تاڵە/taľe: ن:[ ڕوو][ مكـ][ تاڵ+ئە]

1 – تالیشك، هەرزاڵە، هەرزەڵە، كەردڕە، دەیمییلە : گیایەكی خۆڕسكە لە دەستەی سێوەڕە، گەڵاكانی پەنجەیی وگوڵەكانی شین، سپی، مۆر و زەردن. بەرەكەی دەنكێكی و دەخورێت.[ Bot :Lupinus Albus].

2 – تاڵەكە، مرۆر: دەنكێكی چووكی خڕی ڕەشە كە لە نێو گەنم، نیسك و دانەوێڵەی دیكە دا پەیدا دەبێت و‌ تامی تاڵە.( فار: سیهك).

.

تاڵەكە/taľeke: نتـ:[ ڕوو] تاڵە، مرۆر.

.

.

_____________________

تاڵە/taľe: ئان:

1 – مەڕی لەش سپی دەم و چاوبۆر.

2 – گوێدرێژ و ئێستری دێزە.

تاڵەبۆر/taľebor: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند خەغزێكی ڕەش یان سووری لە ڕووببێت و لەشی بۆربێت.

تاڵەبۆربەڵەك/taľeborbeľek: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی ڕەش یان سووری لە ڕوودا بێت، لەشی بۆر و پەڵەی سپی لە لەشی دا بێت.

تاڵەڕەش/taľe řeŝ: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی ڕەش یان سوور لە ڕووی دابێت و بەڵان لەشی ڕەش بێت.

تاڵەڕەش بەڵەك /taľe řeŝ beľek: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی ڕەش یان سوور لە ڕووی دابێت و بەڵان لەشی ڕەش بێت، كە پەڵەپەڵەی سپی تێدابێت.

تاڵەسۆر/taľesor: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی ڕەش یا سوور لە ڕووی دابێت و بەڵان لەشی سوور بێت.

تاڵەسۆربەڵەك/taľesorbeľek: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی ڕەش یان سوور لە ڕووی دابێت و بەڵان سووربێت، كە پەڵەپەڵەی سپی تێدابێت.

تاڵەشین سپی/taľeŝǐnsipǐ: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی شین و سووری لە ڕووی بێت بەڵان لەشی سپی بێت.

تاڵەشین سۆر/taľeŝǐnsor: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی شین و سووری لە ڕووی بێت بەڵان لەشی سوور بێت.

تاڵەشین ڕەش/taľeŝǐnřeŝ: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی شین و سووری لە ڕووی بێت بەڵان لەشی ڕەش بێت.

تاڵەشین بۆر/taľeŝǐnbor: ئانتـ:[ هەر] مەڕێكە چەند جەغزێكی شین و سووری لە ڕووی بێت بەڵان لەشی بۆربێت.

.

.

.

.