پاشملە/paşmile: ن:[ رۆژك، سنـ][ پاش+ مل+ ئە]

1 – پاشەملە، پیوار، لەپاشەوە، لەپشتەوە، لەنەدیوی.

2 – بەرگی پڵاس، دووزمانی، ئاوجەم بوون، چێڕی، پشتەملە( ‌هـ)، پاشدوویی، زەم، غەیبەت.

3 – پاشپندە.

پاشملەبێژ/paşmilebêj: نفا:[ پاشملە+ بێژ( ئێژتن)] پاشگۆ.

پاشملەیی/paşmileyî: نچ:[ پاش+ مل+ ئە+ یی] باسكردنی یەكێک لە پشتەسەری، واتا بەنهێنی.

.

.

.

.