ئینه‌ ¹ /îne: رن:

1 – ئه‌وانه‌، ئه‌مانه‌، یانه‌.

2 – ئه‌مه‌، ئه‌م یه‌كه‌.

ئینه‌شا/îneŝa: رن:[ هـ] ئه‌مێیانه‌، ئائه‌وه‌یان، ئه‌وه‌تانێ.

.

.

________________________

– ئینه‌  ² /– îne:

1 – پاشگری گاس( بانگ)كردن و ‌ڕووی قسه‌ تێكردنه‌ بۆ كۆ، به‌ دوایی ئاوه‌ڵناو و ناوه‌وه‌ ده‌نووسێت، گه‌ڵێك جار ئامرازێكی تریش( ئه‌ی، هۆ، هه‌ی) ده‌خرێته‌ پێش ووشه‌ێیكی كه‌ به‌ئه‌م ئامرازه‌ دروستده‌بێت.

:: هۆ ‌كوڕینه‌وه‌رن

:: هه‌ی جوا‌مێرینه‌

{

كوردینه‌ تاكه‌ی ئێمه‌ له‌ كێوان میسالـی دێو 

دێین و ده‌چین و بۆ مه‌ نه‌بێ قه‌ت خواردن و خێو

}{سه‌یف}.

 تێبینی   
هەم ئەم پاشبەندە و هەم(-ئینە)ش کاتێ بەوشەیەکەوە دەلکێن کە بەیەکێ لەدەنگ بزوێنەکان دوایی هاتبێت.

1 – له‌به‌رئه‌وه‌ی زمانی كوردی ته‌نها بهڕێنووسی عه‌ره‌بی نا‌نووسڕێت، كه‌ ئه‌مه‌ش( ئـ : هه‌مزه‌)ی خستووه‌ته‌ نێو زمانی كوردیه‌وه‌. ئه‌م سازاندنه‌ له‌ڕ‌ێگای زمانی فارسییه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ نێو زمانی كوردی. ئەوا دەنگی( هەمزە) لەباتی ئەوەی بسوێت و لەناوبچێت دەبێتە دەنگی(ی).

2 – پێکهاووردنی دووپیتی بزوێن له‌دووی یه‌كتر له‌وشه‌یه‌كدا له‌نێو زمانه‌كانی هیندو ئه‌وروپی هه‌ن؛ نه‌ک له‌به‌رگرانی گۆكردنی پیتی سێیه‌م بسوێت.

:: كۆڵكه‌زێرینه‌

:: شێره‌ به‌فرینه‌

::  ئه‌سپه‌دارینه‌

:: كتكه‌نه‌وتینه‌

:: مێرگه‌نەخشینه‌

 

 

 

:: برایینە  براینه‌
:: موویینە، کاڵەمووینە  مووینە، کاڵەموویینە
:: دۆیینە  دۆینه‌

.

.

.

.