێ/zaw: نتـ:[ زا( زایین)+و+ زێ] زاوزێی ناسێکسی ناتوخمە زۆربوون : کە پێویستی بەیەک تاک( ڕەگەز ) هەیە وەک لە زۆربەی بەکتریاکان و قەوزەکان و هەندێ جۆری ڕووەک. 

.

. 

.

.