كۆئەندامی سووڕان/koendamî sûřan: نتـ:[ توێ][ كۆئەندام+ ی+ سووڕان] ئەم کۆئەندامە یەکێكە لە کۆئەندامەکانی لەشی مرۆڤ کە خۆراکە ماددە و ھۆرمۆن و گازەکان و…ھتد دەگوازێتەوە و پاشەڕۆکان دەردەکات و پارێزگاری لە پلەی گەرمی لەش دەکات. [ ئینگـ : Circulatory system].

.

کۆئەندامی خوێنسووڕانی/koendamî xiwênsûřanî: نتـ:[ توێ][ كۆئەندام+ ی+ خوێن+ سووڕان+ ی] کۆئەندامی خوێن سووڕان یا کۆئەندامی خوێن پێكھاتووە لە دڵ، ڕەگەکان (خوێنبەر، خوێنھێن ) و خوێن. ئەرکی سەرەکی ئەم کۆئەندامە بریتییە لە ھەڵسووڕاندنی خوێن لە لەشدا، بە مەبەستی گەیاندنی بژیو( ترشی ئامین، ئەلەکترۆلیت، لینف، گازە پێداویستییەکانی لەش وەکوو ئوکسیجن ) و دەرکردنی ماکە زیادییەکانی بەرھەم ھاتوو لە پرۆسەی میتابولیسم ( وەک دووئوکسیدی کاربۆن) لە لەش.[ ئینگـ : Cardiovascular system].

.

دوو جۆر ھەڵسووڕانی خوێن لە لەشی مرۆڤدا بەدی دەکرێت:

.

سووڕانی سی/sûřanî sî: نتـ:[ توێ][ سووڕان+ ی سی] لەم سووڕانەدا خوێن لە دڵەوە بۆ سییەکان بەڕێ دەکرێت، بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی گازەکان( دەرکردنی co2 و وەرگرتنی ئوکسیجن )

سووڕانی سیستەمیك/sûřanî sîstemîk: نتـ:[ توێ][ سووڕان+ ی+ سیستەمیك] خوێن لە دڵەوە بۆ ئەندامەکانی لەش بەڕێ دەکرێ، بە مەبەستی گەیاندنی خوێن بە ھەموو خانەکانی لەش.

.

لەشی مرۆڤێکی مامناوەندی 4,7 تا 5,7 لیتر خوێنی تێدایە.

.

خوێنبەر/xwěnber: نتـ:[ توێ] سوورەدەمار، ئورتا: شادەماری خوێن، كە خوێن ڕادەگوێزێتەوە لە دڵەوە بۆ ئەندامەكانی لەش.[ ئینگـ : arteria].

خوێنهێنەر/xwěnhêner: نتـ:[ توێ] 

دڵ

.

.

.

.