ڕێباز/řêbaz: نتـ:[ ڕێ+ باز]
1 . راگوزار، راگووزەر، ڕەواز، ڕێواز، ڕێپێلگە :ڕێگەی هاتوچۆی زۆر.
2 . رابگار : كەسێک لەڕێ دەڕوات بۆ گەشت.{هەژار، ل، 364}.
3 . جێبەجێ.
4 . ڕەوت، ڕەوش( ژیان)، ڕێڕەو، بۆچوون.[ ئینگـ: بۆچوون: Approach]
5 . [ فەلسە] ئادگار، شێوە، فیگۆر، فۆرم.
6 . [ ماف] چۆنیەتی، دەستوور، ڕێس _ ڕێسا، كالا، یاسا.
7 . ب بوار.
8 . ئایدیۆلۆژی، رێبیر، بیرۆكه.[ ئینگـ: Ideology].
ڕێبازگە/řêbazge: نتـ:[ڕێباز+گە] ئایینـزا، مەزەب(مذهب)، ڕێڕەو، ڕەوشت لە ئاییندا.
ڕێبازكاركردن/řêbaz karkirdin: كتپ: دادوەری كردن.
گوڵبژێریک لە جۆرەکانی ڕێباز |
ڕێبازی ئەدەبی/řêbazî edebî: نتـ:
ڕێبازی ئەزموون و هەڵە/řêbazî exmûn û heľe: نتـ:[ئینگـ : Trial and error method] { زاراوەسازیی، ل، 290}
رێبازگه‌ی ئیگزیستنسیالیزم/řêbazgey îgizîstinsiyalizm: نتـ:هه‌بوونخوازی، بوونگه‌ری.[ئینگـ : Existentialism]
ڕێبازی بەراوردی دوولانە/řêbazî berawirdî dûlane: نتـ:[ئینگـ : Paired comparison method]
ڕێبازی پێداویستی/řêbazî pêdawîstî: نتـ: به‌ڕێوه‌به‌ری بەگوێره‌ی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه‌کان هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن. له‌م ڕێبازه‌دا شتێک به‌ناوی باشترین نییه، به‌ڵکوو ئه‌مه پێداویستییه‌کانه، بۆمان ده‌رده‌خا که له‌م ”بابه‌ته تایبه‌تییه‌دا” چ شێوازێک له به‌ڕێوه‌به‌ری باشترینه؛ به‌جۆرێ که له‌وانه‌یه بۆ یه‌ک شت له‌هه‌لومه‌رجێکدا به‌ڕێوه‌به‌ری میکانیکی باشترین بێت و له‌هه‌لومه‌رجێکی تردا به‌ڕێوه‌به‌ری ئورگانیکی.
ڕێبازی تەلارسازی/řêbazî hunerî telarsazî: نتـ: .
ڕێبازی تەلارسازی گۆتیک/řêbazî hunerî telarsazî gotîk: نتـ:[ئینگـ : Gothic]
ڕێبازی جادوویی/řêbazî cadûyî: نتـ: بنه‌مای ئه‌م ڕیالیزمه به‌کارهێنان و تێکه‌ڵکردنی خه‌یاڵ و ئه‌فسانه و دابونه‌ریت و کلتوری نه‌ته‌وه‌ییه له‌ناو داهێنانه ئه‌ده‌بیه‌کاندا. ئه‌م ڕیالیزمه له‌داهێنانی نوسه‌رانی ئه‌مریکای لاتینه به‌تایبه‌تیش( گابریل گارسیا مارکیز) که چه‌ندین ڕۆمانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕیالیزمه نووسیوه.
ڕێبازی جوونکردن/řêbazî cûnkirdin: نتـ:[ئینگـ : Ranking method]
ڕێبازی دووپاتکردنەوەی ئەزموون/řêbazî dûpatkirdinewey ezmûn: نتـ:[ئینگـ : Test retest method]{ زاراوەسازیی، ل، 290}
ڕێبازی سروشتی لێکۆڵنەوەی زانستی/řêbazî siruştî lêkoľînewey zanistî: نتـ:[ئینگـ : Test retest method]
ڕێبازی سیستێمە کۆمەڵاتییەکان/řêbazî sîstême komeľatîyekan: نتـ: روانگه‌ی سیسته‌می له‌ساڵی 1960 به‌ملاوه پێی نایه دنیای به‌ڕێوه‌به‌ریه‌وه. لایه‌نگرانی ئه‌م ڕێبازه له‌سه‌ر ئه‌و باوڕه‌ن که بۆچوونی سیسته‌می باشترین شێوه‌یه بۆ یه‌کانگیربوونی چه‌مک و شێوازه جۆراوجۆره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ڕێبازێکی داگر و ته‌واو.
ڕێبازی ڤەرساندن/řêbazî versandin: كتپ:[ڕێباز+ ی+ ڤەرساندن][بع : طریقة التقویە].
ڕێبازی قادری/řêbazî qadirî: نتـ:[ ئاین، ئیسلام] تەریقەتی قادری: ئەم رێبازە دەگەرێتەوە بۆ شێخ عەبدولقادری گەیلانی(470ک _ 516ک)-( 1079ز _ 1116ز) ھەند ێک لەتوێژەران بەکوردیدا دەنێن بەوپێەی کەناوچەی گەیلان دەکەوێتە باشووری دەریاچەی قەزوینەوە و لەم ناوچەیەش کوردێکی زۆری لێیە بەڵام بەڵگەی پێویست نیە بۆ سەلماندنی ئەم بیرۆکەیە. ئەم ڕێبازە لەکوردستاندا لقی تەریقەتی کەسنەزانی و ولیانیی لێدەبێتەوە.
ڕێبازی قەرساندن/řêbazî qersandin: نتـ:[ئینگـ : Rating method]
ڕێبازی كلاسیک/řêbazî kilasîk: نتـ:ڕێبازی کۆن: كلاسیزم: په‌یڕه‌ویی لهرێبازگهلی یۆنان و رۆم، رێچكه‌ی (ستایل)ی كه‌ون لهوێژه و هونه‌ردا، رێبارێک له‌هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتدا : Classicis دا.
ڕێبازی لێپرسین/řêbazî lêpirsîn: نتـ:[ئینگـ : Questionary method]
ڕێبازی نەقشبەندی/řêbazî neqişbendî: نتـ:[ ئاین، ئیسلام]
ڕێبازی نوێخوازانه/řêbazî nwêxwazane: نتـ: ئه‌مڕۆ له‌تێکه‌ڵبوونی ڕێبازی کلاسیک و نۆکلاسیک پێکهاتووه. لایه‌نگرانی تازه‌ی ئه‌م بزاڤه زانستییه له‌سه‌ر به‌کارهێنانی که‌مپیوته‌ر و ئامێره بڕیارده‌ره‌کان جه‌ختده‌که‌نه‌وه. بیرۆکڤانانی ئه‌مڕۆی پێوهندهمرۆییهکان، باس له‌چاکسازی و داڕشتنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کان ده‌که‌ن.
ڕێبازی نیوکلاسیک/řêbazî nîwkilasîk: نتـ:[ڕێبازی+ نیوکلاسیک] نۆکلاسیکه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باوڕه‌ن که به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بێت سه‌رنجی زۆرتر به‌که‌سه‌کان بدات، به‌واتایه‌کی تر بگۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کاریگه‌رترن لهبگۆڕه فیزیکییه‌کان.
{ مێژوو : له ساڵی 1920 ز. که ڕۆژاوا تووشی شکستی ئابووری بوو، بڕێ له‌زانایانی زانستهکۆمهلایهتییهکان به‌ڕێبه‌ری ئه‌ڵتۆن مایۆ ده‌ستیان کرد به‌لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کاردانه‌وه‌ی کارمه‌ندان له‌به‌رامبه‌ر ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌ئه‌گه‌ری گۆڕانی هه‌لومه‌رجه‌کانی کار، داڕشتنه‌وه‌ی کار و هانده‌ره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری. به‌شێکی زۆری ئه‌م کاره له کۆمپانیای ڤێستێرن ئه‌له‌کتریک له شاری هاسۆرن ڕوویدا. دوایی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان به لێکۆڵینه‌وه‌ی هاسۆرن ناو نا}.
ڕێبازی هەڵبژاردن/řêbazî heľbijardin: نتـ:[ ئینگـ : Voting method]
ڕێبازی هونەری/řêbazî hunerî: نتـ:
هاوڕێباز/hewřêbaz: ن:[ هاو+ ڕێباز] دۆست، هاوڕێ، ، هەڤڕی.{ فەرهەنگا کانی، ل، 582}
.
.
____________________________
ڕێباز/řêbaz: ن:[ناڤ] ناوە بۆ توخمی نێرینە.
.
.
.
.