چقڵ/čiqiľ: ن:[ ڕوو][ كشت][ كباك][ شار]
1 – ئەستری، تەڵووك، تیسماڵكی دار، چاڵووك، چەقڵ، دڕك _ دڕكی گەورە، دڕکەزی، دڕەی _ دڕوو _ دڕی، زی _ زريسك، _ ستری _ سرت، سليك، غار، قەڵبە، قەڵچغ، کەلەم، کەناری، کوررە.
2 – بژی گوڵی گەنم و جۆ و ئیدیكە، داسی( ڕەوا).
چقڵاوی/čiqiľawî: نتـ: دڕواوی.
چقڵەكەڵەوێ/čiqiľe keľewě: نتـ:[ ڕوو][ بابا] دڕووە زەردە : گیایەكە.
چقڵۆك/čiqiľok: نتـ::[ ڕوو][[ كباك][ چقڵ+ ئۆك] باسكی چكۆڵەی ڕووبار و چۆمانە.
.
.
___________________
چقڵ/čiqiľ: ن:[ مجـ] تەگەرە، قۆرت، كۆسپ.
چقڵ تێخستن/čiqiľ těxostin: كتن: تەگەرەخستنەبەر، تەگەرەهێنانەبەردەم، شت بەزەحمەت خستن.
.
بوونە چقڵی چاوی کەسێک/bûne čiqiľî čawî kesêk: کتن: بوونە لەمپەر بۆ گەیشتنی کەسێک بە مەبەستێک.
بوونە چقڵی مەم و زینان/bûne čiqiľ mem û zînan: کتن: بوونە تەگەرە لە نێوان دوو دڵدار.
.
.
.
.
.