پاجڤە/paĉve: ن:[ كباك] وەرگێران، پاچەڤە.

پاجڤەكردن/paĉvekirdin: كتپـ:[ كباك] وەرگێڕان : بابەتێك لەزمانێكەوە بۆ زمانێكی دیكە وەك لە ئینگلیزییەوە بۆ كوردی.

پاچەڤە/pačeve: نتـ:[ كباك] پاجڤە.

پاچڤان/pačvan: نتـ:[ كباك] وەرگێڕان، پێچڤان.

پاچڤە/pačive: نتـ:[ كباك] وەرگێرە، چێور.

پاچڤەزان/pačvezan: نتـ:[ پاچڤە+ زان] ئەو كەسەی كە پیشەی شارەزابێت لە چێوركردن دا.  

پاچڤەكردن/pačve kirdin: كتپ: وەرگێڕان، پەچڤە كردن، چێوركردن.

پاچڤەوان/pačvewan: ئان: وەرگێر، پەچڤەڤان، چێوركار¹: ئەو كەسەی كەكار و پیشەی وەرگێڕان بێت.

 

                   هەندێك جۆری پاچڤەکردن                  

پاچڤەی ئازاد/paĉve: نتـ: لەم جۆرە پاچڤەیەدا، وەرگێڕ دەستەواژە یان پەرەگراف دەکات بە دەسکەلای دەستی. یانی وەرگێڕ دێت، پەیامی دەقەکەی زمانی یەکەم، بەچەند رستەیەک لە زمانی دووەمدا بەدەستەوە دەدات. لەم جۆرە وەرگێڕانەدا دەسکاریی زیاد کردنی کەمکردنێکی زۆر دێتە ئاراوە. بۆیە پەسندترین وەرگێڕان، پاچڤەی رستە بە رستەیە، واتا ئەوەیە کە پاچڤەوان، رستە بکات بە بنەمای کارەکەی.. پاچڤەی وشە بە وشە زیاتر بۆ ئەو ئیدیۆمء زاراوەو وشە لێکدراوانە بەکار دێت کە ھاوتای دەقاو دەقیان لە زمانی دووەمدا نییە. پاچڤەی ئازادیش زیاتر بۆ ئەو دەقانە بەکار دێت کە لەپاچڤەکردن نایەن، یانی پاچڤە ناپەزێرن.

پاچڤەی رستەیی/paĉve: نتـ: پاچڤەی رستە بە رستەی : لەم جۆرە پاچڤەیەدا، رێزمانی دەستوور و شێوەی داڕشتنی بەکارھێنانی وشە، لەزمانی دووەمدا بە تەواوەتی رەچاو دەکرێت، یان چەمکی مانای رستەی زمانی یەکەم، بە گوێرەی دەستوور و تایبەتمەنی زمانی دووەم، لە زمانی دووەمدا دێتە داڕشتنەوە. واتا ھەر ڕستەیەکی دەقی زمانی یەکەم، بەگشت مانای یەک بەیەکی وشەکانیەوە، لە زمانی دووەمدا، دادەڕێژرێتەوە.

پاچڤەی زارەکی/paĉve: نتـ: بریتییە لە وەرگێڕانی گوتەیەک لە زمانی یەکەمەوە بۆ زمانی دووەم.

پاچڤەی نڤیسیاری/paĉve: نتـ:  بریتییە لە وەرگێڕانی نووسینێک لە زمانی یەکەمەوە، بە نووسین، بۆ زمانی دووەم.

پاچڤەی وشە بە وشە/paĉve: نتـ:  لێرەدا وەرگێڕ دێت لە ھەنبەری ھەر وشەیەکی دەقی زمانی یەکەمدا، وشەیەکی زمانی دووەم دادەنێ. ئەم جۆرە وەرگێڕانە، زیاتر بۆ وەرگێڕانی ئەو دەستەواژە و چەمکی زاراوە و وشە لێکدراوانە بەکاردەبرێ کە لە زمانی دووەمدا ھاوتای دەقاو دەقیان نییە…

.

.

.

.

{ حه‌مه‌ كه‌ريم عارف}