فۆسفۆر/fosfor: ن:[ کیمیـ] توخمێکی کیمیایییە و ھێمای کیمیاییی «P» و گەردیلە ژمارەی ١٥. [ ئینگـ : Phosphorus].

.

نزیكەی 1%ی كێشی لەش پێكدێنێت، لە هەموو خانەكانی لەشدا هەیە، بەڵام زۆربەی لە ئێسك و دداندایە. فرمانی سەرەكيی فۆسفۆر دروست بوونی ئێسك و ددانە، هەروەها رۆڵی هەیە لە یارمەتیدانی لەش بۆ مامەڵەی دروست لەگەڵ كاربۆهیدرات و چەوری و پرۆتیندا، لەگەڵ كرداری خەزن كردنی وزە لە لەشدا. فۆسفۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی ڤیتامین B رۆڵی هەیە بۆ یارمەتیدانی فرمانی گورچیلە، گرژبوونی ماسوولكە، سیگنالی دەمار، لێدانەكانی ئاسایی دڵ. شیر و گۆشت بە سەرچاوەی خۆراكی سەرەكی فۆسفۆر دادەنرێن، هەروەها دانەوێڵەی تەواو، سەوزە و میوە رێژەی جیاوازی فۆسفۆر لەخۆدەگرن. كەمی فۆسفۆر لە لەشدا حاڵەتێكی زۆر دەگمەنە، بەڵام زیادبوونی فۆسفۆر لە لەشدا رووەدات لەو كەسانەی كە نەخۆشيی توندی گورچیلەیان هەیە. پێویستی رۆژانە لە كانزای فۆسفۆر بۆ پێگەیشتووان بریتییە لە 700 ملگم.

.

.

.

.