قاژ ¹/qaj: ن:[ باڵ][ جا، هـ] قاژوو، قاشی برۆ( ل) : پەلەروەێکە ڕەنگی وەکو قەڵەڕەشەی وایە لە هەندێك شووێنیان بە قەڵەڕەشەی دەڵێن خۆی ڕەشە و پێ دندووکی سوورن.

.

قاژوو لە خێزاني قەلەڕەشە و ئەوانيش چەند جۆرێکي جياوازيان هەيە :  

1 – هەندێکيان بچوکن و بەزۆري لە دەشتەکان دەلەوەڕێن و لەوێ بە تۆڕ ڕاو دەکرێن. ئەمانە لە زۆر شوێن پێيان دەڵێن ڕيشۆڵە و لە دەورو پشتي شاري هەولێر زۆر ڕاو دەکران و لە زستانان بە مەنجەڵي گەورە دەکوڵان و لە بازاڕ بە ناوي “ کێشکەي کوڵاو” دەفرۆشران.

2 – جۆرێکي تريان تۆزێک گەورەترن و بە زۆري لە کونە شاخ و ئەشکەوتان ژيان دەبەنەسەر، بەمانەش دەڵێن “قاژ” يان “ميرقاژوو” واتا گەورەى قاژووان.

3 – ئەو قاژووەي لە ناوچەي ئێمە هەبوون زۆر گەورەترن لەو دوو جۆرەي سەرەوە، لەوانەيە ناوەکەشيان لە دەنگەکەيان هاتبێ، چونکە بە کۆمەڵ دەفڕن و قيژە قيژێکي زۆردەکەن.

.

[ دەنگ]  قیژە، قیڕە، قرتە ( بۆ مریشك و باڵندانە).

قاژە/qaj: ن: [ ئەرد] [ دەنگ] دەنگی قاژووی زۆر و قەڵەڕەشان.

قاژەقاژ/qaj: ن: [ ئەرد] [ دەنگ] قاژەی زۆر.

قاژقاژە/qaj: ن: [ کە، دەر] [ دەنگ] قاژوو.

قاژوو/qaj: ن: [ باڵ] [ مکـ] قاقیشك، قاقیژە، قەلەقاژ( هـ)، قاژەڕەشە : باڵندەیێکی ڕەشی کێوییە بەقەد باڕۆکەیەکیە و دەخورێت ، پێ و دەندووکی سوورە.

قاژی/qaj: ن: [ باڵ] [ هـ] قاژوو.

.

.

_____________________________

قاژ ²/xaš: ن:[ خوار][ هـ] خاش، قاش، کووز : پارچەیەکی لێبڕاو لە گندۆرە یان شووتی.

.

.

___________________

قاژ ³/xaš: ن: [ کان] خاش، قاش، مۆرخانە، مۆرخوانە، نقيم _ نەقيم _ نەقيمه _  نگين :نقيمی ئەنگوستيلە، بەردە ئەموستيلە.

.

.

.

.