ڕێ¹/řê: ن:[ دەنگ][ تیپ ( ر )]
1 – ئاماژەكەری دەهەم پیتە لەو ئەلفوبێیەی ئێستا زمانی كوردی پێدونووسرێت.
{ تێبینی :
1 – تیپی ( ی) كە ( ی) نیمچەكراوەیە و بازنە یەكی بچووكی دەخرێتە سەر. دەكەوێتە نێوان دەنگی( ی) و (ێ). هەرگیز لە سەرەتای بڕگەوە نایەت، دەكەوێتە ناوەراست یان كۆتایی بڕگەوە، چونكە بزوێنە : تیر، سیر، دلینە… هتد.{ وشەنامە، ل، 22}.
2 – لە ڕێنووسی دەئێنەكەرد یان لە زمانی ئاڤێستادا بۆ ئەم دەنگەی كە لە( ی )ی هەورامی تیپی ( E ) دەگونجێت و بۆ( ێ) ئاسایی تیپی ( e ) دەگونجێت.
3 – من بوار بەخۆم نادەم كە تیپی نوێ یان ژمارەی تیپەكانی ئەلفای كوردی هەنووكە زیادوكەم پێبكەم، لێ ل سەرمە تەنها ئاماژەیان پێبكەم، بۆیە( ڕێک) بەكاردەهێنم لە بری ( ری)ی مامۆستا بێدار}.
.
.
_________________________
ڕێ²/řê: ن:[ ئاڤێستایییە : aiiqiAr: رائیـﺜییە]
1 – پەی( هـ)،را ( فە، دەر) : شوێن چون و هاتن لەسەر زەوی.
:: ڕێ باریكە و شەو تاریكە : بەكاتێكی ناخۆش و پڕ گیروگرفت و ترس و بیمە دەگوترێت.
2 – ب حاپولک.
3 – خەت، میل ( لەسەر كوتاڵدا).
{
بۆیە ڕەنگینە و بۆیە وا جوانە
خوێنی پێشمەرگەی ڕێی كوردستانە
}{ ن. ئاری}.
.
.
.
.