بزر/bizir: ن: رۆن كەتان.

بزركردن/bizir kirdin: كتپ: خۆهەنوون بە ڕۆنی كەتان.

.

.

______________________

بزر/bizir: ئان:[ باشک][ ؟ ] ئوندا، بەرزە، پێوار _ پیوار، گوم، شتی وون، نادیار، پەنهان : ئەو شتەی كە دەست نەكەوێت یان نەدۆزرێتەوە.

بزربوو/bizirbû: ف: كەم بوو، گووم بوو.

بزربوون/bizirbûn: كتن:[ بزر+ بوون] وون بوونی شت، شاردنەوە، گووم بوون، لەبەرچاونەمان، پەنهان بوون، ڕێگاهەڵەكردن.

بزركەر/bizir ker: [ بزر+ كەر( كردن)] ئەو كەسەی شتی لە دەست چووبێت یان بچێت.

بزركردن/bizir kirdin: كتپ:[ بزر+ كردن] وون كردن، لەدەستدان، لەدەست چوون.

لێ بزربوون/lê bizirbûn: كتن:[ لێ+ بزر+ بوون]

1 – وون بوونی شتێک لە كەسێک

:: سەعاتەكەم لێ بزبوو.

2 – شوێن و جێگەیەک كەسێک وون بوون.

لێ بزركردن/lê bizirkirdin: كتپ:[ بزر+ كردن] شتێک لە كەسێکوون كردن.

:: حەسۆ سەعاتەكەی لێ بزركردم.

.

.

.

.