لباد/libad: ن: تاتی، ساکیز، نمەد،  نەمل، نەمەد، کەچە( زەن)، نماوە( شار)، نەووگ( ڕۆژ)، نەووو : لباد له‌ خوری دروست ده‌كرێت و سه‌رەتا وه‌ک هه‌یه‌ ده‌ینه‌خشێنن و دواتر به‌شێوه‌ی لووله‌یی ده‌یپێچنه‌وه‌ و ئینجا به‌ گلكردنه‌وه‌ به‌ قاچ له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌رده‌هێنن و ده‌یبه‌ن بۆ چه‌ند ڕۆژ تا ده‌بێته‌ ئه‌م لباده‌ی كه‌ ده‌یبینن.[ ع : لباد]{ پیره‌ هه‌ولێر}.

:: كەپەنک( کەپەنەک) و كوڵەباڵ لە لبادی خوری مەڕ دروست دەكران.

:: لباد تا ئێستا سوودمه‌نترین ڕایه‌خه‌ كه‌ مرۆڤ له‌سه‌ری پشتی سه‌لامه‌ت ده‌بێت و بڕبڕه‌ی پشتی تووشی ئێش و ئازار نابێت.

libade: ن:[ کە، کباک] عەبا یان شنیلی لباد، فەرشی زین.

لبادۆك/libadok: ن:[ کباک] جوورە بەرگێکی لبادی ژنانە.

لبادی زین/libadî zîn: نتـ: تەڕلگ.

لبادی قیری/libadî qîrî: نتـ: ئیزۆگامێك.[ ئینگـ : ]{ داناگۆم}

لبادی کوردی/libadî kurdi: نتـ:[ لباد+ ی+ کوردی]

:: جاران بە لبادی كوردی له‌ هه‌موو ماڵیك بوونی هه‌بوو، له‌ شوێنی دۆشه‌گ و تاخم قه‌نه‌فه‌ ناوماڵ و دیوه‌خانه‌كانی پێ ده‌ڕازایه‌وه‌.

.

.

.

.