پاشا/paşa: ن:[ لەنگە][ پا( پاد)+ شا]
1 – پادشا.
2 – [ تور : پاشا] نازناوی پیاوی گەورە و ماقووڵی تورک لەسەردەمی عوسمانێكان.
3 – [ ئد] خودا.
:: پاشای بێمەكان :: خودا.
{
ئامۆزا خەجێ گیان چی دەگەڵ ناكرێ
كاری پاشای بێ مەكانە
}{ گەنج}.
پاشازادە/paşazade: نتـ:[ پاشا+ زادە] پادشازادە، نەوەی پادشا.
پاشاگەردانێ/paşagerdanî: نتـ:[ پاشا+ گەردان + ێ]
1 – پاشاگەردانی.
2 – [ واز] كڵاوفڕێنی، فڕێن فڕێن.
پاشاگەردانێتی/paşagerdanêtî: نچ:[ پاشا+ گەردان+ ئێتی] باری پاشاگەردانی.
پاشاگەردانی/paşagerdanî: نتـ:[ پاشا+ گەردان+ ی] ئاژاوە و شێواویی ووڵات و ناوچە بەهۆی نەمانی گەورە و سەرۆک.
پاشایانە/paşayane: ئانتـ:[ پاشا+ یانە] پادشایانە.
پاشایەتی/paşayetî: نچ:[ پاشا+ یەتی] پادشایەتی، میرایەتی، خونكارێتی.
پاشایی/paşayî: نچ:[ پاشا( پادشا)+ یی ]
1 – پادشایی، میریی، خونكاریی.
پاشایی دامەزراندن/paşayî damezrandin: شڕ: بنچینەی میریی دامەزراندن.
پاشاپاشیێن/paşapaşaiyên: نتـ:[ واز][ پاشا+ پاشا+ ئێن] میرمیرێن : جۆرە یاریییەكی منداڵانەیە، كە خۆیان دەكەن بە پادشا.
.
.
.
.