پۆڕ¹/poř: ن:
1 . مووی سەر، تووكی سەر.
{
كەر بە جل و جۆر
ژن بە سەر و پۆڕ
}{ فۆلكلۆر}.
2 . رێکوجۆر.
پۆڕەسپی/poře sipî: نتـ:[ کباک] سەرسپی( پیر).
پۆڕەڕەش/poře řeŝ: نتـ:[ کباک] قاوەیی ڕەنگ.
پۆڕقوت/pořqut: ئانتـ:[ کباک] سەرتاش، سەرتراش.
پۆڕهەلەک/pořhelek: نتـ:[ کباک][ پۆڕ+ هەلەک] کاکۆڵی قەفقەف، کرووزە.
.
.
__________
پۆڕ ² /pe: ئان:
1 . ئەریز، بەرین( هـ)، بێمێز، پان( دەر)، پاهن _ پەهن، پەروی، پێن(دەر)، لێلات، مەست، هەراو : بەپێچەوانەوەی تەسک( هـ).
:: پانوپۆڕ.
2 . [ ئەردە] چڕ.
:: چڕوپۆڕ.
پۆڕاو/pořaw: ئانفا: چشتی رێكخراو، ئەیڤەز.
لەجێی خۆدانراو، لەڕیز.
.
.
___________
پۆڕ ³ /poř: ن:[ باڵ] ئاڤدەڵ، ئایكناسە، پوور، دوراج، زیوەكەو، زڕەكەو، كەناچە، تڤللیک، سوێسكە ڕەشە، توكەسەر، قەتێی لمی، مریشكی دەشت : 31 سم، باڵندەیەكی دەشتەكیییە لە سوێسكە دەچێت بەڵام گەورەترە یان لە كەو بچووكترە پنكەپنكەی رەش و سپی پێوەیە، پاش ملی خورماییە، دەندوكی كورتە، خاڵی سپی لەژێرچاوە، نێرە و مێیە تووكی تەنیشت كلكیان ڕەشە، جووت جووت دەبیندرێن، گۆشتەی خۆشە، لەچەم و چخورد یان گوێ ئاو ناو بێشەڵان دا دەژێت.( پۆڕی نێر : ئاودەڵ). مێیەكەی لاقی سوورە.[zoo: Francolinus].
پۆڕی بەڵەک/pořî beľek: نتـ:[ باڵ] پۆڕ.
{
كوتی كێژێ ئەتۆ پۆڕی بەڵەكی، ئەمن شەهێنم
هەرچەند دەكەم دڵم نایە بێم ئەگەر بتژاكێنم
}{ ڵاس و خەزاڵ. 87}
: پۆڕی بەڵەک قەراری ئەوەیە : بالێک دەفڕخت و دوا باڵ لەنگەری باڵی ڕادەگرێت ( شێخ فەرخ. 142)
.
.
.
.