پشێو/piŝěw: ئان:[ كباك] پەشێو، بێ ئاهەنگ، بێ ڕێكوپێكی، پەرپووت. نەباش، پەڕێشان، شپرزە، نائارام، نیگەران، خرسجر، خورپە.

پشێوەتی/piŝěwetî: ئاكتـ:[ پشێو+ ئەتی] شپرزەیێتی.

پشێوێنی/piŝěwěnî: نچ:[ پشێو+ ئێنی] پشێویی، ئاژاوەیی.

پشێویی/piŝěwyî: نچ:[ پشێو+ ئیی] ئاڵۆزی، شێواویی، نائارامی، بێ ئارامی، شكووڤی، نیگەرانیی، سەخڵەتیی، ڕەهەتیی.

پشێوی دەماری/piŝěwyî demarî: نتـ:[ نخ] ئاڵووزبوونی باری دەروونی.  

پشێوی ژیری/piŝěwî jîrî: نتـ:[ نخ] تێكچوونی مێشك.

پشێوی گێڕان/piŝěwyî gěřan: كتپ: پشێوی نانەوە، پشێوی هەڵگیرسان.

پشێوی نانەوە/piŝěwî nanewe: كتن: كەتن گێڕان، ئاژائە نانەوە.

.

.

.

.

.