پاشا/paša: ن:[ لەنگە][ پا( پاد)+ شا]

1 – پادشا.

2 – [ تور : پاشا] نازناوی پیاوی گەورە و ماقووڵی تورك لەسەر دەمی عوسمانێكان.

3 – [ ئد]

:: پاشای بێمەكان :: خودا.

{

ئامۆزا خەجێ گیان چی دەگەڵ ناكرێ

كاری پاشای بێ مەكانە

}{ گەنج}.

پاشازادە/pašazade: نتـ:[ پاشا+ زادە] پادشازادە، نەوەی پادشا.

پاشاگەردانێ/pašagerdanî: نتـ:[ پاشا+ گەردان + ێ]

1 – پاشاگەردانی.

2 – [ واز] كڵاوفڕێنی، فڕێن فڕێن.

پاشاگەردانێتی/pašagerdanětî: نچ:[ پاشا+ گەردان+ ئێتی] باری پاشاگەردانی.

پاشاگەردانی/pašagerdanî: نتـ:[ پاشا+ گەردان+ ی] ئاژاوە و شێواویی ووڵات و ناوچە بەهۆی نەمانی گەورە و سەرۆك.

پاشایانە/pašayane: ئانتـ:[ پاشا+ یانە] پادشایانە.

پاشایەتی/pašayetî: نچ:[ پاشا+ یەتی] پادشایەتی، میرایەتی، خونكارێتی.

پاشایی/pašayî: نچ:[ پاشا( پادشا)+ یی ]

1 – پادشایی، میریی، خونكاریی.

2 – [ ڕوو] جۆرێكە لە ترێ.

پاشایی دامەزراندن/pašayî damezrandin: شڕ: بنچینەی میریی دامەزراندن.

.

پاشاپاشیێن/pašapaŝaîěn: نتـ:[ واز][ پاشا+ پاشا+ ئێن] میرمیرێن : جۆرە یاریییەكی منداڵانەیە، كە خۆیان دەكەن بە پادشا.

.

.

.

.