پەراسوو/perasû: ن:[ توێ][ هیكـ: پەرسو. ئاڤێسـ: پێرێسو. سانـ: پارچڤە] پارخان( كباك)، پاراسوو، پارسوو، پاڵوو، پارووخان( ئەردە)، پەراسی، پەرانسوو، پەرەكە، دەنكە_ دەندە_ دەنە، سیسی، لای تەنیشت : لە لەشی مرۆڤ هەم مێ( ژن) و هەم نێر( پیاو) 24 پەراسووی هەیە، بە 12 جووت. لە دیوی دواوە( پشتەوە) جومگەكان بە بڕبڕەی پشتەوە بەندن و 7 جووتیان بە ئێسکی کۆلەکەی سینگ بەنددەبن پێیان دەگووترێت پەراسووی دروست : Costae verae. لە نێوان پەراسووی 8 – 10 یەم بەلاتینی پێی دەگووترێت : Costae spuriae. یەک دانەیەکیشیان بە کڕكراگەوە. سێ دانەیکەش کڕكراگەی هاوبەشیان هەیە، هەروەها پەراسووی 11 بەلاتینی پێی دەگووترێت : Corpus costae. دوا دوو پەراسوو بەس بە بڕبڕەی پشتەوە بەندن هەروەها پێیان دەگووترێت پەراسووی بەڕەلاکان : Costae liberae یان زۆڵەپەراسوو کە بە زمانی لاتینی یان زانستی : costae fluitantes. لەنێوان پەراسووەکان بە ماسولکە بەندن. هەموو ئەمانە ( مەبەست لە پەراسوو و ماسوولکە) دیواری قەفەسی سینگ پێکدەهێنن. وەک مرۆڤی شەش پەنجە لای هەندی کەس لەم پەراسووە یەکێکیان یان هەردووکیان کەمە یان سێ دانەی هەیە. [ ئینگـ : Rib][ لا : Costae] costo
پەراسوو ئێشە/perasû êşe: نتـ:[ توێ] [ لا : Costalagia ].
پەراسووبەند/perasûbend: نتـ:[ توێ] دەفەی سینگ، كۆڵەگەی سینگ، قەفەسە، قەفەسینگ، شوێنی سیپەلاك لەسینگدا.
پەراسوو بڕین/perasû biřîn: کتپ:[ توێ] [ لا : Costectomy ].
پەراسووی ڕاستەقینە/perasû řasteqine: نتـ:[ توێ] ئەو حەوت جووتە پەراسوون بەهۆی پارچە كڕكڕاگەی بچووكەوە یەكسەر بەكۆڵەكەی سنگەوە نووساون.
پەراسوویی/perasûyî: نچ:[ توێ] [ لا : Costal].
پەراسوویی بڕبڕەیی/perasûyî biřbiřeyî: نتـ:[ توێ] [ لا : Costovertebral]{پەزیشکی، ل، 97}.
پەراسوویی چۆڵەمەیی/perasûyî çoľemeyî: نتـ:[ توێ] [ لا : Costoclavicular].
پەراسوویی دڕکی/perasûyî diřkî: نتـ:[ توێ] [ لا : Costispinal].
پەراسوویی شانی/perasûyî şanî: نتـ:[ توێ] [ لا : Costoscapular].
پەراسوویی کەمەرەیی/perasûyî kemereyî: نتـ:[ توێ][ پەراسوویی+ کەمەرەیی] .[ ئینگـ : Lumbocostal ].
پەراسوویی کۆڵەی سینگی/perasûyî koľey sîngî: نتـ:[ توێ] [ لا : Costosternal].
پەراسوویی ملی/perasûyî milî: نتـ:[ توێ] [ لا : Costocervicalis ].
پەراسوویی ناوپەنچکی/perasûyî nawpençikî: نتـ:[ توێ] [ لا : Costophrenic].
پەراسووە بەرەلاكان/perasuwe beraľakan: نتـ:[ توێ] دوو جووت پەراسوون لە پێشەوە بەهیچ شتێكەوە بەندنین.
گەندەپەراسوو/gende perasû: نتـ:[ توێ] زڕەپەراسوو : سێ جووت پەراسوون كەبەدوای پەراسووی ڕاستەقینەوە دێن بەلام بەكۆڵەكەی سنگەوە بە ندنین. ئەو پارچە كڕكڕاگانەی لەدیوی پێشەوەی پەراسووە راستەقینەكان و گەندەكاندا هەن، بایەخێكی زۆریان لەهەنا سەداندا هەیە، چونكە جوولانەوەی قەفەزی سنگئاسان دەكەن.
پەراسی/perasî: نچ: تەماشای ( پەراسوو) بكەن.
.
.
.
.