کڵفەت/kiľfet: ن: تایەن _ دایەن، تەيان، جيری، سەرمەفڕەشی( ئەردە)، قەرەواش، کارەکەر، کەنیز _ کەنیزەك ( ل)، کەنیش ( فە)، کێرکار _ کێرکەر، ماهوو. : خزمەتکاری ژن لەماڵدا.
:: کڵفەتی ماڵ.
.
.
______________________
کڵفەت/kiľfet: ن: ماڵ و منداڵ.
کڵفەتبار/kiľfetbar: ئانتـ: خاوەند ماڵ، خێزاندار.
کڵفەتباری/kiľfetbarî: ئانتـ: خاوەندێتی ماڵ و منداڵ.
کڵفەتدار/kiľfetdar: ن: کڵفەتبار، خاوەند ماڵ و منداڵ.
کڵفەتداری/kiľfetdarî: نچ: کڵفەتباری، خاوەندێتی ماڵ و منداڵ.
.
.
.
.
{ گیو، ل، ٧٧١}