پاتۆ/pato: ن:[ خوار]
1 – كۆڵوی نان، هەویری لە تەندورا سوتاو. كولێرە.
2 – كلوەبەفری درشت.
.
.
_________________________
پاتۆ/patho: ن:[ بیا][ گر : pathos] پێشگرێكە لە بۆ زاراوەی زانستی بەشی پزیشكی بەكاردەهێندرێت. بەواتای نەخۆشی ببەخشێت. ئەم زاراوەیە گەلێك زاراوەی پزیشكی لێبووەتەوە.
پاتۆفابیا/pathofabia: نتـ:[ پاتۆ+ فابیا] ترسەنەخۆشی : ئەو كەسەی زۆر بترسێت لە نەخۆشی.
پاتۆجێن/pathoĉěn: نتـ: ئەو شتانەی دەبنە هۆی نەخۆشی.[ ئینگـ : pathogen].
پاتۆلۆژیا/pathologya: نتـ: [patho+logya] نەخۆشیزانستی. بەشێكە لە خوێندنی پزیشكی كەهۆی تووش بوون و پەرەسەندن و تەشەنەكردن و چارەسەركردنی تێدا دەخۆندرێت.
پاتەلۆژ/patholoj: نتـ: ئەو پزیشكەی كە تایبەتمەندی پاتەلۆژی تەواوكردبێت و وانە بڵێتەوەوی لە كۆلیژی پزیشكی.
.
.
.
.
.