بانە/Bane: ن:[ جێۆ] شارێكە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە، سەربەهەرێمی ئەردەڵانە.
{
ئەو بانەی شاری بێ وێنە
ئەو ساڵ چەشنی گۆمی خوێنە
}{ حەقیقی}.
.
.
________________________
بانە/bane: ن:[ كباك] جێ لە وەرگەی بەهارانە پێش چوون بۆ زۆزان : ئێلاخ، ئێلاغ، ئیلاخ، کوێستان.
.
.
____________________
بانە/bane: ن:[ كشت] ئەو هێلانەیە كە جووتیار پێش تۆوچاندن خانەخانە دیاری دەكات تا سنووری تۆم چاندنەكە نیشان بكات.
بانەبڕین/bane biřîn: كتن: خانەخانە كردنی هێڵی دێراو.
.
.
__________________________
بانە/bane: ن: [ ل ] بەرزایی نێوان دوو دێراو.
.
.
.
.