گیان/giyan: ن:[ پەهلەوی: جان]

1 – ڕەوان، ڕح _  ڕۆح _  ڕووح، ژيان، فرووکەر، گۆن، گێون، گێن.

2 – سروەش.

3 – چاو، خۆشتەڤی _ خۆشتڤی، خۆشەویست، دیدە، دیە.

:: بەرخە گیان.

:: دایە گیان

:: برادەر گیان

:: خانم گیان.

4 – پوختە، کاكڵە، ناوەڕۆك.

5 – بەدەن، لەش.

:: گیانم دێشێت.

گیان ئازاردەر/giyan: :  ڕوح ڕووشێن، زۆرناخۆش.

گیان ئەسپارای/giyan: کتن:[ هـ] گیان سپاردن، مردن.

گیان ئەستێن/giyan: نفا:[ گیان+ ئەستێن( ئەستاندن)] بکوژ، ڕوح ئەستين، ڕوح کێش، عيزراييل، قاتڵ، قاتيل، گيانگير، مرێن.

گیان ئیشای/giyan: نفا: هاتنە ئێشی سەراپای لەش.

گیانان/giyane: نتـ: ڕووحان. ئەويندار، حەز، خۆشتڤی، خۆشتەڤی، خۆشەويست، خوەشتڤی، دڵبەر، دڵبەری جوان، دڵڕفێن،
گيانی گيانان، لەبەردڵان، مەحبووب، مەعشووق، وەشەسيا، وەشەويس.

گیانانە/giyane: نتـ: ئەڤيندار، ئەويندار، جانانە، حەز، خۆشەويست، گراوی، مەعشووق.

گیانە/giyane: نتـ:

{

گیانە لە پرخەی خەوی خەوما

پێ بنێ وە بان هەردوو چاوما

}{ }

گیانەكەم/giyanekem: : ڕوحەکەم، گيانە، گيانی، منلامن، ئافەرەم، بارەقەڵڵا، بارەکەڵڵا، خەيش، دەی گيان، دەی گيانەکه م، دەی گيانەکەمی، ڕوحمی، ڕوحەکەمی، گيانمی گيان، گيانەکەمی.

گیانەكەم لەیل/giyanekem: نتـ:[ هـ][ هونەر] ناوی جۆرێکە لە سیاچەمانە.

گیانەڵا/giyaneľa: نتـ:[ گیان+ ئەڵا()] ئاویڵكە، ئاوزەنگی، هەوزینگ، ئاوزینگ، دواهەناسەكانی ژیان، گیانەڵا، سەرەمەرگ، دوا پشووی ژیان.

گیانەڵاو/giyaneľaw: نتـ:[   ] گیانەڵا، سەرەمەرگ، ئاوزەنگی.

گیانباز/giyanbaz: نتـ:[ گیان( جان)+ باز]  پابەگيانەوەنياگ، پێشمەرگە، جەوێويەردە، خۆبەختکردوو، خۆدەپيناونەر، خۆبەختکردوو، خۆبەختکەر، سەر دانەر لە پێناو مەبەست، سەر لە ڕێدانەر، فيداکار، گۆری، گيانبەختکەر، گيانبەخش، گيانفيداکەر، گيان لەسەردەست، گيانلەمست، لەخۆبووردوو، لەگيان خۆشبوو، مردوو لەڕێگەی مەبەست. گیان فیدا : کەسێك لە کارێکی مەترسی دار دەکات.

گیانبازی/giyanbazî: : خۆبەخت کەردەی، فيداکاری، گيانبەخشی، گيانفيدايی، گيان لەسەردەستی، لەخۆبووردوويی، مردن لەڕێگەی
مەبەست، پێشمەرگايەتی، جەوێو يەردەی، خۆبەخت کردن، وەی بەخت کەردەی.

گیانباک/giyanbak: نتـ:                  

گیانبەخش/giyan bexiş: نتـ:[ گیان+ بەخش( بەخشین)] زیندووكەر

1 – [ ئاین] باری تەعالا، خوا، ڕوحدەر، ڕوح وەبەرنەر، زيندووکەرەوە، گياندەر.

2 – بژيێن، ژينەر، گيانپرژێن، گيانگەشێن.

گیان بەخشین/giyan bexişîn: کتن: ئامادەی مردن بوون، پانيان بەگيان، جەوێويەردەی، خۆبەختکردن، خۆدەپيناونان، خۆفيداکردن، خۆکردنەقوربانی، دەست لەڕوحی خۆ شووشتن، دەس لەگيان شۆردن، سەرلەپێناودانان، سەرلەڕێدانان، گيانبازی کردن، گيان بەختکردن، گيان فيداکردن، گيان له سەردەست دانان، لەخۆبووردن، لەگيان بووردن، لەگيان خۆشبوون، لەمردن نەترسان، وەیبەخت کەردەی. 

گیان بەرئارڎەی/giyan arđey: کتپ:[ هـ][ گیان+ بەر+ ئارڎەی] گیان دەرهێنان.  

گیان بەرئامای/giyan: کتپ:[ هـ][ گیان+ بەر+ ئامای] گیان دەرهاتن.

گیان بەرئاورڎەی/giyan arđey: کتپ:[ هـ][ گیان+ بەر+ ئاورڎەی] گیان دەرهاتن.

گیان بەرشی یەی/giyan : کتپ:[ هـ][ گیان+ بەر+ شی یەی] گیان دەرچوون.

گیان بەرکەرڎەی/giyan arđey: کتپ:[ هـ][ گیان+ بەر+ کەرڎەی] گیان دەرکردن : لە مەرغ قورتارکردن.  

گیانبەخش/giyan beş: نتـ:[ ] خۆشی هينەر.

گیان بە دەس/giyan beş: شڕ:[ ئد] خودا.    

گیان بوژار/giyan beš: نتـ:[ هـ] گیان بووژێنەوە.    

گیان بی یەی مل/giyan arđey: کتپ:[ هـ][ گیان+ بی یەی+ مل] گیان بوونە مل : وەڕس بوون لە ژیانی خۆ.

گیان پارێز/giyan: نتـ:[ ]   

گیان پەروەر/giyan: نتـ:[ گیان+ پەروەر] خۆشی بەخش، خۆشی هێن، خۆشی هێنەر، خەفەت بەر، دڵارا، دڵبزوێن، ڕوحپەروەر، زۆرخۆش، شادي هينەر، شادي هێن، شايي بەخش.

گیان پەروێن/giyan: نتـ:[ گیان+ پەروێن]  بەدەر لە تاقەت، تاقەت بڕ، جەرگبڕ، دڵتەزێن، دڵ تەمرێن، عەزابدەری گيان، گرچووبڕ، گورچووبڕ، گيان تەزێن.

گیان پەنا/giyan beş: نتـ: پەنا، پەناگا، پەناهگەهـ، سەنگەر، مەتەرێز : جێگای پەنا بۆ بردن بۆ پاراستنی گيان.

گیان پێدان/giyan beş: کتپ: [ ] ڕوح وه بەرنان، ڕوح وەبەرهێنانەوە، زيندووکردنەوە، گيان تێخستن، گيان وەبەرنان.

گیان پێشکەش کردن/giyan beş: کتپ: رووح پێشکەش کردن.    

گیان پێشکەش کردن/giyan beş: کتپ: ڕوح دەبەردابوون، ڕوح لەبەردابوون، زنیدووبوون، زننووبوون، زننەبوون، زنەبوون، زيندك بوون، زيندگ بوون، زيندووبوون، زيندی بوون، زينگ بوون، زينەبوون، گيان چنەبيەی، گيان دەبەردابوون، گيان لەبەردابوون.

گیان تێهاتنەوە/giyan beş: کتپ: بەهێزبوونەوە، خووز تێگەڕان، خووز تێگەڕانەوە، زيندووبوونەوە، زيننەوە بيەی، گيان گرتنەوە، لە نەخۆشی هەستانەوە، هێزگرتنەوە، هێزوەگرتەی.

گیاندار/gyan: ئانتـ:[ گیان+ دار]

گیاندان/giyandan: كتن:

1 – مردن، گیان سپاردن.

2 – گیانەڵاو، جووكەنە.

گیان دانان/giyan: کتپ: ژيان بۆ تەرخانکردن، ژيان دانان.

گیان دای/giyan: کتپ:[ هـ][ گیان+ دای] گیان دان، گیان دەرچون.

گیان دای دەسۆ/giyan: کتپ:[ هـ][ گیان+ دای] گیان بەدەستەوەدان.

گیان ڕزگارکردن/giyan: کتپ:[ ] خۆنەجاتدان، درربازبوون لە خەتەر، گيان دەربازکردن، لەمردن ڕزگاربوون، لەمردن گەڕانەوه، لەمەترسی ڕزگاربوون، لەمەترسی ڕستن، لەمەترسی هەڵاتن، نەجاتي هاتن لەمردن، دەربازبوون لەمەترسی، ڕزگاربوون لەتالووکە، ڕەخسين لەمەترسی، لەخەتەر دەربازبوون.

گیان سە/giyan se: ئانتـ:[ باد][ گیان+ سە] ڕوح قایم، ماندوونەناس.

گیان سەیی/giyan se: نچ:[ باد][ گیان+ سەیی] ڕوحقایمی، ماندوونەناسی.{ کانی، ل، ٤٤٢}

گیان سەخت/giyan sext: نتـ:[ گیان+ سەخت] سەگمەرگ، نەبەز : کەسێك لە سەختی و کولەمەرگیدا خۆڕاگر بێت.

{

مپرس کزدوری تو چون نمردم 

که من ديرميرم و جان سخت و سنگدل

{ شێخ ڕەزا}

{

مه پرسه بۆله دووری تۆ نه مردم
که من سەگمەرگم و گيان سهخت و دڵڕه ق

}{ کاوه}

گیان سەخت بوون/giyan: نتـ:[ گیان+ سەخت+ بوون] خۆڕاگربوون، سەگمەرگ بوون، نەبەزين.

گیان سپاردن/ giyan sipardin: كتن: مردن.

گیان سووتێن/giyan: نتـ:[ گیان+ سووتێن] بەسام، بەهەيبەت، شل کەرەوە، هێزئەستێن، کزە لەجەرگ هەستێن، گيانسووز.

گیان شیرین/giyan ş: ئانتـ:[ هـ][ گیان+ شیرین] کەسێك کە گیان و ژینی خۆی زۆر خۆش دەوێت.

گیان شیرینی/giyanş: نچ:[ هـ][ گیان+ شیرین+ ی] زۆر خۆش ویستنی گیان.

گیان قورس/giyan: ئانتـ:[ هـ][ گیان+ قورس] تەمەڵ، تەوەزەل.

گیان قورسی/giyan: نچ:[ هـ][ گیان+ قورس+ ی] تەمەڵی، تەوەزەلی.

گیان کەنشت/giyan kêş: نتـ:[ هـ][ گیان+ کەنشت]

گیان کەنشت کەرڎەی/giyan krđey: نتـ:[ هـ][ گیان+ کەنشت] گیان کەنیشت کردن.

گیان کەنشتەنە/giyan kêş: نتـ:[ هـ][ گیان+ کەنشت+ ئەنە] لە گیان کەنشتدا.

گیانکیەتی/gyan: نچ:[ گیان+ کی+ ئەتی] بڕوا بەوە کە هەموو شتێك لە دونیا دا گیانی هەیە یان بوونەوەرە.[ ئینگـ : Animism]

گیان كۆتەیناوە/giyan kêş: نتـ:[ هـ][ گیان+ کۆتەیناوە] گیان تێکەوتنەوە.

گیان كۆتەینە/giyan kêş: نتـ:[ هـ][ گیان+ کۆتەیناوە] گیان تێکەوتن.

گیانكێش/giyan kêş: نتـ:

1 – فریشتەی گیانکێش : عیزرائیل.

2 – بریتی یە لە گراوی دلبەر. { هەژیر، ل، ٤٢٧}

گیان كێشان/giyan kêşan: كتن:

{

زوخاوان جەوەخت فەسل گیان كێشان

سەرواز جەداغ بێ شەریتی خوێشان

}{ مەولانا خالید}.

گیانگا/giyan kêš: نتـ:[ هـ][ گیان+ گا] شوێنی گیان لە لەش دا.

گیان لەسەردەست دانان/giyan: کتپ:[ ] ڕوح دەپێناونان، سەردەپێناونان.

گیان لەرزین/giyan lerzîn: :

گیان لێئەستاندن/giyan: نفا:[ گیان+ لێ+ ئەستاندن] ڕوح کێشان، ڕو ح لێئەستاندن، کوشتن، کوشتەی.

گیان وەبەرهێنان/giyan weberhênan: كتن: زیندوكردنەوە.

گيان و دڵ/giyanûdiľ: نتـ:[ گیان+ و+ دڵ] بەندی دڵ، دڵ گيان، ڕوح و گيان، زيل و وڵك، ژيان و بەندی دڵ.

گیان وەشەویس/giyanweşewîs: نتـ:[ هـ][ گیان+ وەشەویس] گیان خۆشەویست.

گیانێ/giyanê: ن:[ باد] گیانە.{ کانی، ل، 442}.

گیانی/giyanî: نچ:

:: برادەری گیانی.

گیانی گیانی/giyanîgiyanî:: نتـ:

1 – ڕەوانی ڕەوانان، نێوی خودایە.

2 – بریتی یە لە دۆستی ڕاستەقینە و یەك ماڵی.               

گيانی تازهپێدان/giyane: نتـ: بووژاندنەوە، دڵی تازە پێبەخشين، ژووژاندنەوە، زياندنەوە، گەشاندنەوە، گيانی تازەخستنە نێو لە شەوە، وزە پێبەخشين، هێزخستنەناو لەش.

گيانی خۆ خستنەمەترسييەوە/giyanî xo xistine metirsîiyewe: نتـ: ڕووح لە قەرەچيان کڕين، کاری بڤەکردن، گيانی خۆ دە خەتەر هاويشتن، گيان له سەگان دزين.

بەدڵوبەگیان/bediľûbegiyan: نتـ:[ بە+ دڵ+ و بە+ گیان] بەدڵەوە، بەدڵ وگيان، بەسەر و ڕووح، بەسەروماڵ، بەسەروماڵەوه، بەگيان و ماڵ، بەو پەڕی لەخۆبووردووييەوە، پەڕەدڵ، پڕبەدڵ، خۆبەخشانە، فيداکارانە، لەکانگای دڵەوە.

دەگيانی بەربوون/degiyanî berbûn: کتپ: سەرکردنە کاوڵ( کەوڵ) کەسێکەوە، وەڕگەرانە گیانی کەسێک.

لەگيان بێزاربوون/legiyan bêzarbûn: کتن:[ لە+ گيان+ بێزاربوون] جاڕسبوون، گيانەسەربوون، لەژيان بێزاربوون، لەگيانی خۆوەڕەزبوون، وەئامان هاتن، وەزاڵەهاتن، وەگيانهاتن.

دووگيان/giyanewer: نتـ: دووگيان دوجەستەيەکدا، دووياری گيانی گيانی، گيانێک و دووله.

.

.

____________

گیان/giyan: ن:[ جێۆ] ناوی هەندێ گیانلەبەر كوردى و فارسى

گیانگیر/giyangîr: ن:[ ڕوو] كرمەكوژە.[ Bot :Aethusa Cynapium][ Fam :Umbelliferae].

.

.

.