پشێو/pişêw: ئان:[ کباک] پەشێو، بێ ئاهەنگ، بێ ڕێكوپێكی، پەرپووت. نەباش، پەڕێشان، شپرزە، نائارام، نیگەران، خرسجر، خورپە.

پشێوەتی/pişêwetî: ئاكتـ:[ پشێو+ ئەتی] شپرزەیێتی.

پشێوێنی/pişêwêî: نچ:[ پشێو+ ئێنی] پشێویی، ئاژاوەیی.

پشێویی/pişêwyî: نچ:[ پشێو+ ئیی] ئاڵۆزی، شێواویی، نائارامی، بێ ئارامی، شكووڤی، نیگەرانیی، سەخڵەتیی، ڕەهەتیی.

پشێوی دەماری/pişêwyî demarî: نتـ:[ نخ] ئاڵووزبوونی باری دەروونی.  

پشێوی ژیری/pişêwî jîrî: نتـ:[ نخ] تێكچوونی مێشک.

پشێوی گێڕان/pişêwyî gěřan: كتپ: پشێوی نانەوە، پشێوی هەڵگیرسان.

پشێوی نانەوە/pişêwî nanewe: كتن: كەتن گێڕان، ئاژائە نانەوە.

.

.

.

.