خڕ ¹ /xiř: ئاک، ئان:[ کباک]

1 – هەموو، گشت، تێكڕا، خشت، هەمی، تەواو.

:: پیاوەكان بەخڕی هاتن.

2 – ئێجگاری، پاجا( ئەردە)، بەیەكجارەكی _ بەیەكجاری، گشت بەیەكجار، یەکهەوا.

:: دەرگایەكەی بەخڕی داخە.

3 – دەگەڵ خۆڵ دێت بە واتای جوان

:: خڕ و خۆڵ.

 

خڕەبەرد/xiře berd: ئان:

:: خرەی بەرد.

خڕەبەردی دەرپەڕیاو/xiře berdî derpeřiyaw: نتـ:[ ئینگـ : Dome]

خڕە و پڕە/xiře û piře: نتـ: شڕە و پڕە.

.

.

_____________________

خڕ ² /xiř: ن:

1 – [ کباک] گرد، كۆ، گرۆڤەر.

:: تۆپی زەوی خڕە.

2 – كۆم، كۆ.

:: لەچی خڕبوونەوە ؟.

3 – شتی كەمەیی

:: كەللەی بێژنگ خڕە.{ هەژار، ل، 240}.

4 – گرێ لە پێستدا، هەڵتۆقین.

:: بن پیلم خڕبووە، دەبێتە گوان.

خڕبوون/xiřbûn: كتن:[ کباک]

1 – گردبوون، گلێرەوبوون : تۆپەڵ بوونی شوێنێک لە لەش بەهۆی نەخۆشییەكەوە، هەڵتۆقینی پێست.

2 – گرۆڤەبوون.

:: كەلاكەت خڕبووە.

خڕبوونەوە/xiřbûnewe: كتن:[ کباک] كەڵەكەبەستن، گردو كۆبوونەوە، خڕبوونەوە لەسەریەكتری.

خڕكردن/xiřkirdin: كتپ:[ خڕ+ كردن] گردكردن، كۆكردن، تۆپەڵكردنی چشتێک و خڕ‌هەڵدانی، خڕكردنەوە، گردەوكردن، گرووزەكردن.

خڕكردنەوە/xiřkirdinewe: كتپ: كۆكردنەوە، كۆمەڵەپێ كردن، جڤاندن، وەخڕكردن.

.

.

___________________

خڕ ³ /xiř: ن:[ جێۆ]

1 – زابۆق( کباک)_ زابووق، ئاودڕكە، خەرەند، سەرەنوێلک _ سەرانگوێلک _ سەرەگووێلک، گوفک : دۆل و دەرەی باراناو، شوێن زەوی بە لافاو دادڕاو.

2 – شیوەڵە : شیوێکە یان دۆڵێکە وەرزی بارانان ، بەتایبەت بەهاران ئاوی پێدا بڕوات و لەگەڵ هاوین داهات وشک ببێت .

3 – چۆڵ : لەگەڵ خاڵی دێت.

:: بیابانی خڕوخاڵی.

خڕام/xiřam: نتـ:[ خڕ+ ئام] شوێنكی بەردەڵان و هەڵەت و زوورگە.

خڕەجڕا/xiře ciřa: نتـ:[ كە][ خڕ+ ئە+ جڕا] بەست یا زەوییەكە بەردی زۆربێت، خڕەڵان.

خڕە كوچک/xiřr kuçik: نتـ:[ خڕە+ كوچk] كوچكەبەرد، ووردەبەرد، چەگل.

خڕەڵان/xiřeľan: نتـ:[ كە] بەست: جێگا یان كەندێكە بەردی زۆر بێت.

خڕتک/xiřtik: نتـ: خڕكەبەرد، كوچكی پڕ وەمشت.

.

.

_______________________

خڕ 4 /xiř: ن:[ دەنگ] غڕە.

خڕاخڕ/xiřaxiř: ن:[ دەنگ][ کباک] خڕەخڕكردنی گەروو لە نەخۆشیدا.

خڕە/xiře: ن:[ دەنگ] خڕڕە، قرخە :

1 – دەنگی وێككەوتنی دوو یا چەند چشتی ڕەقە : دەنگێكە وەک دەنگی گووێز و كاڵای شۆدار و ڕووخان ی دێوار و دەنگی قاقەز.

2 – [ توێ] خڕەی كەپوو یان گەروو.

خڕەخڕە/xiřexiř: ئانتـ: قڕخەقرخ:

1 – خڕەی یەک لە دوای یەكتری، خڕەخڕی زۆر.

2 – خشەی كاغەز و كاڵای تازە.

3 – دەنگی ئامێر و مەکینە، نموونە وەک تراکتۆر.  .

خڕپۆق/xiřpoq: ن: پرخە لە خەودا.{ ‌هەژار. ل. 241}.

خڕخڕ /xiřxiř: ئانتـ:[ كباك] پرخەپرخ: خڕەخڕی كەپوو یان گەروو لەكاتی نووستندا.

خڕکەخڕک/xřikexřik: نتـ:[ سوور] قرخەقرخ.

خڕێن/xiřěn: كتن:[ دەنگ] خرین( کباک) : مرخەی لووت لەخەودا.{ هەژار. ل. 243}.

.

.

_____________________

خڕ /xiř: ن:[ توێ] نووكی ئێسكی ڕان لە ملی ئێسكەكەدایە.[ ئینگـ : Trochanter]{ پەزیشكی. ل. 387}.

.

.

.

.