تیژ ¹ /tîj: ئان:[ هیک: تێج][ پهـ: تێج، تێز][ فار: تیز] تێژ( هـ)، تووژ( کباک)، تۆژ( زا)، توێژ، بەرتەنگ.[ ئینگـ: acute sharp]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
تیژین | niZit |
{ وشەی تێژ، تیخ( پهـ: تیگ : tîx)، سیخ لە( تەش)ـەوە هاتووە}{ ج. نەبەز}
تامی توندی وەک بیبار، تون_ توند .
تیژاڤ( و)/tîjav( w): نتـ:[ تیژ+ئاڤ( و)]
1 – ئاوكییەک كە دوای كوڵاندنی دۆ بۆ سازكردنی كەشک و شیرێژدەمێنێتەوە.
2 – ئاوكییەک كە تێكەڵاوێكە لە ئاو، خۆڵەمێش، سابوون، كاڵا و كەرەستەی پێدەشۆن.
3 – ئاوی قلیە كە سابوونی پێساز دەكەن.
4 – [ كیمیـ] تێزاب، تێزاو : ئاوكییەكی بێڕەنگ و بۆن تیژە كە زۆربەی كانزاكان دەخۆیدا دەتوێنێتەوە.
{
تیژاوی سریشكم وە كوو ئیكسیری سوهەیلە
روخسارەیی زەردم وەكوو ئەوراقی خەزانە
}{ نالی}
تیژاوی سوڵتانی/tîjawî suľtanî: نتـ: [ كیمیـ] ئاوێتەیەک لە تیژاو و ئەسیدكلۆرێک كەهەموو كانزایەک وتەنانەت زێڕش دەخۆیدا دەتوێنێتەوە.
تیژیی/tîjyî: نچ:[ تیژ+ئیی] تیژایی: چلۆنایەتی تامی تیژ وتوند.
.
.
___________
تیژ ² /tîj: ئاک:
1 – توند، گورج، خێرا >< سەبر.
:: تیژ بەلامدا تێپەڕی.
2 – بڕننە_ بڕندە : لای ساولێدراوی تیخ. >< كول.[ ئینگـ : acute]
3 – زیرەک، وریا، تیژبین.
4 – بەبڕشت، كاریی.
:: زمانتیژ
:: چاوتیژ
تیژایی/tîjayî: نچ:[ تیژ+ ئایی] چلۆنایەتی تیژبوون، تیژیی : سهر، نووک.[ ئینگـ: Apex]
تیژەگۆشە/tîjegoşe: ئانتـ: گۆشەتیژ: گۆشەی تیژ.[ ئینگـ: acute angle]
تیژبوون/tîjbûn: كتن:[ تیژ+بوون]
1 – ئامرازی بڕین كە ساولێدرابێت وباش ببڕێت. كول نەبوون، ئامای ساو( هـ).
2 – زیرەکبوون، وریابوون.
3 – سووربوون لە سەرئەنجام دانی كارێک، پێداگربوون.
تیژبوویی/tîjbûyî: ئانفا:[ تیژ+بوو ( بوون)+ئیی] تیژ بوو.[ بع : محرف].
تیژتێپەڕین/tîjtêpeřîn: كتن:[ تیژ+تێپەڕین] زۆرخێرا و توند ڕۆیشتن وتێپەڕبوون.
تیژكردن/tîjkirdin: كتپ:[ تیژ+كردن] تیژكرن( کباک)
1 – بڕشتدان بەئامرازی بڕین.
2 – خۆشكردنی ئاگر.
3 – [ ئد] هاندان و دنەدانی كەسێک بۆئەنجامدانی کارێک.
تیژكری/tîjkirî: ئانفا:[ تیژ+كر( كرن)+ ئی] تیژكردوو.
تیژكردنەوە/tîjkirdinewe: كتپ:[ تیژ+ كردن+ ئەوە] ئامرازی بڕین كەكول بووبێت و پێویستی بەساولێدان هەبێت.
ددان لێتیژكردن/didan lêtîjkirdin: شڕ:[ ئد] تەماح تێكردن.
تیژیی/tîjyî: نچ:[ تیژ+ یی] تیژایی.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
تیژینە | aniZit |
1 – بەبڕشت بوونی ئامرازی بڕین. >< كولیی.
2 – ڕەفتار و كرداری توند، توندیی، توند وتیژیی
.
.
.
.