ئه‌سپین/espîn: ن:[ كباك][ کەرەستە]

1 – پارچه‌ دار یان ئاسنێكی نووكتیژه‌ به ‌شێوه‌ی ده‌مه‌ته‌ور، بۆ قه‌ڵاشتنی دار و بڕینه‌وه‌ی ته‌خته‌ به‌كاردێت. كاری ئه‌وه‌یه‌ نایه‌ڵێت قه‌ڵشتی دار و ته‌خته‌كه‌ وێكبێته‌وه‌ و ڕێگای ئیشكردنی ته‌ور یا هه‌ڕه‌ بگرێت. هه‌روه‌ها كه‌وشدڕوو بۆ لێكدوورخستنه‌وه‌ی له‌ ته‌كانی قاڵبی كه‌وش كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن. سپێنج، ده‌مه‌شێر، چه‌قۆ.

2 – كۆڵه‌كه‌یه‌كه‌ له‌به‌ر دیواری شكستی ده‌ده‌ن تا نه‌یه‌ڵێ برۆخێت.

.

.

__________________________________

ئه‌سپین/espîn: ن: [ ڕوو]

::  شەقڵاوە شوێنێکي زۆر پڕدارە، بەتايبەت ئەسپيندار (داري ئەسپين).

ئه‌سپیندار/espîndar: ن:[ ڕوو][ ئه‌سپین+ دار] ئه‌سپه‌ندار، چنار: جۆره‌ دارێكه‌، توێكڵ و داره‌كه‌ی سپیه‌، درێژ و ڕاست هه‌ڵده‌چێت، گرێ و گوڵ و خواروخێچی تێدا نیه‌، بۆ كاروباری دارتاشی و دارهاڕی خانوو كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیڕێت و كاغه‌زیشی لێدروست ده‌كرێت.

.

کۆزەئه‌سپیندارەکان/espîndar: نتـ: ڕەزە ئەسپندارەکان.

:: قەلەڕەشی دەور و پشتي شەقڵاوە، ڕۆژ بەدەيان کيلۆمەتر دەفڕين بۆ دەشتەکاني هەرير، ئاکرێ، هەولێر و بەڕانەتي بۆ خواردن، بەڵام بە شەو دەگەڕێنەوە ناو کۆزە ئەسپندارەکاني شەقڵاوە.  

.

.

.

.