پۆڕ¹/poř: ن:

1 –  مووی سەر، تووكی سەر.

{

كەر بە جل و جۆر

ژن بە سەر و پۆر

}{ فۆلكلۆر}.

2- رێك و جۆر.

پۆڕەسپی/poře sipî: نتـ:[ كباك] سەرسپی( پیر).

پۆڕەڕەش/poře řeŝ: نتـ:[ كباك] قاوەیی ڕەنگ.

پۆڕقوت/pořqut: ئانتـ:[ كباك] سەرتاش، سەرتراش.

پۆڕهەلەك/pořhelek: نتـ:[ كباك][ پۆڕ+ هەلەك] كاكۆڵی قەفقەف، كرووزە.

.

.

____________________________

پۆڕ²/pe: ئان:

1 – پان، بەرین، هەراو، بێمێز، پەهن، لێڵات، پەروی، پێن(دەر)، مەست، گوشاد، بە پێچەوانەوەی تەسك.

:: پان و پۆڕ.

2 – [ئەردە] چڕ.

:: چڕ و پۆڕ.

پۆڕاو/pořaw: ئانفا: چشتی رێكخراو، ئەیڤەز،

لەجێی خۆدانراو، لەڕیز.

.

.

________________________

پۆڕ³/poř: ن: [ باڵ] ئاڤدەل، ئایكناسە، پوور، دوراج، زیوەكەو، زڕەكەو، كەناچە، تڤللیك، سوێسكە ڕەشە، توكەسەر، قەتێی لمی، مریشكی دەشت : 31 سم،  باڵندەیەكی دەشتەكیییە لە سوێسكە دەچێت بەڵام گەورەترە یان لە كەو بچووكترە پنكەپنكەی رەش و سپی پێوەیە، پاش ملی خورماییە، دەندوكی كورتە، خاڵی سپی لەژێرچاوە، نێرە و مێیە تووكی تەنیشت كلكیان ڕەشە، جووت جووت دەبیندرێن، گۆشتەی خۆشە، لەچەم و چخورد یان گوێ ئاو ناو بێشەڵان دا دەژێت.( پۆڕی نێر : ئاودەڵ). مێیەكەی لاقی سوورە.  [zoo: Francolinus].

پۆڕی بەڵەك/pořî beľek: نتـ:[ باڵ]  پۆڕ.

{

كوتی كێژێ ئەتۆ پۆڕی بەڵەكی، ئەمن شەهێنم

هەرچەند دەكەم دڵم نایە بێم ئەگەر بتژاكێنم

}{ ڵاس و خەزاڵ. 87}

: پۆڕی بەڵەك قەراری ئەوەیە : بالێك دەفڕخت و دوا باڵ لەنگەری باڵی ڕادەگرێت ( شێخ فەرخ. 142)

.

.

.

.

.