ئه‌رک/erk: ن:[ ؟ ‌]

1 – تەوزیم، فەرمانئه‌نجامی هه‌ر كار و كرده‌وه‌یه‌ک، كه ‌یه‌ک یان چه‌ند كه‌سێک تووشی ماندووبوون و ناڕه‌حه‌تی مه‌عنه‌وی.

:: به‌ ئه‌ركێكی مه‌زانه‌ ده‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆت ئه‌و په‌ڕتووكه‌م بۆ بێنه‌.

:: ئه‌ركی به‌خێوكردنی متداڵ ئه‌وه‌نده‌ گرانه‌ هه‌ربه ‌دایک په‌سه‌ند ده‌كرێت.

:: ئه‌ركی جێ به‌جێكردنی پێویسته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ‌شانان سووكه‌.

2 – [ مجـ] زەحمەت، ته‌كڵیف.

{ . . هیچ ئه‌ركێكم له‌سه‌ر تۆ نیه‌، بۆچی ده‌رم ده‌كه‌ی ؟ }

{ قزڵچی : پێكه‌نین}.

3 – چه‌واشۆ( هـ) ڕه‌نج، قووڵ : دوور و درێژ.

ئه‌رک به‌سه‌ره‌وه‌بوون/erk be serewebûn: شڕ:[ ئه‌رك+ به‌سه‌ره‌وه‌( به‌+ سه‌ر+ ئه‌وه‌)+ بوون] حاڵه‌تی به‌ره‌وڕووبوونی كه‌سێک یان كۆمه‌ڵێک ده‌گه‌ڵ كار و فرمانی زۆر و زه‌به‌ندی خه‌ڵک.

:: ئه‌ركی ئه‌م دێیه‌ هه‌مووی به‌سه‌ر ماڵی برایمی حاجییه‌وه‌یه‌ و هه‌رچی میوانه‌ ڕووده‌ماڵی وان ده‌كات.

ئه‌رکدار/erkdar: ئانتـ: كه‌سێک ئه‌ركی زۆر له‌سه‌ربێت.

ئه‌رک ڕاكێشان/erk řakêşan: كتن: ئه‌رككردن، ئه‌ركاندن، جێ به‌جێكردنی كارو پێویستێک له‌ باتی كه‌سێک یان بۆ خۆ.

:: ئه‌و ئه‌ركه‌مان بۆ بكێشه‌ و تا ماڵی حه‌مه‌ حه‌سه‌ن بچۆ پێی بڵێ با سه‌رێكمان لێ بدات

:: ئه‌گه‌ر له‌پێشدا تۆزێ وورد با ئێستا ئه‌و ئه‌ركه‌ی نه‌ده‌كێشا له‌سه‌ر ڕا بینووسێته‌وه‌.

ئه‌رککاری/erkikarî: نچ:[ ئەرک+ کاری] 

ئه‌رک كێشان/erk kêşan: كتپ: وه‌ستاندن، ماندووکردن.  

ئه‌رکێتی/erkêtî: نچ: هەر تشتێک پەیوەندی بە ئەرکەوە هەبێت. 

 

بەئەرک/beerk: ئانتـ:[ بە+ ئەرک]

1 – سەنگین، قوورس، گران، شتێک بە ناڕەحەت بەرزکردنەوە. 

2 – بەئازار، پڕئێش.

بەئەرک زانین/be erk zanîn: کتن:[ بە+ ئەرک+ زانین]

1 – بەپێویست زانین.  

:: پاراستنی ژینگە بەیەرک بزانە. 

2 – بەبێگاری هەژماردن.

بەئەرک پێ نەزانین/be erk pê nezanîn: کتن: بەگران وەرنەگرتن.

بەئەرک نەبوون/be erk nebûn: کتن:[ بە+ ئەرک+ نەبوون] نەىێتەبێگاری.

:: بەئەرک نەىیت، ئەم کارەم بۆ ڕادەپەڕێنیت.   

بێ ئەرک/bê erk: ئانتـ:[ بێ+ ئەرک] ئاسان، سووک، بارسووک.

دانەوەی ئەرک/danewey erk: کتن: مافداری دانەوەیە.

کەم ئەرک/kem erk: ئانتـ:[ کەم+ ئەرک] بارسووک، کەم مەینەت.{ وشەنامە، ل 782}.

کەم ئەركی/kem erikî: نچ:[ کەم ئەرک+ ی] بارسووکی، کەم مەینەتی.

.

.

.

.