قەمچ/qemç: ن:

1 – [ کشت] هەڵپاچینی داران بە مقەست.

2 – نیشانەیە بەو جوورە کەمێک لە تووکی ئاژاڵ یان ماڵاتدا دەبڕن بۆ نێشانەکردن.

3 – بەرچەنگ ( کباک)، لەوێچ، خووارایی، پێچ.

قەمچان/qemçan: ن:

1 – بازەڵین، زيچين، کەتيکانی، کيلەڤر، گۆل، لاک، نوشتار.

2 – [ واز][ ل] هەڵمەقۆ : گەمەیێکی ناسراوە، پارە یان زیخی فڕێ دەدەنە ناو هەوا بەدەستی دەیگرنەوە.

قەمچاندن/qemçandin: کتپ: پێچاندن.

قەمچە/qemçe: ن:

قەمچک/qemçik: ن:[ کباک] کلێنچکی بزنی.

قەمچ کردن/qemç kirdin: کتپ:[ قەمچ+ کردن]

1 – نیشانەکردن.

2 – [ دەر] ڕێكخستن و بڕینەوەی زوڵف و پەرچەمانە.

3 – [ جا] بە دزییەوە بۆ لای نێچیرچوون تا دەگەنە بەرانبەری یان نیزیکی بۆ لێدانی یان نیشان لێگرتن.

4 – [ هـ] کەوتنە بەر قەمچ : کەوتنە بەر دەست، کەوتنە بەرچاو، کەوتنە بەر هەل،

قەمچ و پێچ/qemç û pêç: نتـ: گەوە، خوار و خێچ.

قەمچوورە/qemçûre: ن:[ کباک] ماڵاتێکە لە مێگەلان درسێندرێت.

قەمچووك/qemçûk: ن: قاپووچک : بریتی یە لە تیکەنان وەکو کەوچک دەمی دێتەوە یەک ماست و شلەمەنی پێدەخۆن.

.

.

.

.

{ گیوی، ل، 700}