زەوزان/zewzan: ن:[ کەش][ کات] ئێلاخ _ ئێلاغ، ئیلاخ _ ئیلاق، بانە _ بانەمەڕ، زۆزان، سەردەسێر، سەرکاوان، سەناد، فەراشین، ڤار، کۆز، کۆسال، کۆسان، کوێستان. _ کوێویسان، کویستان، کێفسان، لەیلاخ، لەیڵاغ، وار _ وارگە، هاڤینگا _ هاڤینگە، هاڤینەوار _ هاڤینەهەوار، هامنەهەوار( هـ) _هامنەهۆ، هاوینگا _ هاوینگە، هاوینگەر، هاوینەهەوار _ هاوین هەوار، هاوینەوەر، هەڤار، هەوار _ هەوارگە.

لە هەگبەی کوردەوارییدا

لە یەکەم شەوی وەرزی زۆزان( زستان، زمسان، زەوزان) کە بە شەوی یەڵدا بە ناوبانگە تا 40 شەو لەم وەرزە بە چلەی گەورە بە ناوبانگە و لەم 40 شەوە بەفرێکی زۆر دەبارێت ( لە شەوی یەکەمی مانگی بەفرانباری کوردیەوە تا شەوی 10 مانگی ڕێبەندانی کوردی، دیارە کە ناوەکان بە جوانی باسی بەفر و ڕێبەندبوون دەکەن)

.

لە دوای چلەی گەورە، نۆرەی جلەی بچووکە، کە بۆ ماوەی 20 شەوە، لەم 20 شەوە بەفرێکی زۆر نابارێت بەڵام زۆر سارد دەبێت و زەوی دەڕچێت ( لە شەوی 10 مانگی ڕێبەندانی کوردی تا شەوی سیەم)، دیارە بە ناوەکەیدا کە بە ڕاستی ڕێبەندانە.

.

دوای چلەی بچووك، بۆ ماوەی نۆ شەو واتە لە شەوی یەکەمی مانگی ڕەشەمەی کوردیەوە تا شەوی نۆیەمی مانگی ڕەشەمە بە ” خوشکە خاتوو زمهەڕی ” بەناوبانگە ( مەبەست لێی خۆشکی چلەی گەورە و چلەی بچووك لەوەدایە، هۆکاری ئەم ناوە دەگەڕێتەوە بۆ کەمتر بەهێز بوونی ئەم نۆ شەوی لە بواری سەرما و زۆز دا، هەر وەک دەزانین کچ بە گوێرەی کوڕ نەرم و نیانترە)

.

ئەم 9 شەوە دابەش دەبێت بە سەر سێ بەشی سێ شەویدا: .

1)  لە شەوی یەکەم تا سێیەم > شین پۆشی( گریان و شیوەن) بۆ براکانی(چلەی گەورە و چلەی بچووکە)

2)  لە شەوی چوارم بۆ شەشم > لابردنی شین پۆشی

3) لە شەوی حەوتم بۆ نۆیەم > شوو و زەماوەند کردن.

1 ) ناوی زمهەڕی لە نووسراوەکانی ئیسڵامیشدا هاتووە و بە بایەکی سارد و توند و کەم ماوە کە لە دۆزەخ لە ناکاودا دێت ناو براوە و ڕەنگە ئەم ناوەیان لە کوردەوە گرتبێت.

2) سەبارەت بەو کەسە کە لەگەڵ خاتوو زمهەڕی زەماوەند دەکات، تێڕوانی جیاواز هەیە، بەڵام زۆرینە دەڵێن لەگەڵ شەماڵ زەماوەند دەکات.

حەفتاو حووت:

لە 70 شەو دوای یەکەم شەوی زۆزان( یانزە شەو دوای شووکردنی خاتوو زمهەڕی)، خوای بەفر بە ناوی ” دەلوو “، بەفرێکی زۆر دەبارێنێت و دوای 7 ڕۆژ خوای ڕچ بەستن( سەهۆل بەستن) بە ناوی ” حووت ” دێت و بەفرەکە دەڕچێنێت.

ئەگەر سرنجتان دابێ یان لە کەسە با تەمەنەکان بپرسن بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتان دەر دەکەوێت کە لە ناوەڕاستەکانی مانگی ڕەشەمەی کوردی، بەفر و سەهۆڵ بەستنێکی بەهێز دەبوو و خەڵک دەیانگووت ” ئەها کاکە ئەوە دوا گورزی وەشاند ” !!!! .

حووت لە دیرۆکی یۆنانیەکانیش هەیە و ڕەنگە هۆکارەکەی بۆ تێکەڵ بوونی شارستانیەتی کوردی زاگڕۆسی و یۆنانیەکان بگەڕێتەوە.

لە مانگی ڕەشەمەی کوردیدا چونکی شەماڵ بە دزیکەوە خۆی پیشان دەدات و هەواش ساردە یانی تێکەڵ بوونی هەوای گەرم و سارد بەیەکەوە  دەبێتە هۆی ڕەش بوونی پێستی مرۆڤ، بۆیە دەڵێن خۆتان لە ڕەشەمە بپارێزن.

بەفر لە کاتی ڕچانیدا، داوا لە هەڵاکۆک( ناوی گیایێکە کە لە بەهار و هاوین و سەرەتاکانی پایز سەوز دەبێت، بەڵام لەگەڵ یەکەم بەفردا گەورە بوونی دەوەستێت تا لە بەهار بەفرەکانی دەتاوێنەوە و دیسان گەڵا دەردەهێنێت) دەکات شووی پێ بکات، بەڵام هەڵاکۆک دەڵێت من ئێستا جوان نیم و گەڵاکانم داوەریوە، بێستە تا بەهار دێت و گەڵاکانم دەردێتەوە و جوان دەبم ئینجا شووت پێدەکەم، لەگەڵ هاتنی بەهار و تاوانەوی بەفر و بووژانەوەی هەڵاکۆکدا، هەڵاکۆک پەیام بۆ بەفر دەنێرێت کە وەرە بمخوازە و بە ئەمەوە شووت پێبکەم، بەڵام بەفر بەم جۆرە وڵامی دەداتەوە

: چۆڕە چۆڕ نیشتوە لە ژێر گونانم

ئێستا بە هیوای ژن هێنانم یانی

: من ئیتر خەریکم ئەتاوێمەوە و تەواو ئەبم

و ئیتر ژنم بۆ چیە !!!

.

.

.

.

{ مێژووی کورد}

{

سەرچاوە: گێڕانەوەی لە لایان پیرێ ژن و پیرە پیاوان

}